کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


ئامانج به‌رپرسی پاسه‌وانه‌كانی كۆمپانیای 77 نیهاد بارزانی په‌لاماری 6 ماڵی له‌هه‌ولیر داوه‌

Saturday, 07/07/2012, 12:00


كوردستانپۆست/ په‌یامنێری 3 هه‌ولێر
ئه‌مرۆ سه‌رچاوه‌یه‌ك له ‌بنه‌كه‌ی پۆلیسی گه‌ره‌كی كوردستان له‌هه‌ولێر پێ ڕاگه‌یاندین، كه ‌شه‌وی رابردوو ئامانجه‌خڕه ‌ناسراو به‌ئامانجی كۆمپانیای 77 له‌ گه‌ڕه‌كی هه‌ڤالانی نیشتیمان به‌رامبه‌ر باره‌گای زیره‌ڤانی له‌هه‌ولێر، به‌خۆی پاسه‌وانه‌كانی په‌لاماری 6 ماڵی ئه‌و گه‌ره‌كه‌ی داوه ‌و به‌ناوی نیهاد بارزانییه‌وه‌ ئاگاداریان كردونه‌ته‌وه‌ كه ‌نابێت له‌و گه‌ره‌كه ‌بمێنن چونكه‌ پارتی نین.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی چه‌ندین ره‌مپه‌ی كۆنكرێتی و ئه‌سفه‌لتی له‌به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی خۆیی داناوه‌، به‌لام ماوه‌ش نادات هیچ سه‌یاریه‌كی هاوڵاتیان به‌و گه‌ره‌كه‌دا هاتوچۆ بكات.
ئه‌وه‌شیان پێ راگه‌یاندوین كه ‌پاسه‌وانه‌كانی ئامانجی كۆمپانیای 77، له‌ماوه‌ی 20 رۆژدا دزیان له‌12 ماڵی ئه‌و سنوره ‌كردووه ‌به‌خۆیه‌وه ‌زیاتر له‌34 سكاڵایان له‌سه‌ر تۆمار كراوه، ‌به‌لام نیهاد بارزانی به‌هه‌ره‌شه ‌له‌ بنكه‌ی پۆلیس و ئاسایشه‌كان ناهێڵن بچنه ‌به‌رده‌م دادوه‌ر.
ئامانجه‌خره ‌له ‌8 بنه‌كه‌ی پۆلیس له‌هه‌ولێر و شه‌قلاوه‌ و سۆران چه‌ندین سكالای له ‌سه‌ر تۆمار كراوه ‌به‌هۆكاری دزیی و ته‌زویر و كوشتنه‌وه، به‌ڵام به‌هۆی نیهاد بارزانییه‌وه‌ نه‌توانراوه‌ سزابدرێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە