بەڵێ (ئاوات) ی جێگری یەكەمی مەڵبەندی چوارتا و سەرۆكی شارەوانی چوارتا بەعسیە ...!
Wednesday, 18/11/2009, 12:00
من وەك كەسێكی زۆر نزیكی ئاوات كە لەوانەیە یەكێك بم لەو ناوانەی لەو لیستەدا هاتبوو كە كاتی خۆی لە حیزبی بەعسدا وەرگیراین بەڵام باشترە بۆ خۆ دزینەوە لە بێنە وبەرەی چۆن و بۆچی و لەكوێ ؟ خۆم ئاشكرا نەكەم ، بەهەرحاڵ كاك ئاوات بەبیر دێنمەوە كە كاتی خۆی زۆر بە توندی حیزبی بەعسمان گرتبوو لەبەر ئەوەی بە هیوابووین ببینە شتێك لە دوای تەواوكردنی زانكۆ ! بەڵام بەداخەوە سەرسەختی و سەقەتی ئەو حیزبە وایكرد كە وای بەسەرهات ، بەڵام گرنگ ئەوەیە كە كاك ئاوات توانی خۆی بدۆزێتەوە لە (چوارتا) بەو پێیەی دەرەوەی شارە و دوورە لەو كەسانەی كە دەزانن چەند دڵسۆز بووە بۆ بەعس ، بەهەرحاڵ ئەو لەوانەیە بڵێت من وەك هەموو خەڵكانی دیكە بۆ وەرگرتن لە زانكۆ لە بەغدا ئیمزام كردووە بەڵام من لەگەڵ ئەودا بەشداری چەندین كۆبونەوەمان كردووە و (پ . م) مان بە (مخرب) دادەنا ئیدی بۆ ئاوات لەكونی خۆی هەڵدەگەڕێتەوە ، پاشان ئەمە شتێكی نوێ نیە بەعسیەكان زۆریان ئێستا شتن نەك هەر لە حكومەتی كوردستان بەڵكو لە حكومەتی عێراقیش ئیتر بۆ خۆی تەنگەتاو كردووە و دەڵێ سكاڵا تۆمار دەكەم بڕواتان هەبێت زۆریش بەعسی بووە بەڵام ئەمڕۆ كە ڕەنگی پێ نەماوە ئەوە مەسەلە كورسیەكەیەتی كە بە تەمایە بیكاتە كورسیەكی باشتر بۆ دزیكردن و فێڵ و تەڵەكە ئەویش كورسی قایمقامی چوارتایە كە بڕوا ناكەم كابینەی شەشەم هێند گێل بێت بەڵێنەكانی پێش هەڵبژاردنی بیر چوبێتەوە و هەر بەردەوام بێت لە قوتكردنەوەی پیاوانی بەعسی لە جۆری (ئاوات) ئەو شتانەش كە بڵاوكرانەوە لە كوردستان پۆستەوە دروست ناكرێن و زۆر بە وردی سەرنجی ئیمزاكان لە هەموو جێگەكان و تەنانەت وێنەكەش كە بە زیندووی لە بەردەستدایە هی ئەو سەردەمەن و زۆرێكی تریش شاهیدی زیادەڕەوی ئەو برادەرەن لە حیزبی بەعسدا و یەكێك بوو لەو كەسانەی ئامادە بوو چەندین ماڵە (پ . م) ئاشكرا بكات تەنها لەپێناو بەرژەوەندی خۆیی و راگرتنی دڵی هەوادارانی بەعس لە ئەوێ رۆژانێ بەڵام ئەمڕۆ مەسڵەحەتەكە وایە بڵێت وانیە ! شورەییشە بۆ یەكێتی و مەڵبەندی چوارتا بۆ گرتنەخۆی ئەم كەسانە و بە دڵسۆز دانانیان ! ئیدی نازانم لە گێلیانە یان لەوێشدا هەر مەسڵەحەتەكە وا دەخوازێت ! دەنا فیزی چی لێدەدات و چ شتێك بە چوارتا دەفرۆشێتەوە كاك ئاوات ؟ خۆ ئەو فیرعەون نەبووە و چوارتاش ئەو وێرانە ەنەبووە و هەر ئەویش پیاو نەبووە لە ناوچەكەدا ! .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست