کۆبانێ
Saturday, 04/10/2014, 12:00
1475 بینراوە
تۆفوڕاتی
ئەتۆ دیجلەی
بۆ ئازادی
ئەتۆ قیبلەی
ئەی خودایە
سەرم سوڕماوە لەکۆبانێ
شاژنەکان
مەرگ دەکەن بەدیلانێ
ئەی کۆبانێ
دەستە خوشکی ڤاتیکانێ
کێ ئەتوانێ
بەتۆ بڵێ چەکت دانێ
هەتا ما بێ یەک شەڕڤانێ
من کۆبانیم
واتێنێگەن کە قوربانیم
دەمپەرستن
گەرچی خوانیم
من کۆبانیم
شاشارێکی کوردستانیم
وانەزانن شاری خوانیم
من زەردەشتیم
شەیدای ئازادی و سەربەستیم
سەری خەلیفە دەبڕم و
دەڵێم خوایە هانێ
ئەوەش بۆتۆ
دیاری کیژانی کۆبانێ
پێ دەکەنێ خودای مەزن
دەڵێ:ئاخ کۆبانێ
دەستە خوشکی ڤاتیکانێ
کێ پێی وتی:شاری مەزن
بیکە بەدیاری من
سەری خەلیفەی درۆزن
دەڵێ :زەردەشت
عەشقی چیاو چۆڵ و دەشت
پێی وتم:
خودا ئێستا چاوەڕێیە
موژدەی بەنێ
مژدەی سەر کەوتنی کۆبانێ
کێ دیزانێ
ڕۆژێک دادێ، کەکۆبانێ
دەبێت بەشای شاران و
پەیامبەری بەرخۆدانێ...
کێ دەزانێ
ڕەنگە سبەی
بانگی سەربەخۆیی بدا و
شانازیشی بداتە دەستی شەڕڤانێ
زۆر نزیکە
سەری خەلیفە ببڕێت و
هاواربکا
جیهانی کەڕ جیهانی لاڵ
کێ دەتوانێ وەک و من بێ
لەپێناوی ئازادیا
مردن بکا بەدیلانێ