كۆسرەت و نێچیرڤان شەڕیانە بۆ جێگری نوری مالیكی
Wednesday, 06/10/2010, 12:00
هەر لەگەڵ شیعەكانی عێراق گەیشتنە دەرئەنجام و زۆرینەیان نوری مالیك،یان لە نێو هاوپەیمانی نیشتمانیدا كردە كاندیدی خۆیان بۆ سەرۆك وەزیرانی عێراق لە بری ئەوەی كورد چاوەڕوان بێت مالیكی پەنایان بۆ بەرێت كەچی پارتی و یەكێتی كەوتنە پاشقوڵ گرتن لەیەك و هەریەكەیان دەیەوێت خۆی لەمالیكی نزیك كاتەوە، خۆ ئەگەر دیقەت بدەین ئەوە هێشتا نوری مالیكی پێویستی بە10كورسی هەیە تا حكومەتەكەی تەشكیل بكا.
ئەم پاشقول گرتنەی پارتی و یەكێتی تازە نیە تا ئێمە نیشانەیەكی سەرسوڕمان لەدوای رستەكانمان جێهێڵین، بەڵكە ئەوە سیفات و رەفتاری ئەم دوو حیزبەیە، بەڵام ئەوەی كە ئەم قەشمەریی و سەرگەردانییەی پارتی و یەكێتی پتر دەكات ئەوەیە كە هەریەكەیان ئەیەوێت مالیكی بەلای خۆیدا ڕاكێشێ لەكاتەكدا فراكسیۆنێك هەیە بەناوی ئیئتلافی لیستە كوردستانیەكان و هەموو حزبەكانی تێدایە.
لەدوو راگەێندراوی جودادا لەلایەك نێچیرڤان ئیدریس بارزانی وەك قسەكەری پارتی و جێگری مەسعود پێخۆشحاڵی خۆی دەردەبڕێت بەرانبەر ئیختیاركردنی مالیكی لەكاتێكی تردا پشتیوانی دەكات و لەولاوە كوسرەت رەسول لەبەیانێكی پشتگیری لەمالیكی دەكات و بەكورتی پێی ئەڵێ ئەگەر هیچیش نەدەنە كورد ئەوا ئێمە لەگەڵتانین.
سەعات 9ی شەوی 4-10 لەگەڵ ئەندامەكی سەركردایەتی هاوڕێم پێكەوە دانشتین كۆمەڵێ رەئو بۆچونمان ئاڵوگۆڕ كرد، بێ چەند و چون پێی گوتم كە رۆژی3-10 كاتێك بەرهەم ێاڵح سەردانی بەغدای كردووە وەعدی بە مالیكی داوە كە پشتگیری بكات بۆ سەرخستن و مەوقیفی یەكێتی پێگوتووە كە لەگەڵیدایە بەمەرجێك جێگری سەرۆك وەزیرانی بداتە یەكێتی بەڵام پارتی هەرزوو بەم تەڵەكەبازیەی بەرهەمی زانی و پێش ئیعلانكردنی هەڵوێستی یەكێتی نێچیرڤان بەتەلەفۆن پەیوەندی بەمالیكی یەوە دەكا و پشگیری خۆی بۆ دەردەبڕی تا جێگری بۆ پارتی بێت و راستەوخۆ دوای تەلەفۆنەكە لەراگەیاندنێكدا مەوقیفی وەك جێگر و حزبەكەی رادەگەیەنێ هەربۆیە یەكێتی بەدوایدا بەپەلە لەلایەن كۆسرەتەوە راگەیاندێك دەردەكا و هەر دوكیشیان نێچیرڤان و بەرهەم،یش وەعد بە مالیكی دەدەن كە لایەنەكانی ناو فراكسۆنی كوردستانی یەكان رازی بكەن بەمالیكی وەك خۆیان رازی بن بەمالیكی.
هاوڕێكەی سەركردایەتیم گوتی: ئەم تەلەكەبازیەی یەكێتی و پارتی بەرانبەر بەیەكترین عەلامەتێكە بۆ ئەوەی كە ئەم دوو حیزبە لەگەڵ ئەوەی كە فێل لەخەڵكی تر دەكەن فێل لەخۆیشیان دەكەن و بە دڵنیایش مالكی هیچ شتێك ناداتە كورد چونكە بەر لەوەی ئەو داوای پاڵپشت لەمان بكا ئەمان بەپەڕو باڵەوە خۆیان تەسلیمی ئەو كرد.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست