مه‌لا حیکمه‌ت ئه‌وه‌نده‌ی درۆ کرد که‌وته نزگه‌ره
Monday, 02/11/2009, 12:00
شه‌وی 31/1- 11/2009 و له‌به‌رنامه‌ی گه‌رماو گه‌رمدا ، مه‌لا حیکمه‌ت حیکمه‌تێکی تری نواند ، توشی هستریا بوبو ، به‌ده‌یان درۆی بێ سه‌روبه‌ری کرد به شێوه‌یه‌ک باسی پلینیومی بۆ ئه‌کردین ئه‌تگوت ئێمه له‌وێ نه‌بوین ، جه‌ناب یه‌کێتیه‌ک له‌سه‌ر ده‌ستی جه‌نابتان و ده‌یان خاوه‌ن فایلی جاسوسی وه‌کو سه‌عدی پیره و مسته‌فا چاوڕه‌ش و حامیدی حاجی خالید‌و سه‌دان داوێن پیس و به‌دڕه‌وشتی وه‌کو شێخ جه‌عفه‌ر و مه‌حمود سه‌نگاوی وسه‌دان دزی وه‌کو عومه‌ر فتاح و دلێری سه‌ید مه‌جید ... هتد ، ده‌یان هۆکاری تریش یه‌کێتیتان توشی هه‌زاران گرفت کردووه ، ئێوه‌یه‌ک یه‌کێتیتان گه‌یانده ئه‌م رۆژه به‌داگیرکردنی ژنی خه‌ڵک و ده‌ست درێژیکردنه سه‌ر ناموسی خوێندکارانی سلێمانی و که‌سوکاری شه‌هیدان و ئه‌وانه‌ی ده‌وروبه‌رتانه‌وه ، به‌دزینی ملیارها دۆلار وقۆرخکردنی بازاڕ و بازرگانی و جاسوسی‌کردن بۆ وڵاتانی ده‌وروبه‌ر ، که‌چی ئێستا هاتون و باسی پلینیۆمان بۆ ئه‌که‌ن ، سه‌یره ، روتان زۆر قایمه ، یه‌کێتی به ئێوه چاک ناکرێت چاکسازی پیاوی خۆی ئه‌وێت ، ده‌ستکاری مه‌که‌ن با خراپتر نه‌بێت ، تاکو ئێوه و هاوبچمه ناشرینه‌کانتان له‌سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتیدا بن ، یه‌کێتی رۆژ به‌ڕۆژ به‌ناخی زه‌ویدا ئه‌چێته خواره‌وه ، ئه‌وه‌ش باش بزانن ئه‌وه‌ی تۆزێک بیربکاته‌وه گاڵته‌ی به عه‌قڵتان دێت ، هه‌ر له‌قسه‌کانی مه‌لاشدا که‌وته‌وه هه‌ڕه‌شه له ئه‌ندامه داماوه‌کانی یه‌کێتی و ئه‌وه‌ی پابه‌ند نه‌بێت به‌په‌یامی ئاکاره‌وه لێپێچینه‌وه‌ی توندی له‌گه‌ڵ ئه‌کرێت ، باشتر وایه جارێ لێپێچینه‌وه با له‌خۆتانه‌وه ده‌ست پێ بکات ، بۆ له‌مه‌ودواش ئه‌وه‌نده درۆ مه‌که با توشی نزگه‌ره نه‌بیت .
به‌شداربویه‌کی پلینۆم له و هۆڵه‌ی بۆ حزبتان دروستکردووه
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست