کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


بۆ دوو مدیر عامەكەی خانەنشینی

Monday, 18/05/2009, 12:00

1678 بینراوە


پ.هاوڵاتی
هەرچەندە نازانم ئێوە كێن،راستەوخۆ نەمبینیون و گوێم لەدەنگتان نەبووە،نازانم پێشمەرگەی دێرینن یان "گەنجی تەقەنەكردوو"،ناشزانم پۆستەكانتان لەبەر لێهاتوی یان لە بەرخاتری خاتران پێدراوە،ناشزانم بە وەنەوشەی جام رەش یان پاترۆڵی جام عادی دێن ودەڕۆن،ناشزانم ئایا نەوەكانتان بەقبول خاێ لە زانكۆكانی دەرەوە دەخوێنن،یان بەهەقی خۆیان لەزانكۆیەك وەرگیراون،ناشزانم رۆژانەچەند ژەم خواردن دەخۆن ،لەگەڵ ناندا گۆشتی ئاسك یان مریشكی بەرازیلی دەخۆن،رونیش نی یەلام پشیلەی كۆلانەكەتان چەندێك عاشقی تەنەكە خۆڵەكەتانن پێش ئەوی شارەوانی لایببات،بێئاگاشم لەوەی تاچەند رێز لە هاولاتیان دەگرن وتاچەند بە بۆ گەنیان دەزانن،ناشزانم تاچەندسەركەوتون و تاچەند زەمانەتی (20)ساڵی ترتان لەگەڵە،یان تاچەند بۆ بیانویەك دەگەرێن بەهۆی شەرە باڵەوە لاتان ببەن،
هەرگیز بەبیرمندا نەهاتووە بكەونە ناو زائیدی نوسینێكمەوە.بۆیە ناشزانم خانوەكەتان لە فیرعەونئاوا و گوندی ئەڵمانی و ئینگلیزیە یان لە گەرەكێكی سادەی شار.
ئەوەی من دەیزانم ئەوەیە ئێوە ئامادە نەبوون پاش چەندجار هەوڵدان لێدوانێكی كورتم بەهەر شێوەیەك بێـت لێتانەوە دەستكەوێـت،بێ ئەوەی بزانن پرسیارەكەم چی یە.ئاخر كەرۆژنامەنوس پەیوەندیتان پێوە دەكات، چونكە نایەوێـت زانیاری بەهەڵە داببەزێنێـت،بەڵام ئێوە كە ئامادەی پێدانی زانیارینەبوون چی دەگەیەنێـت؟بێگومان یان ئەوەتا لەخەیاڵی خۆتاندا خۆتان وكارمەندەكانتان سۆپەرمانن و بە هەڵەكردن رائەبوێرن،یان ئەوەتا غەرقی گەندەڵی بوون بە سادەترین هەناسە،بڵق ئەخنكێن.
كردەوەكانتان ئەو هەستەی لادروستكردم ئێوە هێندە بێز لە رۆژنامەنوس بەتایبەت راگەیاندنی ئازاد دەكەنەوە تا ئەوەی لەتەلەفونیشدا بۆنی دەممان بە پیس بزانن.خۆ ئێمە دەتوانین بێ بەدواداچون هەواڵی راست بڵاو بكەینەوە،بەڵام ئێمە وەك ئێوە نین ئەخلاقی پیشەكەمان رێگەمان نادات لێی لابدەین،وەك چۆن ئێوە پێویستە لەسەرتان بە هەرشێوەیەك بێـت خۆتان یان زمانحاڵێكتان وەڵامی پرسیارەكانمان بدەنەوە.
،من تەنها چەند پرسیارێكم لە تۆی بەرێوبەری گشتی خانەنشینی هەولێر و زانیاریەكیشم لە تۆی بەرێوەبەری گشتی خانەنشینی سلێمانی ئەویست،پاش چەند تەلەفۆنێك بۆراگەیاندنی وەزارەتی دارایی هەولێر و نوسینگەی تۆ ی جمال قاسم لەسلێمانی،پێیان ووتم ئەو زاتانە ئامادەنین لێدوان بدەن.
حەزم نەدەكرد گومان بخەمە سەرتان بەڵام بێ وەڵامیتان هەموو جۆرە لێكدانەوەیەك هەڵدەگرێت،ناچار لێرەوە پرسیارەكان دەكەم :لە تۆی خانەنشینی هەولێر دەپرسم بۆ چی تائێستا قەرەبووی ئەو چوارمانگەی 1/8 تا31/12/2008 ئەفسەرانی خانەنشینی ئاسایش نەكراوەتەوە،كەبڕیاری ژمارە(13350) بەئیمزای كاك نێچیر تایبەت بەو خانەنشینكراوانە هەیە؟ئایا دەبیت ئەو پارەیە قەربووبكرێتەوە بۆهەموویان ؟گەر وایە ئەو پارەیە لای كێیە؟ لای كەس و دەزگایەك دیار نەماوە یان بەهۆی كێشەی بودجەو شتەوە نەدراوەتەوە؟
بۆ تۆش كاك جەمال قاسم چەند زانیاریەكم لەسەر هەمان بابەت دەویست كە لای ئێوە چۆن مامەلەَتان لەگەڵ كردووە،بەلام رەنج ناوێك لە نوسینگەكەتەوە پاش دووجار پەیوەندی ووتی "كاكە ئەو لێدوان نادات"
دەمەوێـت بیری ئێوە و لێكچووەكانتان بخەمەوە گەر بۆ هەموو بابەتەكان ئاسایی بێت بشارێنەوە،ئەوا هەرگیز بۆ بابەتی دارایی و دارای گشتی ئاسایی نابێت،تایبەتی تریش بۆ بەرێوبەرێكی گشتی كە خۆی كردبێتە تاكە سەرچاوەی لێدوان و رێگەنەدات هیچ كەس لەبەرێوبەرێتیەكانی خواروی خۆی لە رۆژنامەنوس نزیك ببنەوەو لێدوان بدەن.
بۆیە هیوادارم گشت ئەو خاوەن پۆستانە،زمانحاڵ یان دەمڕاستێكی متانە پێكراوی خۆیان "گەر متمانەیان بەكەس هەبێت" دابنێنەوە تا ئێمەش لێدوانی خۆمان وەرگرین،نەك دوای بڵاوكردنەوە هەواڵەكە چەندین كارمەندی فەرمانگەكەتان راسپێرن تا وەڵامێك بۆ زانیاریەكانی ئێمە بنوسن.چونكە ئەوكات بۆتان نیە قسەی زل بكەن و بڵێن رۆژنامەنوسان لەخۆیانەوە شت ئەنوسن.

تێبینی/ ئەم بابەتە لە ژمارە (525)ی رۆژنامەی هاولاتی بڵاوبۆتەوە.
[email protected]


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)