با که‌مێک بجوڵێین و یارمه‌تیی ئه‌و ژنه لێقه‌وماوه بده‌ین
Thursday, 09/09/2010, 12:00
پاش خوێندنه‌وه‌ی کاره‌سات و به‌سه‌رهاتی ئه‌و ژنه‌ی که به ژنجیره له کوردستانپۆستدا له‌سه‌ر (شیرین) ناوێک بڵاوده‌کرێته‌وه، که یه‌کێکه له‌و ژنه کوردانه‌ی بۆته قوربانی ئه‌و کۆمه‌ڵگایه‌ی که نێرهپیاوهکان بهێوهی ده‌به‌ن و سووکایه‌تیی به له‌شی ژنانه‌وه ده‌که‌ن، من وه‌کو کوردێک ده‌مه‌وێت یارمه‌تیی ئه‌و ژنه لێ قه‌وماوه بده‌م، وه‌کو دواجار زانیارییم وه‌رگرت، که‌وا ئیستا ئه‌و ژنه له سویده و داوای مافی په‌نابه‌ریی ده‌کات، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته پێویسته پارێزه‌رێکی تایبه‌تیی بۆ بگیرێت، چونکه گه‌ره‌نتیی مافی په‌نابه‌رێتیی و مانه‌وه‌ی زۆر که‌مه، ده‌بێت له رێگای پارێزه‌رێکه‌وه،ئه‌و ژنه لێپرسراوان بناسرێت و که‌یسه‌که‌ی بخرێته روو. من وه‌کو خۆم ئاماده‌م که‌وا هه‌موو تێچونێکی مادیی بگرمه ئه‌ستۆی خۆم، به‌ڵام ئێوه‌ش وه‌کو خوێنه‌ر پێویستم به یارمه‌تیی ئێوه‌ش هه‌یه، ئه‌ویش به‌وه‌ی که ئه‌و نووسینانه‌ی له کوردستانپۆستدا بڵاوکراوه‌ته‌وه، به کورتکراوه‌یی بۆم وه‌ربگێڕنه سه‌ر زمانی سویدی، یان ئینگلیزی تا بیخه‌مه به‌ر ده‌می ئه‌و پارێزه‌ره. ئه‌و پارێزه‌ره‌ی په‌یوه‌ندییم پیوه کردووه، داوای ئه‌وه‌م لێده‌کات.
تکایه هه‌ر که‌سێک له ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریکا به‌و کاره هه‌ڵده‌ستێت، با نووسیهنهکه بنێرێت بۆ کوردستانپۆست، من نامه‌وێت ناوی خۆم ئاشکرا بکه‌م، بۆ ئه‌وه‌ی که‌س له رێگای منه‌وه، به دوای ناوی ئه‌و که‌سه‌دا نهگهڕیت و داوام لێنه‌کات، من ئه‌و ناوه‌شم له کوردستانپۆست وه‌رگرتووه، به ئه‌مانه‌ته‌وه، نامه‌وێت په‌یمانه‌که‌ی خۆم بشکێنم و ناوه‌که‌ی ئاشکرا بکه‌م.
له‌گه‌ڵ رێزم بۆ هه‌موو لایه‌ک، به‌تایبه‌تی بۆ ئه‌وانه‌ی که خه‌می خه‌ڵکی کوردیان داوه به کۆڵی خۆیاندا، هه‌موو که‌سێک وه‌ک مرۆژ مامه‌ڵه ده‌که‌ن.
م. ع
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست