کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دكتور هادى عه‌لى به‌رپرسى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كگرتوو پێشوازى كرد له‌ دكتور كمال میراوده‌لى كاندیدى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم بۆ هه‌لبژارد�

Friday, 17/07/2009, 12:00


كاتژمێر (5)ى سه‌ر له‌ ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ به‌ڕێز مامۆستا هادى عه‌لى به‌رپرسى مه‌كته‌بى سیاسى به‌ ئاماده‌بونى به‌ڕێزان مامۆستا عومه‌ر ئیسماعیل ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى و به‌رپرسى مه‌كته‌بى په‌یوه‌ندى یه‌كان و هیوا حامد كارگێڕى مه‌كته‌بى په‌یوه‌ندى یه‌كان پێشوازى كرد له‌به‌ڕێز د.كه‌مال میراوده‌لى كاندیدى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان.

مامۆستا هادى به‌خێرهاتنى د.كه‌مالى كردو هیواى خواست كه‌هه‌ڵبژاردنه‌كانى په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم به‌شێوازێكى دیموكراسیانه‌ له‌ 25/7 به‌ڕێوه‌ بچێت . له‌هه‌مان كات خوازیاربوو له‌هاووڵاتیان به‌گه‌رم و گوڕى یه‌وه‌ به‌شدارى پرۆسه‌ى ده‌نگدان بكه‌ن و ئه‌و رۆژه‌ بكه‌نه‌ جه‌ژنێكى نیشتمانى.

له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ د.كه‌مال میراوده‌لى سوپاسى یه‌كگرتووى ئیسلامیى كوردستانى كردو پاشان دیدو تێڕوانینى خۆى سه‌باره‌ت به‌هه‌ڵبژاردنه‌كانى هه‌رێمى كوردستان خسته‌ڕوو ئومێده‌واربوو به‌شداربوانى ململانێ ى هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌گیانێكى دیموكراسیانه‌و هێمنانه‌وه‌ پرۆسه‌كه‌ تێپه‌ڕێنن و ئه‌زمونى دیموكراسى وڵاته‌كه‌مان پێش بخه‌ن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە