کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


چەند باسێکی تەندروستی

Thursday, 25/09/2014, 12:00


" لەشفرۆشی"
یانی تێکەڵاوی جینسی لە بەرانبەر / پارە / یا داهاتی بۆ ژیان. بارودۆخی یاسای لەشفرۆشی لە وڵاتێک بۆ وڵاتێکی دی جودایە. جار جارە بە مەرگ سزا دەدرێن، جارجاریش وەکی کارێکی یاسایی بە ئەژمار دێ. لە بواری فەرهەنگیدا بە شێوەگەلی جۆراوجۆروبێ سنور جیاوازی هەیە. کەڵک وەرگرتن لە دەستەواژەیەکی ناحەزو نالەبارلە بواری چالاکی بە شێوەیەکی ڕەسمی، لەشفرۆشی، ناکەوێتە چوارچێوەی کارێکی ،، فەرهەنگی،، یا مانایەکی ،، فەرهەنگی،، پێ نادرێ. ئەو دەستەواژەیە بە شێوەیەکی خراپ بۆ ئەو کەسانە دەستنیشان کراون کە خەریکی کاروباری ،،جینسی،، نۆرماڵ نین. دەکرێ بگوترێ بە لارێبردنی جینسی ونزیکایەتی جینسی لە رادەبەدەرو دوور لە ژیانی ،، هاوسەری،، ناو ببرێ. لەشفرۆشی جار جار وەک کۆنترین پیشە لە دونیادا ناسراوە.

ئایدز و لەشفرۆشی:
لە نێوان بەهای لەشفرۆشی ونەخۆشی،،، ئایدز،،، پەیوەندیەکی مانادار هەیە. زۆر جار ئەو کەسانەی کە دەچنە لای لەشفرۆشەکان بە خاتری ئەوەی زیاتر،، رازی بن،، لە بەکار هێنانی ،،، کاندۆم،،، کەڵک وەرناگرن! لەبەر ئەوەی کە پیاوێک کە کاندۆم بە کار دێنێ پارەی کەمتر دەدا. بۆیە زۆربەی لەشفرۆشەکان بەو شێوە تێکەڵاویەی؟(بێ کاندۆم) رازی دەبن تا پارەی زیاتر وەربگرن! هەروەها لە کاتی تێکەڵاویدا ئەگەر کاندۆم کون ببێ یا خراپ بێ پیاوەکان حازر نین بیگۆڕن! تووریستەکان ئەگەر گیرۆدەی یایدز نە بون بەڵام پاشێن لە گەڵ لەشفرۆشەەکان تێکەڵاو دەبن. بەتایبەت بە بێ کەڵک وەرگرتن لە کاندۆم ویروسی(ئێچ، یای، وی،) لە گەڵ خۆیان دەبەنەوە ماڵێ.

پیاوانی لەشفرۆش:
لەشفرۆشی لە پیاوانیشدا هەیە. لە (ئێران) تاقمێک لەشفرۆشە پیاوەکان کە لەگەڵ پیاوی دیکە / جووت یا تێکەڵاو/ دەبن. تاقمێکی کەمی وانیش لەگەڵ ژنان تێکەڵاو دەبن. کابرایەکی لەشفرۆش لە / تاران / دەیگوت:پیاوێک کە ئەو کارە دەکا خۆشبەخترە لە ئەو ژنە لەشفرۆشانەی کە دوچاری / خەمۆکێ / دەبن.ئەو کارە (پیشە) خۆی وەک کارێکی تایبەت وزانایانە دەناسێو پارەیەکی زیاتر لە لەشفرۆشەکانو هاوکارەکانی دی بەدەست دێنێ. ئەو خۆی بە / بچوک/ نازانێ وژیانی خۆی بە ژیانێکی ،، مۆدڕێن،، وخۆشبەخت پێناسە دەکا.

--------------------------------------
" نەخۆشیەکانی هاوبەشی مرۆڤ وئاژەڵەکان "

نەخۆشی،،تەوی ماڵات،،(تەبی ماڵات)یا،،، بروسلوز،،،.
یەکێک لەو نەخۆشیەکانی هەری گرینگ ومەترسیدارە کە لە نێوان/ مرۆڤ وئاژەڵدا / دروست دەبێ. باکتری(میکڕۆب) بروسلوز دەبێتە هۆی دروستبونی ئەو نەخۆشییە وزۆربەی ئاژەڵەکانی ماڵی(ئەهلی)و وەحشی کە مەمکدارن (شیر دەدەنە منداڵەکانیان) تووشی ئەو نەخۆشییە دەبن. ئەو نەخۆشییە بە هۆی لەدەستدانی،، منداڵدان،، لە ئاژەڵ، کەمبونەوەی شیر، نازایی لە ماڵاتدا بۆتە جێگای سرنج. هەر ئەو هۆکارەش دەبنە لەدەستدانی ئابوری بۆ خاوەنەکانیان لە کاتی دووچار بونی ئەو نەخۆشییە. هەروەها بە هۆی گیرۆدە بونی مرۆڤ بە ئەو نەخۆشییە.تەوی ماڵات (تەبی ماڵات) داییم لە دوو روانگەی ئابوری وپاکوخاوێنی(بێهداشت) جێگای سرنج بووە.
هۆیەکانی ئەو نەخۆشییە؟:
میکڕۆبە جۆراوجۆرەکانن بە ناوی،، بروسلاو،،. کە لە رێگای مانگا، بەراز، مەڕ،یا بزن،دێتە ناو لەشی مرۆڤ.
پارێز:
لە کاتی ئەو نەخۆشییە پارێز پێویستە. نەخواردنی، شیر،کەرە،پەنیر،گۆشتی ئا ژەڵ، دەبێ رەچاو بکرێ.
نیشێنەکانی چن؟:
لەرزو تەب،ئارە‌قە کردن،ماندوویی زیاد، هێشی ئێسقانەکانی پشت،سەر هێشە،هێشی ماسولکەکان، پشت هێشە، کەمبونەوەی کێشی لەش، خەمۆکێ، لاواز بونی مەیلی جینسی، هێشی گورچیلە، کەم خەوی، قسەکردن لە کاتی خەودا(هەزیان).


----------------------------------------
" مەمک هێشە لە ژناندا "
مستوو،، بەمانای مەمکە،و،ئالگوس بە مانای، هێشە.ئەو دووواژەیە یانی هێشی مەمک.(ئەو واژەیە ریشەی هەیە لە زمانی یونانیداکە بەکار دەهێنرێ). مەمک هێشە لە ژناندا دەتوانێ هێشێکی کەم وبچوک بێ ودەتوانێ زۆر قورس وگران بێ وهاوکات بەردەوام درێژەی هەبێ. زۆربەی ژنان لە ئاست مەمک هێشە وابیر دەکەنەوە کە تووشی،، شێرپەنجەی مەمک بون،،و نیگەرانی دایاندەگرێ. هەروەها هێشی مەمک لە لە کاتێکدا کە دایک شیر دەداتە منداڵ، یا دوای ئەوەی کە منداڵ لە شیر دەبێتەوە، ناکەوێتە چوارچێوەی ترس و دەبێ جیاوازی بۆ دیاری بکەین وچون ناکەوێتە خانەی مەمک هێشە.بەڵام کاتێک خوێنی مەمک زۆر دەبێ یا مەمک دەماسێ دەتوانین ریزبەندی جیاوازی بۆ دیاری بکەین.
شێر پەنجەی مەمک لە ژناندا:
زۆربەی هەرە زێدەی شێرپەنجەی مەمک هاوکاتە لەگەڵ نیشێنەکانی ئازار وهێش.تاقمێک لە لێکۆڵەرانی / ئەپید میولۆژیک / نیشێنیان داوە کە ژنان بە نیشێنەکانی هێشی مەمک لە وانەیە بە مەترسی زیاد بون بە شێر پەنجەی مەمک لە قەڵەم بدرێ. ئەومەترسییە لە وانەیە درێژخایەن بێ.هێشی زیاتر هەست پێبکرێ. لەوەها بارودۆخێکدا چون بۆ لای دوکتوری تایبەت پێویستە.

لە روو پەڕی: زانست نامەی ئازاد.
چێوراندن بۆ هەنگوین زمانی کوردی: جەعفەر کەریمی

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە