نامه‌یه‌كی كراوه: تێکدانی سیمای میژویی و کەلتوری هەولێر راگرن
Sunday, 13/04/2014, 12:00
بەرپرسانی هەرێم سەرباری ئەوەی ٢٣ سالە خاکی کوردستانی باشور بەئارەزوی خۆیان لەسەر هەوادارانیان دابەش دەکەن ، بودجەی سامانە سروستی وداهاتە ناوخۆی و بازگەكانی سنوری هەرێم لەخزمەت ٢ بنەمالەی بالادەستی هەڕێم و مەکتەب سیاسیەکەی یەکیتی و پارتیان تەرخان کردوە ،لەتەک هەموو ئەو تاوان و ناپاکیە نەتەوەیه ، چەندین سالە دەست بۆ ناپاکیەکی تری نەتەوەیی بردراوە ، ئەویش تێکدانی شو ێنەوارە میژویی و کەلتوریەکانی هەزاران سالەی کوردە ، راستی ئەمانەش بەپێی زانیاریەکانی ئیمە ئەشکەوتی بەستونەیان لە سۆران خاک و خوۆلە ٢ ملیۆن سالیەکەی بەدەیان گەلابەوە فرێداوە ، قەلای عەوێنەیان تێک داوە ، گۆرستانە کۆنەکانی بالیسانیان تێک دا . هاوکات شاری هەولیر کەیەکێ لەکۆنترین شارەکۆنەکانی مرۆڤایەتیە ژیان تیایدا بەردەوامە ئەم شارە لەبڕی ئەوەی بەو گەوهەرە میژویەی سیمای میژویانە خۆی بەردەوامی پێ بدرێ و نۆژەن بکرێتەوە هاوشێوەی ئەسینا و روما و ئەستەنبۆل ، کەچی بەو نەخش و نیگار ی شەقام و ئەهرامانەی چەندین سالە لەلایەن بەرپرسانی ئیدارەی هەولێرەوە كه‌وتوه به‌ئامانجی هاوتاکردنی به پایتەختە خەلیجیەکاندا شانازیش بەپایتەختی گەشتیاری عەرەبی پێده‌كه‌ن
بەمەش تاوان و ناپاکیەکی میژویی لەگەل خەلکی کوردستان بەگشتی و هەولێریەکان بەتایبەتی دەکەن
دوای ئەوەی لەسالی ٢٠٠٩ بەفشاری کۆمەلێ دەنگی كوردی تاراوگه و ناوخۆ ی داکۆکی لە شوێنەوار و کەلتوری توانرا پیلانی تێکدانی ٣ گەرەکی کەلتوری هەولیر بۆماستەر پیلانەکەی پارتی دیموکراتی کوردستان بوەستنرێ (خانەقا ، تەعجیل ، عارەبان ... ئه‌وه‌بوو رێكخراوی یونسكۆی جیهانی به‌نامه‌یه‌ك ئاگاداری كردنه‌وه‌كه‌بۆیان نیه ئه‌و گه‌ره‌كه كه‌لتوریانه تێك بدرێ چونكه بۆته به‌شێك له‌میژوی جیهان ، بەلام دوای تێپەربونی ٥ سال بەسەر ئاگادارکردنەوەی یۆنسکۆ ، بەپێی زانیاریەکانی ئیمە ئیستا ئەم گەرەکانە بە بەرنامە دارێژراو هەولی وێران کردنی دەدەن ئەویش لەگرنگی نەدان بەخزمەتگوزاری و چاکنەکردنەوەی ئەوگەرەکە کۆنانەی هەولێر وا رۆژ لەدوای رۆژ ناسنامە و کەلتوریەتی ئەم گەرەکانە روبەروی لەناوچون هه‌تا هه‌تایی دەبیتەوە . بەمەش هەول دەدەن وەک دەلالخانە بۆئەبەد لەمیژوی هەولیریەکان بسرنەوە ، هاوکات هەولی تێکدانی یەکجارەکی شوینی ئاوی کەسک و سوری و هوڵی گه‌ل و شوێنی هونه‌رمه‌ندانی هه‌ولێر بەردەوامە ، ئاستی تاوانەکان ئەوەندە گەورە و دیارە بەرادەیەک بەریوبەری شوێنەوار لەهەولیر ماوەیەک لەمەوبەرلەسیمنارێکی شوێنەواردا گوتی (مافیای شوێنەوار له‌كوردستان زۆر بەهیزە). کۆی ئەمانە هەولێکە لەشوێنی بالەخانە و بازاری بازرگانی لێ دروست بکەن راستی ئەمانەشمان سەیر بکەن دەیان گەرەکی نوێیان لەچواردەوری شاردا دروستکردوە بەلام ئامادەنین لەچەقی شار ئەو گەرەکانە خزمەتگوزاری و نۆژەن بکەنەوە. یان ئه‌و هه‌ولێره ته‌مه‌ن ٦٠٠٠ ساله‌ی مۆزه‌خانه‌یه‌كی شوێنه‌واری لێییه هه‌رگیز له‌گه‌ل تایبه‌تمه‌ندی شاره‌كه‌له‌بونی كه‌ره‌سه‌ی مێژویی ناگونجێ.
بۆیە ئیمە ئه‌وانه‌ی له‌خواره‌وه ناومان هاتوه هه‌مومان خه‌لكی شاری هه‌ولێرین ، وه‌ك وه‌فا و داكۆكیكارێك له‌ڕێگرتن له تێكدانی شوێنه‌وار و كه‌لتوری شاره‌كه‌مان داوا دەکەین
١/ بەپەلە لیژنەیەک پێک بێت نۆژەنی هەموو گەرەکە کەلتوریەکانی هەولێر بکاتەوە
٢/ داوا دەکەین لێپێچینەوەیاسایی لەبەرامبەربەرپرسانی ئیداری و شوێنەوار بکرێ چونکە هیچ رێگریەک لەبەردەم تێکدانی سیمای شوێنەوار و کەلتوریەتی ئەم شارە ناکەنەوە
٣/ داوای لابردنی بەرێوبەری شوێنەواری هەولێر (حەیدەر حەسەن) دەکەین چونکە ئەو دەرجوی بەشی شانۆیە لەشوێنی ئەودا کەسایەتیەکی ئەکادیمی خاوەن شوێنەوار دابنرێ
٤/ داوا دەکەین کرین و فرۆشتن و تێکدانی گەرەکە کۆنەکانی تری هەولێر لەسەیداوە و تەیراوە ...بخریتە بەردەم لیژنەیەکی پسپورەوە چونکە بەپێی زانیریەکانی ئیمە هەولێک هەیە لەم شوێنانەش خانوە کۆنەکانی لەلایەن دەستێکی دژ بەگەلی کوردەوە بکردری و بکرێتە بالەخانە
٥/ دروستکردنی پەیکەری حزبی لەم شارە بوەستینرێ تەنیا ئەو رەمز و کەسایەتیانەی هەولێر کەتونیویانە سود و دەستکەوت و جوانی و وانەیەک بەم شارە ببەخشن پەیکەریان بۆ دروست بکرێ
٦ / داوا دەکەین داواکاری گشتی سکالا و بەدواچون بەسەر ئەم تاوانەی بەرپرسانی ئیدارەی شاری هەولێردا بکات
٧\ داواده‌كه‌ین لێێچینه‌وه له‌بردنی چه‌ند پارجه شوێنه‌وارێیكی مۆزه‌خانه‌ی هه‌ولێر بكه‌ن كه‌له‌سالی١٩٩٧ بردراوه به‌پێی به‌دواجونه‌كانی ئیمه نه‌گه‌راوه‌ته‌وه
٧/ ئیمە ئەم تاوانە بەرامبەر شوێنەوار و کەلتوری شارەکەمان ، بەزمانی ئینگلزیی و فەرەنسی دەکەینە یاداشت و بانگەوازێک بۆ یۆنسکۆ و رێکخراوە داکۆکیەکانی شوێنەوار
********************
ناوەکان
١\قادر نادر\ چالاکوانی مەدەنی\ سوید
٢\شاخەوان شٶڕش \، نوسەر \..دانیمارک
٣\دیار عەزیز شەریف \رۆژنامەنوس \هەولێر
٤\کامەران محمەد \رۆژنامەنوس\ ...هەولێر
٥\عیسا خدر\ رۆژنامەنوس\.هەولێر
٦\کەمال چۆمانی \رۆژنامەنوس\ هەولێر
٧\محمەد گۆران ، رۆژنامەنوس\.هەولێر
٨\ سەفین گەزنەیی\ مامۆستای زانکۆ\ کۆیە
٩\رێكار ئه‌حمه‌د\ كه‌سایه‌تی سیاسی \ هه‌ولێر
١٠\سالار مامه \چالاكوانی مه‌ده‌نی \هه‌ولێر
١١\هیوا سه‌ید سه‌لیم\ كه‌سایه‌تی سیاسی \ هه‌ولێر
١٢هه‌ڤال نه‌ژاد \ پارێزه‌ر\ هه‌ولێر
١٣\ فه‌رمان سادق\ ڕۆژنامه‌نوس\ هه‌ولێر
١٤\شوان عوسمان \ پشمه‌رگه‌ی دێرین و نوسه‌ر \ هوڵه‌ندا
١٥به‌همه‌ن عومه‌ر \ رۆژنامه‌نوس \ هه‌ولێر
١٦\ د پشتیوان عه‌بدولا \ چالاكوانی سیاسی و مه‌ده‌نی \ ئوسترالیا
١٧\ سالار یاسین \ نوسه‌ر \ كه‌نه‌دا
١٨\ مام هه‌ژار \ كه‌سایه‌تی سیاسی \ هه‌ولێر
١٩\ ره‌شاد و كورده \ هونه‌رمه‌ند \ سوێد \ هه‌ولێر
٢٠ \دیار عزیز مسته‌فا \ نوسه‌ر\ هه‌ولێر
٢١\ئاواره حه‌مید \ ڕۆژنامه‌نوس \ هه‌ولێر
٢٢\هه‌ژار ئه‌نوه‌ر \ ڕۆژنامه‌نوس\ هه‌ولێر
٢٣\ كارزان كه‌ریم \ ڕۆژنامه‌نوس \ هه‌ولێر
٢٤\ هاوكار بورهان \ پارێزه‌ر \ هه‌ولێر
٢٥\فه‌رمان ره‌شاد \ چالاكوانی مه‌ده‌نی \ هه‌ولێر
٢٦\زمناكۆ خه‌سره‌و عه‌لی \ پزیشكی ده‌رونی \ ئه‌مه‌ریكا
٢٧\ شنه خالید عبدوللا \ پزیشكی ده‌رونی \ ئه‌مه‌ریكا
٢٨ به‌شدار محمه‌د \ هونه‌رمه‌ند \ هه‌ولێر
٢٩\سلاح مه‌زن \ رۆژنامه‌نوس \ هه‌ولێر
٣٠\هیوا نادر ئه‌سعه‌د \ كاسب \ هه‌ولێر
٣١\ هاورێ حاجی \ خوێدكار \ هه‌ولێر
٣٢\ نه‌هرۆ عاڵلایی \ رۆژنامه‌نوس \ هه‌ولێر
٣٣\ كاروان عه‌لی \ خوێدكار \ هه‌ولێر
٣٤\ عه‌لی كه‌ریم \ خوێدكار \ هه‌ولێر
٣٥\ بروا خۆشناو \ رۆژنامه‌نوس \ هه‌ولێر
٣٦\ ئاری ئازاد\ رۆژنامه‌نوس \ هه‌ولێر
٣٧\ پۆلا حه‌مه‌د \ پێشمه‌رگه‌ی دێرین \ ئه‌مه‌ریكا
٣٨\ سازگار سه‌باح . ده‌رچوی زانكۆ \ هه‌ولێر
٣٩\ فه‌همی بێ‌دار \ شانۆكار \ كه‌نه‌دا
٤٠\ موسعه‌ب جه‌میل\مامۆستا \ هه‌ولێر
٤١\ ملازم رابه‌ر \ پێشمه‌رگه‌ی دێرین \ ئه‌لمانیا
٤٢\ نهایه‌ت سه‌باح جه‌میل \ مافپه‌روه‌ر \ هه‌ولێر
٤٣\ كامه‌ران كوردی \ توێژه‌ری ئاینی \ هه‌ولێر
٤٤\ جو تیار حه‌سه‌ن خدر\ شانۆكار و رۆژانمه‌نوس \ هه‌ولێر
٤٥\ سروه محمه‌د \ چالاكوانی بواری مه‌ده‌نی \ هه‌ولێر
٤٦\تارق قادر \ چالاكوانی سیاسی \ سوێد
٤٧\ بورهان قادر \ رۆژنامه‌نوس \ هه‌ولێر
٤٨\ عه‌بدولا عاڵلایی \ نوسه‌ر و ئه‌ندامی یه‌كێتی زانایانی كوردستان\ هه‌ولێر
٤٩\ قاسم شێروانی \ نوسه‌رو شاعیر‌و یاساناس \ هه‌ولێر
٥٠\ده‌رباز محه‌مه‌د \هه‌ولێر
٥١\ د په‌ری سالح موفتی \ مامۆستای زانكۆ \ كۆیه
٥٢\ شێركۆ جه‌لال \ رۆژنامه‌نوس نوسه‌ر \ به‌لجیكا
٥٣\ ڤیان كه‌ریم \ مامۆستا \ هه‌ولێر
٥٤\ شێڕوان عوسمان \ چالاكوانی مه‌ده‌نی \كه‌نه‌دا
٥٥\ هێمن فه‌رید\ چالاكوانی مه‌ده‌نی \ هه‌ولێر
٥٥\ ره‌نجده‌ر گراوی \ چالاكوانی مه‌ده‌نی \بروكسل
٥٧\كوێستان عزیز\ موزیك \ كه‌نه‌دا
٥٨\د ستار مسته‌فا بابان\ مامۆستای زانكۆ\ كۆیه
٥٩\ڕزگار مام بۆره\ چالاكوانی مه‌ده‌نی \ هه‌ولێر
٦٠\سه‌ركه‌ش عه‌بدولكه‌ریم \ رۆژنامه‌نوس \ هه‌ولێر
٦١\ئه‌رسه‌لان سافیه \ چالاكوانی مه‌ده‌نی \ هه‌ولێر
٦٢\به‌ختیار ئه‌حمه‌د شێخۆ\ پیشمه‌رگه‌ی دێرین \ سوێد
٦٣\شێرزاد مامه رۆژنامه‌نوس \ هه‌ولێر
٦٤\رێزان ئاوده‌ل \ كچه‌شه‌هید \ هه‌ولێر
٦٥\فه‌رهه‌نگ قه‌ره‌نی \ چالاكوانی مه‌ده‌نی و رۆژنامه‌نوس\ هه‌ولێر
٦٦\ئاواز ئازاد\ خوێندكار\ هه‌ولێر
٦٧\ ئیبراهیم عبدولوه‌هاب\ مافپه‌روه‌ر\ هه‌ولێر
٦٨\هه‌نگاو هاشم \ رۆژنامه‌نوس\ هه‌ولێر
٦٩\ ئاسۆ هاشم \ مافپه‌روه‌ر\ هه‌ولێر
٧٠\ شێروان حسین \ چالاكوانی سیاسی \ سویسرا
٧١\ به‌ختیار مام شێخ \ چالاكوانی سیاسی \ له‌نده‌ن
٧٢\ ده‌شتی هه‌رته‌لی \ رۆژنامه‌نوس \ هه‌ولێر
٧٣ ده‌شتی به‌رزه‌واری \ رۆژنامه‌نوس \ هه‌ولێر
٧٤\ میران بامه‌ندی \ مامۆستا \ هه‌ولێر
٧٥\یونس سیفه‌ر \ رۆژنامه‌نوس \ نه‌رویژ
٧٦\ ره‌نج تاهیر عه‌لی \ پارێزه‌ر \ هه‌ولێر
٧٧\ سامان قه‌ره‌چوخی \ رۆژنامه‌نوس و چالاكوانی مه‌ده‌نی . هه‌ولێر
٧٨ \ هێمن مامه‌ند \ رۆژنامه‌نوس \ هه‌ولێر
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست