كیێ ده‌زانیت ؟؟؟؟؟
Monday, 30/09/2013, 12:00
1811 بینراوە
ئه‌گه‌ر ئه‌م كۆمسیۆنه‌ی خۆمان سه‌رپه‌رشتی و عه‌دل و فه‌رزی هه‌لبژاردنه‌كانی وڵاتی چین بكات جه‌ند سالی بیویسته بۆ راگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كه؟؟؟
ئه‌گه‌ر بۆ نزیكه‌ی 200000 ملیۆن كه‌س هه‌فته‌یه‌كی پێویست بیت ، له‌كاتیكدا هه‌موولیسته‌كانیش جگه له پارتی به‌گومانن له ئه‌نجامه‌كان.
ئه‌ی بۆ ولاتی چین ئاخۆ جۆن بیت؟
با وای دابنیین ولاتی چین یه‌ك ملیار 200 ملیۆن دانیشتوانی هه‌یه، دیسان باوای دابنیین ته‌نها 750 ملیۆن كه‌س به‌شداری هه‌لبژاردن ده‌كه‌ن، كه‌واته 375 هینده‌ی ئیمه ده‌نگده‌ریان هه‌یه ، كه‌واته 375 هه‌فته‌یان بیویسته بۆ راكه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كان ،
ئه‌ویش به‌ناته‌واوی، 375 هه‌فته ده‌كاته 2625 رۆز ،گه‌ر ئه‌و رۆزانه‌ش دابه‌شی 365 رۆژی یه‌ك سال بكه‌ین ئه‌وا ده‌گه‌ینه ئه‌و ئه‌نجامه كه بۆ راكه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كه ئه‌ویش به ناته‌واوی بیویستمان به 7 سال و 191 رۆز هه‌ی، ده‌ی ئه‌گه‌ر راگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كان ئه‌وه‌نده‌ی بویت ! ده‌بیت رژێمه‌كه جه‌ند سال حوكم بكات، بۆیه ترسی ئه‌وه هه‌یه هه‌مو رژێمه شمولیه‌كان هه‌وڵ بده‌ن سود له‌م میكانیزمه وه‌ربگرن بۆ مانه‌وه‌یان له‌ده‌سه‌لات ، من ده‌لیم حه‌قه حكومه‌تی هه‌ریمیش ئه‌م داهینانه هه‌روا هه‌رزان فرۆش نه‌كات ،
ده‌توانیین به‌م داهینانه جه‌ند ده‌سكه‌وتی مادی و مه‌عنه‌وی بۆ كورد‌و كوردستان به‌ده‌ست بخه‌ین، بۆ نمونه ئیمه زۆر حه‌زمان له ناوبانگه ده‌ی كه‌واته به‌مه ناومان ده‌جیته كتیبی گینس بۆ ژماره پیوانه‌ییه‌كانه‌وه، ئه‌وكاته هه‌ریمی كوردستانش ده‌بیته كاروان سه‌رای وفودی دیبلۆماسی وڵاتان، به‌ڵام ئه‌وه‌ی تائیسته رون نییه داهینه‌ری ئه‌و داهینانه دیار نیه ! خوا ده‌زانیت ئه‌وكاته جه‌ندكه‌س خۆی ده‌كات به‌خاوه‌نی ، هه‌رجه‌نده من دڵنیام ئه‌وكاته‌ش به‌غدا وازمان لی ناهینیت و خۆی ده‌كات به خاوه‌نی ئه‌م داهینانه، به‌لام حه‌قی خۆیه‌تی حكومه‌تی هه‌ریم و هه‌ردوو پارتی فه‌رمان ره‌وا ئه‌و سه‌روه‌ریه نه‌ده‌ن به به‌غدا و بۆ خۆیانی بقۆزنه‌وه.