کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مناڵیکی کوردی ئەنفال لە ئیمارات دەدۆزڕیتەوە، تاڵەبانی و هوشیار زێباریش بەدرۆ دەخاتەوە

Friday, 12/11/2010, 12:00


چەند سالێکە ، قسەو باس لەسەر فرۆشتنی ژن ومناڵی کورد ، بەولاتانی خەلیج دەکرێت . تەنانەت چیرۆکی بەکۆمەڵی بونی کچی کورد لەولاتی سۆمالیش هەیە . بەلام بەهۆی بەدوانەچون و نەبونی دەسەلاتێکی سیاسی کەخاوەن ئەو پێگە ئەخلاقی و نەتەوایەتیە بێت لەوکەیسەدا بەردەوام لەشوێنیکا وەستاوە بۆ ماوەی کاتی ، بەلام ئاوا ماوە ماوە ، بەهۆی راستی مەسەلەکە ، هاوشیوەی چیرۆکی ئەو کچەکوردە فەیلیە سەرهەلدەداتەوە . وەلێ لەدوای هەموو ئاشکرابونی چیرۆکێک ئەوانەی خاوەن ویژدانی نەتەوایەتی و مرۆیین ، هەست دەکەین کەئێمەش چ بێویژدان و خەم ساردێکین ، لەبەدوا چون و هەراجکردنی ژن و منا ڵە هەرە بێ تاوانەکانی گەلەکەمان . ئەگەر ٢٢ سال لەمەوبەر نەمان توانی بێت پێش بەکارەساتی ئەنفال بگرین ، وەلێ ئەوا ١٩ سالە دەسەلاتێکمان هەیە کەدەکرا لە زۆر بواردا ، کار لەسەر ئەم کەیسە بۆ باشترکردنی ژیانیان بکەین ، بەڵام چی بکەین ، دەسەلاتیکمان هەیە، زۆرینەی بڕیار بەدەستانی تاسەر ئیسقان تاوانبار و ناپاکن بەرامبەر ئەوکەیسە گەورەیە.
نمونەی فرۆشتنی مناڵ و کچی کورد گەلێک کەمە ، وەلێ سەرەداوی زۆر بەهێز هەیە کەراستی روداوەکان دەسەلمێنێ ، کەلەم لینکەی خوارەوە کۆمەڵێک زانیاری گرنگن ، لەئایندەیەکی نزیک بەدۆکۆمێنترو سەرچاوەکانی بەوردتر دەنوسم

http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=eef374a9

. بۆ مێژوو بڵێم ئەم کەیسە (فرٶشتنی ژنان و منالی کورد) کەیسێکە لەئەستۆی هەمومان دایە ، بەدوای دابچین وەلێ بەپلەی یەکەم دەزگا سیاسی و بەرپرسەکان لێێ بەرپرس و تاوانبارن . هاوکات دەیان بەلگە لەم بارەوە لای بەڕیزان (زەکیە ئیسماعیل شاوێس) و چالاکڤانی مەسەلەی جینۆساید (عەدالەت عومەر) بونی هەیە . کە زانیاری هه‌مه‌ جۆریان لەچیرۆکی راستی و و بونی بەلگەی ئەرکۆمێنتی نیشان دەدات ، کەبه‌شیکیان مه‌سه‌له‌ی فرۆشتنی کچانی کورده‌ به‌ ولاتانی عه‌ره‌بی، وه‌ئه‌م به‌لگه‌نامانه‌ به‌ شیکه‌ له‌مێژوی ئه‌م گه‌له‌ و پاراستن و بلاوکردنه‌وه‌و گه‌یاندنی به‌نه‌وه‌کانی ئێستاو داهاتوو ، ئه‌رکێکی نه‌ته‌وایه‌تی و به‌رپرسیاره‌تیه‌کی مێژوییه ، که بلاو نەکردنەوەی وەک خۆی کەهەیەو لەتەک گوێ بیست بونمان لەناو روداوەکان ، لەسەر عەدالەت خان و زەکیە ئیسماعیل شاوێس هەمومان دەوەستێت و روبەروی بەرپرسیارەتی مێژویی دەبینەوە ، ئەگەر راستیەکان بلاوی نەکەینەوە . چونکە ئەمە مولکی هیچ پارت و کەسێک نیە ، بەلکو هی گەلەو رەنگ بێت بێدەنگی لەیەک زانیاری ، روبەروی باج دان ببین ، هاوکات ئەگەری زۆرە ئاشکرابونی یەک دۆکۆمێنت سەرباری سەروەری بونمان بەرامبەر نەتەوەکەمان ، ببێتە هۆی ئاشکرابونی زۆر سەرەداوی گەورە ی پڕ لەزانیاری لەمێژوی تاوانی ئەو دۆسیەدا .
مانگێک دەبێت کاک پۆلای زیندانی هاوڕێم ، ئمێلیکی بۆناردم تەنیا نوسیبوی بیخوێنەوە ، بێ ئەوەی باس بکات کەناوەرۆکەکەی چیە ؟ دوای سەیرکردنی نیوەی هیچی وام تیا نەبینی کە سەرنجم رابکێشێ ، بۆیە وازم لێ هێنا . تالەم ڕۆژانەدا پێی راگەیاندم ، ئمێلەکە باس لەفرۆشتنی منالێکی کوردی فەیلی دەکات ، کەخوێندمەوە هەموو چیرۆکە تالەکانی پێشوم بەیاد کەوتەوە
(خۆپیشاندانەکانی دژ بە فرۆشتنی ١٨ کچی کورد بۆ میسرلەبەردەم سەفارەتەکانی ئەوڕپا ، چیرۆکی بونی کچی کورد لەسۆمالیا کاتێک یەکەم جار لە هۆلی ABF لەستۆکهۆڵم گوێ بیستی بوم ، وشە توڕەکانی د. زەکیە لەتەلەفۆن کەدەیوت کورە ١٨ کچی چی ، بەخوا زیاتر لە٧٠٠ کچی کورد لەسەرسنور فرۆشراون و مەسعود بارزانی ئاگادرە ، ئامادەنەبونی سەفیری میسر کە واژو بکات ئەوان ئەو ١٨ کچەکوردەیان لا نیە ، تەزکیە بون و رشانەوەی سیاسی بەردەوامی تالەبانی وهوشیار زێباری کەدەیانوت ئەم چیرۆکانە راست نیە ئێمە لەمیسریەکانمان پرسیوە .و پێشوازیە گەرمەکانی بارزانی لە تەسلیم کەری هەزارن ژن و منالی کورد ..........بەلێ هەموو ئەوانە وەک فلیمێکی سینەمایی هەموو ی هاتەوە یادم . زۆر جار مرۆڤ بێزار دەبێت کاتێک دەبینی شەرەکان گەلێک گەورە و ترسناکە کەچی خودی بنەمالەکانیان نایێنە مەیدان ، ئەمەسەرباری تۆمەتە بێ بنەماکانی پۆلێ ... قسە زلی سەدان ڕۆشنبیر بێ ئەوەی کاری پراکتیکی بۆ بکات ، وەلێ هەموو ئەوانە بەیەک چیرۆکی هاوشێوەی منالێکی ئەنفال ، ئەوەندە گەرمم دەکات وەک ئەوەی هەست بکەم ئێمە هیچمان نەکردوە ، دەبێت هەنگاوی زیاتری بۆ بهاوێژیژین ،...ئاخر من ناتوانم ئەو هەستەم نەبێت ئەوانەی لەتاوانەکانی دۆزەخی سەدام لەئەنفال دا ، بەرامبەریان کراوە ،وەک منال و خۆشک و خێزانی خۆم سەیریان نەکەم و کەرامەتی نەتەوایەتیم لەبری ئەی رەقیب و ئالا لەسینگدانی نەتەوەیی ، لەوکەیسەدا دەبینمەوە
بەڵێ سەیر بکەن چۆن مناڵ و ژنانی کورد لوتکەی تاوانیان بەرامبەر ئەنجام دراوە کەهاوشیوەی ئەو ڕۆژەیە کەئیسلام باس لەدۆزەخ دەکات . بەڵام هیچ بەرپرسێ ، بەئۆپزسیۆنیشەوە ویژدانی بۆ ناجولێت ،کەچی یەک فەنتاسیا لەسەر خەیاڵی کچەکەی بارزانی نوسرا . سەردەشتی ڕۆژنامەنوس تیرۆرکرا وکرا بەتیرۆریست .
مرۆڤم دەوێت نەوەک تیرۆر بەلکو شەقێک لەمناڵی بەرپرسێک بدات یان دودێری راستی لەسەر کارە قێزەوەنەکانیان بنوسێت . بزانن چۆن باوکە بەرپرسەکەی ، بارزانی ئاسا ، شەری مان و نەمانی لەگەل دەکات ، ئەگەر کێشەی کوردیش لەناوەندە جیهانیەکانی باجی سیاسی پی بدات . هاوکات سەیربکەن ئەم دەسەلاتە چۆن کۆمەلێک بنەمالە بەرێوەی دەبەن کەهێشتا خۆیان زیندون ، منالەکانیان لەزۆربەی دام و دەزگاکان لەبەشی دوەمی سیاسەت ئامادە کردوە ، وەک ئەوەی تاپۆ بێت لەسەریان و هەر ئەوان لەچیا تەقەیان کردبێت !؟
لەتەک هەموو ئەو ئازارانەش بەشێکی زۆر لەوتاوانبارانەی کە بەشدارن لەو تاوانە گەورەیەدا و دادگا داوای گرتنیان دەکات . کەچی ئازادانە لەکوردستان دەسورێنەوە !؟ کەچی حزبەکەی بارزانی و فازل موتنی دەیان سکالا لەسەر ڕۆژنامەنوسان لەدادگا لەسەرمان تۆمار دەکات ، گوایە تەشهیریان پێکراوە !؟ وەلێ ئەوان دالدەی سەدان جەلادو بکوژی خۆشەویستانمان دەدەن کە ئازارە بۆ یەک نەتەوە کەچی وا لەقەلاچۆلان و سەری رەش میوانی خۆشەویستی بارزانی و تالەبانین...
با بچینە ناو چیرۆکی ئەو منالەی دۆسیەیەکی گەورەی پڕ لەتاوان هەلدەداتەوە
چیرۆکی کچە مناڵە کوردە فەیلیەکە
پۆلی یەکەمی سەرەتایی بوم لە قوتابخانەی دەهانەی کچان لەبەغدا ، کە قوتابخانەکە مان دەکەوتە نزیک مالمان ، لە شەقامی کۆماری بۆ کفاحەوە کەدەکەوتە ناوەراستی بەغداد ، سروشتی ئەو گەرەکە وەک گەرەکێکی دژە بەعس ناسرابوو بەتایبەتی کەزۆرینەی کوردی فەیلی بون ، بەعس بە تابوری پێنچ و سیخوری ئێرانی دەناساندین .
سالی ١٩٨٥ دوای تەواوبونی قوتابخانە گەرامەوە مالەوە ، باشم لەبیرە ، نزیک بەکاتژمێر دوانزەونیو ی نیوەڕۆبوو ، کاتیک سەیری مالمانم کرد ، باوکم و دایکم لەسەر تەرمی داپیرەم دەگریان کەبەنەخۆشی وەستانی دل کۆچی دوایی کردبوو ، بەلام ئەوەی سەرنجی ڕاکێشام و لەیادم ناچیت ، بونی کۆمەلێک پیاوی بەعس بە جل و بەرگی جەیش شەعبی لەماڵمان بوون ، کەدەستی باوکمیان بەستابۆوە وەلەبەر چاوی ئێمە ، لێیان دەدا ، وەک ئەوەی ئەو کارەیان پێ راسپێردرابێت ...ئەمە دواین بینینی من بوو بۆ باوکم ،کەدواتر بەرەو شوێنێکی نادیاریان برد وتەرمی داپیرەشم باوکی حەمید لەگەل کۆمەلێک دراوسێمان لەنەجەف بەخاکیان سپارد
ئەم وێنەیە هەر گیز لەیادم ناچیت بەتایبەتی داپیرەم کەخۆشەویستی و سۆزێکی زۆرم بۆ ی هەبوو. کەلەو ماوەدا بەس هاوار و ناخۆشی کەوتە ناو ژیانم . بۆبەیانیەکەی خۆم لەزیندان لەتەک ژمارەیەکی یەکجار زۆر لەژن و منال بینیەوە ، وەهەرگیز ئەو وینە ناخۆشەم لەیاد ناچیت ، کاتێک جەلادەکانی زیندان بەبەرچاوی ئێمەوە ، جلی لەیلایان دادەدراند ، وە تێ نەدەگەیشتم بۆ وایان لەگەلی دە کرد ، چونکە من هوشیاری وام نەبوو لەوشیوەیە رەفتارە بگەم بۆ وای لێ دەکەن (مەبەست لێرە تەمەنی بچوکی بووە ، تێ نەگەیشتوە بۆ لەزیندان بەزۆرەملێ کاری سێکسی لەگەل دەکرێت ...قادر) .
هەر لەهەمان ڕۆژ کاتێک شەو داهات و نوستین ، ئێمەی منالانیان لە دایک و خزمەکانمان جیا کردەوە . بۆ ڕۆژی دواتر ، چەند ئۆتۆمۆبیلێکی سەربازی لەگەل کۆمەلێک سەرباز ئێمەیان بۆ قوتابخانەیەک ، گواستەوە کە نزیک بە ١٠ کاتژمێر لەبەغداوە دور بوو ، بۆیەش دەلێم ١٠ کاتژمێر چونکە کاتێک دەرچوین نزیک بەکاتژمێر ٨ی بەیانی بوو ، کە لەناو ئۆتۆمۆبیلەکان منالانم دەبینی دەچونە قوتابخانە ، کاتێکیش گەیشتینە ئەوقوتابخانەیەی کەبۆمان دانرابوو ڕۆژ لەئاوابون دابوو ، وەناوچەیەکی بیابانی یەکجار ناخۆش بوو
ژمارەمان نزیک بە ١٨ کچ بوو ، بۆیەش دەزانم ١٨ بوین چونکە من دواین کەس بوم و ژمارەشیان لەجلەکانمان دابوو کەهی من ١٨یەمین بوو ، بەلام کورەکان ژمارەیان ٦ کوڕ بوو ، کەگەورەترینیان ٣ بۆ ٤ سال لەمن گەورەتر بوو .
کاتێک گەیشتینە قوتابخانە ، بارودۆخێکی یەکجار جیا بوو ، ئامادەکاریەکی یەکجار باشیان لە کورسی نایاب و خواردن و شیرینی خۆشیان بۆ دانابوین ، کەلەژیانم شتی وام نەبینیبوو ، جار جاریش کاتێک دەگریان بواریان دەداین بەلام دواتر بەلێدان و هاوارکر دن بێ دەنگیان دەکردینەوە .

لەم قوتابخانەیە ٤ ڕۆژ ماینەوە ، کەهەموو ڕۆژ بەرپرسێکی سەربازی دەهات کەپۆلیسەکان سلاوی سەربازیان بۆ دەکرد . لەرۆژی چوارەمدا ، کۆمەلێک پیاوی خەلیجی جیزداشە لەبەر هاتن بۆ لامان بەڵام زۆر بەڕێزو سۆزەوە ، مامەلەیان لەگەل دەکردین و هەریەکەی هەولی دەدا ٣ بۆ ٤ کەسمان لە هۆلەکە بۆ خۆی بداتە لایەکەوە . من لەگەل ئۆتۆمۆبیلێک سواربوم و دواتر لە ماڵیکی دەولەمەندی ئیماراتی دابەزین و بومە کچی ئەو ماڵە ، کەهەموو سۆزی دایک و باوکایەتیان پێبەخشیم تەنیا ئەوەی کەمم بوو بیری دایکم و چیرۆکەکانی و سۆزی داپیرەم بوو . وەبەپێی گوتەی بابە ئیماراتیەکەم لەبەرامبەر فرۆشتنی من بۆ ئەوان ٤ هەزار دۆلاری داوەتە سەفیری ئەوکاتی عێراق .
بەڵام باوکە راستەقینەکەم ، هیچی لەبارەوە نازانم ، تەنیا ئەوە نەبێت دەزانم ناوی جەلال بوو ،وەدایکم بەناوی دایکی وەسفی بانگیان دەکرد . هاوکات دراو سێکەمان ناوی حاجی باوکی حەمید بوو ، وەدایکی دەلال کەهەموو کات پرچی دادەهێنام لەگەڵ مەی هاوڕێم کەئەویش ناوی دایکی شاکر بوو .
لەئیمارات زۆر هەولم دا پەیوەندی بەو عێراقیانە بکەم کە لەئیمارات دەژیان ، بەلام هەموو کات روبەروی گرێ کوێرەی دۆزینەوەی بنەمالەکەم لەبەغدا دەبومەوە . چونکە زانیاری زۆر وردو گرنگم لانەبوو لەسەریان .
لەدوایین جار پەیوەندیم بە لیژنەی ڕیشەکێشکردنی بەعس لەڕیگای پێگە ئەلەکترۆنیەکەیان کرد بەسوپاسەوە وەلامیان دامەوە و دواتر لەولاتی تورکیا دیدارێکمان ساز کرد ، چیرۆک و زانیاری خۆم بۆ باس کردن ، ئەوانیش دواتر پەیوەندیان لەگەل بنەمالە کەم کرد (ئیماراتیەکە) وەهەندێ پرسیاریان لێکردن ، لەڕیگای ئەو زانیاریانەی بەلیژنەکە م دابوون، لەکۆتاییدا توانیان پەیوەندی بەبنەمالە راستەقینەکەم بکەن و کەهەندێ وێنەی منیان لامابوو بەراوردیان بەهەندێ وێنەمیان لای بنەمالە ئیماراتیەکەم کرد . دەرکەوت وێنەکان یەکن من کچی جەلالم ، کەباوکم یەکێک لەکەسە بەرهەلەستکارەکانی رژێم بووە و دوای بردنی تائیستاش چارەنوسی نادیارەو وەبراکەشم دوای ئەو رۆژەی لەقوتابخانە (بەغداد) هاتمەوە ئەویش چارەنوسی نادیارە ، وە خزمەکانم بۆشیان باس کردم دوای ٤ مانگ لەم کارەساتە ، دایکیشم لەتاوا گیانی دەرچووبوو .
لەکۆتایشدا نامەو هاوارم بۆ گەلان ئەوەیە ئایا دوای ئەمە ، لێبوردەیی و بەخشین بەرامبەر بەعس و تاوانبارەکان هەیە.
بۆ بینی نامەی ئەم کچە کوردە فەیلیە کەفرۆشراوەتە دەولەمەندێکی ئیماراتی کەناوی لقاو جلال دەتوانن لەم لینکەدا بەعەرەبی نامەکەی بیخوێنەوە:

http://www.iraqoftomorrow.org/iraqiat/87135.html

بەڵێ کچێکی کورد ئەگەر لەسالی ١٩٨٥ لەگەل ٢٣ مناڵی تر فرۆشرابێت ، ئەی چۆن لە ٨ قۆناخی ئەنفال ، کەنزیک بە ١٨٢ هەزار ژن ومنالی کورد راپێچی ڕۆژی عەشر کران ، بۆدورگەو بیابانەکانی سەرسنورەکانی ولاتانی عەرەب ، ئاخۆ چەند هەزار چیرۆکی لەمە کارەساتتر و جەرگبرتر بەرامبەر ژنان و منالانمان ئەنجام دراوە ؟ ئاخۆ چەند منا ڵ و کچانی نەتەوەکەم وەک ئەم کچە زیاتر لە ٢٠ سالە بەدوای چارەنوسی باوک و دایکیان دەگەڕێن ، کەچی ویژدان و مٶرالی یەک بەرپرس بەڵی یەک بەرپرس ، بەئاستی یەک موو بەرامبەریان ناجولێت ، بڵیت بابەدوایان دابچین ، ئاخر ئەو کورسیانەی لەسەری دانیشتوین هی خوێن و ئازاری ئەوانەو لەهەلەی ئێمەش بەشێکیان ڕوبەروی ئەو دۆزەخە بونەتەوە ؟ ئاخر خۆ منالانی خۆیان نیە ، لەگەرەکی فەرعوناوە شاهانە بیان ژێنێین و چواردەوریان پرلەپاسەوان ، لەبڕی جیزداشە لەبەرەکانی خەلیج بێت ، وەک ئەو کچە کوردە باس دەکات ، لەهۆلەکە دا هەریەکەیان ٣ بۆ ٤یان ، گلدەدان بۆ خۆیان . یان کچانیان وەک کچانی بەئەمەکی گەرمیانم دور لەئیرادەی خۆیان شەوانی پیسی پڕڵەتاوانیان بۆ تێرکردنی خەریزە سێکسیەکانیان پێ تێر نەکراوە لەلایەن هەزاران مرۆڤ لە شێوە بەڵام هۆڤی لە رەفتار . کەچی ئەوانەی ئەو دەیان هەزار ژن و منال و پیر و لاوانەی نەتەوەکەمیان بەو دۆزەخە برد و ئێستا لەناو چەقی دەسەلاتی کوردی یان بەرپرسمان یان خۆشەویستی بارزانی و تالەبانین لە سەری ڕەش و قەڵا چۆلان
دواتکاشم لەنەوەکانی داهاتوو ئەوەیە ، ئەگەر ئێمەش نەمان توانی ئەو کاروانە تەواو بکەین (مردین ئاشبەتاڵمان کرد و خۆمان دۆراند ، تکاتان لێ دەکەم ئێوە بەردەوام بن ، لەبڕی ئەو هەموو سوکایەتی و تاوان و بریندارکردنەی چەندین بڕیار بەدەستی گروپی سەری ڕەش و قەلاچۆلان بەرامبەر ئەوکەیسە کردیان ، بڕۆنە سەر گۆرەکانیان ئەوانەی ئێمە نەمان ووت و نەمان کرد ، ئێوە تەواوی بکەن لەتۆلەی هەزاران لقاو جلال کەبەتەنیایان بەجێ هێشتون ئاوا ئەگەر بەخۆیان بەدیداری وبنەماڵەکانیان و نیشتمان شاد ببنەوە .
بۆ بینی زانیاری لەسەر بوونی کچانی کورد لە وڵاتی سٶمالیا ئەو بابەتە بخوێنەوە

https://www.kurdistanpost.nu/biz/pdf_kp/jine_enfalkrawekan.pdf

بۆ زانیاری لەسەر زۆر لەو بوارەدا سەیری ئەم لینکەی خوارەوە بکە کەپڕە لەزانیاری لەم بارەوە:

http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=c41bd981

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە