کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


گه‌نجانی که‌لارو که‌لتووری قه‌ڵای شێروانه‌،،،

Thursday, 20/08/2009, 12:00


ئه‌و که‌سانه‌ی له‌ توانایاندایه‌ چاکسازی ، گۆڕان، وه‌یان شۆڕش بکه‌ن هه‌رگیز نابنه‌ دیکتاتۆرو مه‌ترسی بۆ سه‌ر مرۆڤایه‌تی.

گه‌نجه‌کانی که‌لار کێن؟ دز، فایلدار، کۆنه‌ به‌عسی، موسته‌شار، سیخوڕ بۆ دوژمنانی کورد، بازرگانه‌ مافیاکانی کوردستان، پێنووسه‌ له‌رزۆك وبێ هه‌ڵوێسته‌کان، ویژان فرۆشان وه‌یان کوردپه‌روان، په‌راوێزخراوان له‌ماف وگه‌نجێتی خۆیان، به‌سکێ تێرو به‌ده‌ش برسی،خاوه‌نی جگه‌ له‌هه‌ڵوێست و پێنوسه‌ سه‌ربه‌خۆکانین مه‌ترێ زه‌وی له‌ووڵاتی خۆیاندا شك نابه‌ن، دوورن له‌هه‌موو سه‌ره‌ت وپله‌و پایه‌ی حزبی وحکومی، شه‌ق تێهه‌ڵدراو مافلێزه‌وتکراو.

گه‌نجانی که‌لار ئه‌و کۆمه‌ڵه‌ پۆله‌ بوێره‌ له‌چاونه‌ترسانه‌ن که‌ توانیان به‌بێ به‌کارهێنان وپه‌نا بردنه‌ به‌ر توندی تیژی وهێزی چه‌کدارانه‌ چۆك به‌ ده‌سه‌ڵاتی مافیایی ودیکتاتۆریانه‌ی خۆماڵێ بده‌ن وسه‌ریان پێشۆڕ بکه‌ن، ته‌نها له‌ڕێگای ده‌نگیانه‌وه‌ وله‌پرۆسه‌یه‌کی پڕ له‌فێڵ وساخته‌ی به‌ناو هه‌ڵبژاردن به‌وپه‌ڕی شارستانیه‌وه‌ سیستمی فیوداڵی وخێڵه‌کیانه‌ی چه‌ندین سه‌ده‌یه‌ له‌ناوچه‌که‌ ته‌راتێن ئه‌کا، وه‌لای نێن وله‌جێگای دا ده‌نگێکی تری خۆماڵی خاوه‌ن ویژان وهه‌ڵقوڵاو له‌ئێش وئازاره‌کانی خه‌ڵکی گه‌رمیان وکوردستانیان هێنایه‌ کایه‌وه که‌ لیستی گۆڕانه‌‌، گه‌نجانێك ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی 60 ساڵێ ڕابردوو به‌چه‌ندین شێوازی دیکتاتۆریانه‌ له‌ناویاندا خۆی مه‌ڵاس دابوو وه‌ك حه‌ربا ئاسایی به‌چه‌ندین شێوازی جۆراو جۆر خۆی نمایش ئه‌کرد ،تووڕیان داو خستیاننه‌ سه‌ر ڕه‌فه‌کانی مێژوو، گه‌نجانی که‌لار کوتایی به‌ ناهه‌موارترین ده‌سه‌ڵاتی خۆماڵێ هێناو ڕایان ماڵێن وله‌په‌لو پۆیان خستن،، گه‌نجانی که‌لار ویستگه‌یه‌کی نوێی له‌مێژووی سیاسی وکۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌م گه‌له‌دا تۆمار کرد،، گه‌نجانی که‌لار تازه‌ ناوو ڕۆڵیان چوه‌ نێو مێژووی سه‌روه‌ری گه‌له‌که‌مانه‌وه‌و بون به‌پێشه‌نگ بۆ نه‌وه‌کانی دی.

ئایا گه‌نجانی ڕاپه‌ڕینی به‌هاری 1991 که‌ توانیان ڕژێمی سه‌دام بگۆڕن و له‌کوردستان شار به‌ده‌ریان بکه‌ن و هه‌موو په‌رتووك ونوسینه‌کانی حزبی به‌عس وله‌سه‌روو هه‌مویانه‌وه‌ باوکی ڕوحیان(مشێل عه‌فله‌ق) و (ئه‌لیاس فه‌ره‌ح، شبلی عه‌یسه‌می، سه‌عدون شاکر، سه‌لاح موختار و سه‌دام حسێن)و چه‌ندینی تر له‌ناو به‌رن وبسوتێنن، ئایا ئه‌مانه‌ که‌س جگه‌ له‌عه‌ره‌به‌ شۆڤینیه‌ن به‌فاشی ونازی له‌قه‌ڵه‌میان دان؟

ئه‌ی بۆ ئه‌بێ ئه‌م گه‌نجه‌ خێر له‌خۆ نه‌دیوانه‌ له‌جیاتی ئه‌وه‌ی ده‌ستی یارمه‌تی وکۆمه‌کیان بۆ درێژ بکرێ، چه‌ندین ناوو ناتۆره‌ی ناشایسته‌یان بۆ ئه‌دورن و هه‌ندێ له‌ڕۆشنبیران ئه‌یانه‌وێ له‌ ڕه‌ونه‌ق وسیمای جوانه‌مێرییان کاڵ بکه‌نه‌وه‌، ئه‌وه‌ی ئه‌مان کردویانه‌ کارێکی گه‌لێ ئاسایی وخۆڕسکانه‌یه‌و له‌هه‌موو شوێنێ زوڵم و زۆرداری وفریودان هه‌بووبێ ، کاردانه‌وه‌و په‌رچه‌کرداری له‌م شێوه‌یه‌ هه‌بوه‌.

گه‌ر تۆ باوه‌ڕت به‌وه‌ بێ ، هه‌ندێ له‌و خوراکه‌ به‌سه‌رچووه‌ی که‌ مافیاکانی کوردستان له‌بازاڕه‌کانی کوردستاندا به‌گه‌لی هه‌ژاری کوردی ئه‌فرۆشن وده‌رخواردیان ئه‌ده‌ن، دواتر ئه‌نجامه‌که‌ی مردنی چه‌ندین هاوڵاتی ومناڵانی گه‌له‌که‌مانی لێ ئه‌که‌وێته‌وه‌ و جاروبار بڕێ هه‌ر بۆ چاو به‌ست له‌و خۆراکه‌ هاوردانه‌ لێیان ئه‌سووتێنرێن، جا بۆ ئه‌بێ بۆ خۆراکی گیانیمان که‌ سه‌رچاوه‌که‌ی ووشه‌و په‌رتوکه‌ گه‌ر ئه‌مانه‌ هه‌ندێکیان هی نووسه‌رو ڕۆشنبیری فه‌ل و بێهه‌ڵوێست و له‌خشته‌به‌رو فریودار بێ، ئه‌بێ سووتاندنی قه‌ده‌غه‌و یاساغ بێ؟

گه‌نجێ نایه‌وێ تا سه‌ر له‌خشته‌ ببرێ، نایه‌وێ تا سه‌ر له‌تاریکی و تێنه‌گه‌یشتندا بژی، نایه‌وێ تاسه‌ر به‌گه‌مژه‌و بێ مێشك بناسرێ، که‌ئه‌مه‌ش نه‌ك هه‌ر کارێکی پیوسته‌ به‌ڵکه‌ ئه‌بێ ده‌ست خۆشان لێ بکرێ وپاڵپشتیان بکرێ، نه‌ك له‌دژیان سه‌نگه‌ر لێ بده‌یت و له‌پشته‌وه‌ خه‌نجه‌ری بێ ویژدانیان لێ بسوێنی.

کام له‌ئێـمه‌ ئه‌وه‌ی له‌سه‌رده‌می به‌عسدا چه‌ند نووسین وشێعرێکی هه‌بوبێ و له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندی حزبی به‌عسدا نه‌گونجابێ ، له‌ترسا نه‌ی سووتاندبێ گه‌ر زانیبێتی ژیانی که‌وتبێته‌ مه‌ترسیه‌وه‌ به‌هۆی ئه‌و نووسراوانه‌ی خۆی ،وه‌یان به‌هۆی چه‌ند په‌رتووکێکی تر که‌ ڕه‌نگه‌ بۆ ئه‌و کاته‌ گه‌لێ سه‌ری له‌سه‌ر به‌فه‌تاره‌ درابێ؟

سه‌یر له‌وه‌دایه‌ هه‌ندێ نووسه‌ری وه‌ك ڕێبین هه‌ردی وبه‌ختیار عه‌لی له‌سه‌ر بیروباوه‌ڕی(ستایشم که‌ ، ستایشت ئه‌که‌م) کاتێ فه‌رهاد پیرباڵ له‌پۆست ئۆپۆزیسێۆندا هه‌ندێ ستایشی ڕۆڵی ئه‌م نووسه‌رانه‌ ئه‌کا، ئه‌مانیش به‌هه‌مان پێوه‌ر هاتون هه‌ندێ بێزاری خۆیان له‌ سووتاندنی گۆڤاری لیڤین ده‌رئه‌بڕن وکه‌چی ئه‌و کاره‌ی گه‌نجه‌کانی که‌لار به‌شێوازی ناشارستانی وتوندوو تیژی له‌قه‌ڵه‌م ئه‌ده‌ن، بڕوانه‌ له‌نووسینه‌که‌ی ئه‌م دواییه‌ی به‌ختیار عه‌لی له‌ ساتی سبه‌ی بڵاو بۆوه‌ به‌ناونیشانی(دژ به‌هه‌موو دوالیزمێکی ڕه‌ها) ته‌نها نیو دێڕ له‌سه‌ر سوتاندنی گۆڤاری لیڤین ئه‌نوسێ وبه‌رانبه‌ر به‌چه‌ند دێڕو په‌ره‌گرافێك له‌سه‌ر سوتاندنی کتێبه‌کانی فه‌رهاد، که‌ئه‌مه‌ش بێلایه‌نی به‌ختیار ئه‌خاته‌ ژێر پرسیاره‌، وه‌یان له‌کاتی پاڵپشتی سوتاندنی گوڤاری لڤین له‌زاخۆ و ئه‌و کامپینه‌ی ئاوێنه‌ دژی ئه‌م کاره‌ به‌ئه‌نجامیان گه‌یاند، به‌ختیارو هه‌ردی وزۆربه‌ی زۆری نوسه‌رانی ناوه‌و ده‌ره‌وه‌ی کوردستان به‌شداریان کرد، که‌چی له‌م کامپینه‌ی ئێستای کوردستان پۆست ناویان نابینرێ، که‌ئه‌مه‌ش جارێکی تر بێلایه‌نیان جێله‌ق پێئه‌کا که‌ به‌ ووته‌ی خۆیان ئه‌مان نووسه‌ری بێلایه‌نن و له‌سه‌نگه‌ری که‌سه‌وه‌ ته‌قه‌ ناکه‌ن.

ئه‌وه‌ 18 ساڵی ڕه‌به‌قه‌ ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ خۆماڵیه‌ چه‌ندین که‌لتووری ناشایسته‌و دژ به‌مرۆڤی کورد خستۆته‌ نێو ناوه‌خنی که‌لپوورو ڕێساکانی کۆمه‌ڵایه‌تی کورده‌واریه‌وه‌ که‌ پێوسته‌ بگۆڕدرێن ونه‌هێڵدرێن، بۆ نمونه‌ ڕه‌شه‌ کوژی ژنان، تیرۆرکردنی ده‌نگه‌ ناڕه‌زاو حه‌قبێژه‌کان، گه‌نده‌ڵی له‌سه‌ره‌وه‌ بۆ خواره‌وه‌، خۆ دزینه‌وه‌ له‌به‌رپرسیاری وهه‌ڵڕژتنی هه‌موو نوشستیه‌کان له‌سه‌ر شانی میله‌ت ودوژمنی وه‌همی، ته‌پڵ وزۆرنا لێدان بۆ دۆڕاو وتانه‌و پلار وته‌شه‌ر له‌ براوه‌‌، به‌رزکردنه‌وه‌و خۆبادان به‌ دروشمی کورده‌واری و کردنی پێچه‌وانه‌که‌ی،، ئه‌مانه‌و چه‌ندینی تر که‌له‌وه‌و پێش هه‌رگیز له‌ فه‌رهه‌نگی کورده‌واریدا بوونی نه‌بوه‌، بۆیه‌ که‌لتووریێکی نوێی وا به‌ڕێوه‌یه‌ به‌ناوی که‌لتوری قه‌ڵای شێروانه‌ بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی به‌جل وبه‌رگ وزمان وپێنوس به‌ده‌ستان ،به‌کوردایه‌تی ئه‌یانه‌وێ کورد له‌خشته‌ به‌رن و گورگان خواردیان بکه‌ن، پێیان ئه‌ڵێن سه‌ره‌ی په‌رتوکه‌کانی ئێوه‌ش دێ.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە