سه‌رۆکی بێ موراڵ
Saturday, 22/05/2010, 12:00
له عورفی دیبلۆماسی نێوان دوو ده‌وڵه‌ت ، دوو حزب یا دوو رێکخراو کاتێک کێشه‌یه‌ک لایه‌ک دورستی ده‌کات ، لای دووه‌م بۆ به‌هێزکردنی پێگه‌ی خۆی به‌لایه‌نی که‌مه‌وه وه‌ک کاردانه‌وه‌یه‌ک به‌رنامه هاوبه‌شه‌کانی نیوان خۆیان که پێشتر ئیتفاقی له‌سه‌رکرابوو راده‌گرێت.
سه‌رۆکی پاکستان و هیندستان ده‌یانجار به درێژای سه‌ده‌ی پێشوو ، کاتێ بریاروابووه یه‌کتر ببین بۆ چاره‌سه‌ری کۆمه‌ڵێ کێشه که له ئه‌جندای هه‌ردولا هه‌بووه و گرنگبووه ، به‌ڵام به هۆی تۆپبارانی سنوورییه‌کان له‌لایه‌ن یه‌کێکیانه‌وه ، لایه‌نی دووه‌م ،بۆ ئیحتجاج جڤینه‌که‌ی هه‌ڵوه‌شاندۆته‌وه بۆ زه‌مه‌نێکی نادیار.
ماوه‌یه‌که ده‌نگۆی رۆیشتنی مه‌سعود هه‌یه که گوایه ده‌چێ بۆ ئه‌نقه‌ره له‌لایه‌ن حکومه‌تی تورکیاوه داوه‌تکراوه ،ئه‌گه‌ر بۆ خێری کوردان بێت که گومانی زۆر هه‌یه وانه‌بێت ، کارێکی باش ده‌بێ ، به‌ڵام له گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و ده‌نگۆیه تورکیا هێرشه‌کانی بۆ سه‌ر باشوری کوردستان زۆر زیادی کردووه و به‌جۆرێ له ئه‌رز و ئاسمان حورمه‌تی وڵاتێک پێشێل ده‌کرێت ، ئه‌و وڵاته‌ی که گوایه سه‌رۆکه‌که‌ی به‌ته‌مایه بچێ سه‌ردانی وڵاتی هێرشبه‌ر بکات!.
لێره‌دا ده‌بێ بووترێت که بۆچی ده‌وڵه‌تی تورکیا له‌لایه‌ک باشوری کوردستان بۆردمان ده‌کات و ده‌یه‌وێت داگیری بکات و له‌لایه‌کی دیکه‌وه‌ش ده‌عوه‌تی سه‌رۆکه‌که‌ی! ده‌کات، بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و پرسیاره دوو شیمانه هه‌یه و هیدیکه ره‌نگه زیاتر له خۆ نه‌گرێت، ئه‌وانیش:
تورکیا ده‌یه‌وێت په‌یامێک بدات به مه‌سعود و بزانێت تا چه‌ند که‌رامه‌تی هه‌یه و ئه‌و پێشێلکارییه بۆ سه‌ر ئه‌رزوخاکی کوردستان پێ قه‌بوڵ ده‌کرێت ، چونکه بێده‌نگی نواندن واته رازی بوون به‌وه‌ی که ده‌گوزه‌رێت.. شێمانه‌ی دووه‌م: دوور له هه‌موو عورفێکی دیپلۆماسی ، مه‌سعود وه‌ک سه‌رۆک جاشێک په‌لکێش ده‌کرێت بۆ ئه‌نقه‌ره و پێشتریش له‌وهێرشانه ئاگادارکراوه‌ته‌وه و پێشی گوتراوه ده‌بێ هاوکارمان بیت له داگیرکردنی باشور.
هه‌ردوو شیمانه له غیابی ره‌تکردنه‌وه‌ی مه‌سعود بۆ چوون بۆ تورکیا وه‌ک ناره‌زایه‌تییه‌ک ، ده‌ربڕی بێ که‌رامه‌تی مه‌سعود ده‌سه‌لمێنێت.
ئیمه وه‌ک چاودێرانی سیاسی دڵنیاین مه‌سعود شتێک تێناگات له که‌رامه‌تی نه‌ته‌وه‌یی و مرۆیی ، به‌ڵکو هه‌میشه که‌رامه‌تی خۆی و بنه‌ماله‌که‌ی ده‌بینێته‌وه له به‌کارهێنانی زه‌بروزه‌نگ و تیرۆر له ناوه‌وه و، ته‌سلیمبوون و خۆبه‌که‌مزانی بۆ داگیرکارانی کوردستان.
مه‌سعود باش ده‌زانێ که‌رامه‌تی له کوێدایه کاتێ 31ی ئابی خوڵقاند ،کاتێ گریلا له ناوجه‌رگه‌ی هه‌ولێر تیرۆرده‌کرد ، کاتێ دیلی شه‌ڕی له نێو باره‌گاکه‌ی خۆی ده‌کوشت ، کاتێ به‌ته‌زویرکردن له هه‌ڵبژاردنه‌کان ده‌یبرده‌وه ، دوایین شتیش که ده‌بێته پێوه‌ری بێکه‌رامه‌تی سه‌ررۆک! شه‌هیدکردنی قه‌ڵه‌م بوو که به پیره‌قه‌ڵه‌می ستار شه‌ریف و سۆرانی مامه‌حه‌مه و سه‌رده‌شتی زه‌رده‌شتان تێپه‌ڕ ده‌بێ. که‌سێک پێوه‌ری که‌رامه‌تی ئه‌وه‌نده له نزمیدابێت ، دڵنیاین به‌بێ ده‌نگی ده‌چیته خزمه‌تی ئه‌تکارانی کوردستان و له‌وێدا تاپۆی جاشایه‌تی بۆ تورکان چه‌نجار نوێده‌کاته‌وه..ئه‌و حه‌له ئێمه ده‌بێ پرسیارێک له راگه‌یاندنه رووزه‌رده‌که‌ی بنه‌ماڵه بکه‌ین ،ئه‌رێ پێوه‌ری موراڵی سه‌رۆکتان له کوێدایه ، یا راستتر بڵێین ، ئه‌رێ هه‌یه‌تی یا نا؟!.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست