کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


تونس لەشۆرشەوە بۆ دابەزینى ئاستى ئابورى

Friday, 12/04/2013, 12:00







 تونس لەرووى جوگرافیاوە دەکەوێتە باکورى ئەفریقا وسەر دەریاى ناوەراست کە بەووڵاتى سەوز ناودەبرێت ، یەکەم ووڵاتە شۆرشى جەماوەرى بەبێ جەنگ توانى گۆڕانکارى سیاسى لە سیستەمى حکومەت بکات و کۆتایى بەدەسەڵاتى تاک رەوى بێنێت هەڵبژاردن بکاتە بنەماى دیموکراتى و دامەزراوەکانى .تونس یەکەم ووڵاتى شۆرشى جەماوەرى عەرەبى:بەهۆى نەبوونى ئازادى سیاسى دیموکراتى لەووڵات و گرتە دەستى سەرجەم جومگەکانى ووڵات لەلایەن یەک کەسەوە کۆنترۆڵ کردنى دەزگا ئەمنیەکان بۆ بەرژەوەندى تاکە کەسێک واى لەجەماوەر کرد کە بێزاربن لەو دەسەڵاتە کە بەشێکى شۆرشەکە پەیوەندى بە ژیانى رۆژانە وخراپبوونى ئابوورى تاک بوو کە خۆسوتاندنى گەنجێکى کاسبکار بووە هۆکارگەڵیک بۆئەوەى میللەتێک راپەرێت ببێتە پێشەنگى باقى ووڵاتانى ترى عەرەبى کە بە شۆرشى بەهارى عەرەبى ناوسراوە کە لەدواى تونس هەریەکە لە میسر و لیبیاى گرتەوە وسوریاش تاوەکو ئێستا نەیتوانیوە کۆتایى بە دەسەڵاتەکەى ئەسد بێنێت، پێش شۆرش و دواى شۆرشلەپێش شۆرشى جەماوەرى تونس بۆ پشت بەستن بە داهاتى ووڵات تونس پشتى بە ئابورى گەشتوگوزار و زەیتون کرد کە لەبوارى گەشت و گوزاردا بەیەکێک لە ووڵاتە گەشتیاریەکانى جیهان ناسراوە کە لەسەر رۆحى دەریایەوە رێژەیەکى زۆرى سەوزە تەنانەت شارى تونس کە پایتەختى ووڵاتە بە شارى سەوز ناودەبرێت هەروەها لەبوارێکى ترى ئابوریدا پشتى بە زەیتون دەبەست کە وڵاتانى فەرنساو پرتوگاڵ و ئسپانیا پشتیان بە زەیتونى تونس دەبەست رێژەى داهات و بەرهەم هێنانى زۆر بوو بەڵام لەدواى شۆرش تونس لەرووى ئابوورى لاوازتربوو لەجاران بەهۆى دەسەڵاتى ئیسلامیەکان کەنەیانتوانى گرنگى بە داهات وبەرهەمهێنانى ووڵات بدەن لەرووى زەیتونە و ئێستا رەریًژەیەکى زۆر دابەزیوە بەرهەم هێنانى وەکو جاران نەماوە هەروەها گەشتیارى بەشێوەیەکى بەرچاو کەمى کردووە ژمارەى گەشتیاران رۆژانە رووى لە لاوازى ، لەووڵاتە هەژارى سەرتاپاى ووڵاتى گرتووە رۆژ لەدواى رۆژ بژسَوى خەلک زۆر بەنارەحەت دەست دەکەوێت .تونس چاوەرى گۆڕانکاى سیاسەت:سەرۆکى پێشووى ووڵاتى تونس دواى لە وەزارەتى ناوخۆ وبەرگرى کرد هێزى جەماوەر دابمرکێننەوە و کۆمنترۆڵى ووڵات بکەن بەڵام بەپێ دەستورى ووڵات هێزەکانى بەرگى و وناوخۆ لەژێر دەستى سەرۆکى ووڵات نیە ناتوانرێت بەرامبەر بە میللەتى خۆى بەکارى بێنى بۆیە ئەو هێزانە داواکەى سەرۆکى پێشوویان رەدکردەوە لەدواى شۆرش و ئەنجامدانى هەڵبژاردن و هاتنە سەرتەختى ئیسلامیەکان کاریگەرى خراپى ئابورى و داهاتى ووڵاتى لێکەوتەوە بۆیە تونسیەکان چاوەروان دەکەن لە هەڵبژاردنى داهاتوو حزبى وەتەنى دیموکراتى بتوان سەرکەوێت لەدواى ئەوەى یەکێک لەسەرکردەکانیانبەناوى شکور بلیعد تیرۆر کرا بەهەزاران تونسى خۆپیشاندانیان ئەنجامدا ئێستا چاوەروانیەکانى بۆ ئەوەیە ئەو حزبە سەرکەوتن بەدەست بهێنێت کە رۆژانە ئاستى جەماوەرى زیاتر دەبێتەوە ، زۆربەى خەڵکى تونس بێزارن لە سستەمى حکومڕانى ووڵات دووهەزار گەنج رۆیشتوون بۆ جیهاد:لەدواى شۆرشى تونس و هاتنە سەر دەسەڵاتى ئیسلامیەکان بەردەوامى نارەزاى جەماوەریەکان بەتایبەتى لە سوریا تاوەکو ئێستا شەرى ناوخۆى بەردەوامە لەتونس بەپێ سەرچاوەناوخۆیەکانى ئەو ووڵاتە تاوەکو ئێستا نزیکەى دووهەزار گەنج رۆیشتون بۆ جیهاد بۆ سوریا لەرێگەى حزبى دەسەڵات و ئیسلامیەکان بەرنامە رێژیان کردووە بۆ ئەوەى زۆرترین گەنج بنێرنە ئەو ووڵاتە بەناوى جیهادەوە ئەمەش کارێگەرى دەروونى لەسەر خەڵکى ئەو ووڵاتە دروستکردووە کە بەبێ ئامانج گەنجانى ووڵات بەکوشت دەدرێت هەروەها رێژەیەکى زۆرى کچانیش روویان لە ووڵاتى لوبنان کردووە بۆ خۆشىژیانیان ئێستا ووڵاتى تونس لە قەیرانى سیاسى و ئابورى و کۆمەڵایەتیە کە چاوەروانى خراپترى لێدەکرێت بەم سیستەمەى سیاسى ئێستایەوە .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە