کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


ئەو ناهەقییەى هێنامییە گۆ وەڵامێك بۆ ئەو که‌سه‌ى ناوى خۆى ناوە (سەرباز)

Saturday, 24/01/2009, 12:00

1887 بینراوە


شەوى 17/1/2009 لەماڵپەرە پڕ خوێنەرو بوێرەكەى (كوردستان پۆست) ىئازیزدا ،ووتارێكم خوێندەوە كەلەسەر پێشمەرگەى ئازاو رۆڵەى بەجەرگ وكوڕى تەنگانە كاك (سالارى حەمە خان) نووسرابوو.ئەوەى جارێك چاو بەو نووسینە لاوازو سادەو سەقەتەدا بخشێنێت ،دەزانێت بەچ گیانێكى پڕ كینەو رۆحێكى لەرزۆك و ویژدانێكى ژەهراوییەوە نووسراوەو لەكوێوە سەرچاوەیان گرتووەو چ مەبەست و مەرام ودەستێكى قین لەدڵ ونەفس نزمى لەپشتەوەیە .
ئەو بوختان ودرۆو ناهەقیانەى كەلێوان لێوە لە رقێكى دوژمنكارانەى دوور لەهەموو عورفێكى رۆژنامەگەرى وبەها جوان وشیرینەكەى نووسین ، زۆر ئەزیەتى رۆحى دام وبێدەنگ بوونیشم لەسەر ئاوا هاورێ وهاوسەنگەرێكم كەتەمەنێكمان لەكەنارە سەخت ودژوارەكانى مەرگ وململانێدا پێكەوە بەخشییە باڵاى بەرزى كوردستان وئازادى وسەركەوتن و رێبازە پیرۆزەكەى شەهیدان وكوردایەتى ،منیش بۆ ئاسوودەیى وحەواننەوەى ناخى خۆم وەك ئەمەكدارییەك وئەركێكى بچوكى سەرشانم وخستنە رووى راستییەكان ونەشێواندنى سیما وخەباتى ئەو هاورێ دێرینەم وخۆڵ نەكردنە چاوى خوێنەرە بەرێزەكانى ئەم ماڵپەرە خۆشەویستەوە بەپێویستى دەزانم كە ئەم روونكردنەوەیەم بۆ بڵاوبكەنەوە.
یەكەم/ من وەك پێشمەرگەیەكى كەمئەندام وخانەنشینى خاوەن (27) ساڵ خەباتى نەپساوەى بێ دابران و پێنج جار بریندار بوون بەسەختى وخاوەن برایەك وسێ ئامۆزاو خاڵۆزاى شەهیدى سەنگەرو (18) كەسى نزیكى ئەنفالكراوم ،هەر لەسەرەتاى حەفتاكانەوە ئەو بنەماڵە دەناسم كەچ خرۆش وحەماسێكیان هەبووە بۆ كوردایەتى وئەوەى خیانەت وجاشایىتى وناپاكى بێت دەرهەق بەخاكى كوردوكوردستان لەفەرهەنگى ئەم بنەماڵیەدا بوونى نەبووەو بۆ شایەتى قسەكانیشم تەنها ناوى رەحمەتى (حەمەى حەمە عەلى زخە) بەسە بۆ پارسەنگ و بەرز راگرتنى كەكێ بوو؟ چۆن ئەو سەردەمەى شورشى ئەیلوول ناوێكى هەرە بەرزو درەوشاوەو نموونەى كەڵەمێردى وسە ردەستەى جوامێرانى سەرپەلى وپێشمەرگایەتى بوو لەشۆرشى ئەیلوولا .لەشۆرشى نوێشدا (9)نۆ كەس لەئامۆزاو خاڵۆزاكانى شەهیدى سەنگەرى (ى.ن.ك) نن وخۆیشى لەساڵى 1985 ەو وەك من لەبیرم مابێت هاتۆتە دەرەوەو لامان بووە بەپێشمەرگەو زیاتر لەچوار جار بەقورسى بریندار بووەو لەلێوارى مەرگ گەراوەتەوەو .لەراپەربنە پڕ شكۆكەى بەهارى 1991 یشدا لەلایەن موجاهیدینى خەلقەوە بەدیلى دەگیرێت وماوەى یەك ساڵ لەسەربازگەى ئەشرەف سزاى سەخت وقورسى دەروونى وجەستەیى دەدرێت چونكە پێشمەرگەى یەكێتى نیشتملنى كوردستان دەبێت.
تا لەكفرى بارم نەكردبوو بەماڵەوە زۆر جار ئەو پیاوەم دەبینى وبەتاسەوە باسى یادگارە تاڵ وشیرینەكانى رۆژانى پێشمەرگایەتى خۆمان دەكرد و هەمیشە هانى دەداین كەریزەكانى یەكێتى تامردن پێویستى بەئێمەیەو دووركەوتنەوەشى بەرێگا خۆشكردنى نەیاران دەزانى تادزە بكەنە نێو ریزەكانمانەوەو شوێن بەدڵسۆزان لێژ بكەن .
دووەم / بوونى ئەو پیاوە بە فەرماندەى فەوجى لەلیواى سەرۆك كۆمار ،دیارە ئەو لەو لەبەر لێزمەو رەهێڵەى ئەستێرەو داڵ بارینا ئەو پلەى (مقدم) ەى بەدەست نەهبَناوەو بەتێكڕاى پلەكانى لێپرسراوێتى بریوەو بەماندوو بوونى خۆى پاش تەواو كردنى خوێندنى ناوەندى . بەتاقى كردنەوەى دەرەكى قۆناغى شەشەمى وێژەیش دەبڕێ . ساڵى 2004 كۆلێژى سەربازى قەلاچۆلان تەواو دەكات ،ئازایەتى ولێهاتووى حۆى بوو گەیاندییە ئەو شوێنەى كەببێتە جێ ى متمانەى بەرێز (مام جەلال) وئەو ئەركە قورسەى لەناو جەرگەى تیرۆریستاندا پێ بسپێرێت و ڕوو سوورانە جێ بەجێ بكات لەماوەى ئەو چەند ساڵەدا .
سێیەم / ئەو بنەماڵە هەر لەئەزەلەوە موتەمەكین و دەوڵەمەند بوونەو دەوڵەمەندیەكەشیان نەتازەیەو نەش هى سەردەمى ئامر فەوجێكەیەتى وەك كاك سەرباز چاوى تێبڕیوە و بووە بەبەردى سەردڵى ناحەز و نەیارانى (ى.ن.ك) دەزانێت كاتێك ئەم مۆنیكاى بوو تەنها یەك مۆنیكا لەكفریدا هەبوو. لەكفریشدا چەندین مەعرەز هەیە ئەمەش تۆ باسى لێوە دەكەى دەتوانیت بچیتە موڵكایەتى شارەوانى كفرى تائەو راستییەت بۆ دەركەوێت كەهى سەردارى برایەتى وفڕی ئەمى بەسەرەوە نى یە ئەزیزم. 
چوارەم / لەبرى ئەوەى ئافەرین ودەست خۆشى لێ بكەیت كەدەیان كوڕە شەهیدو پاشماوەى ئەنفال وگەنجى دەست بەتاڵ و بێ كارى لاى خۆى دامەزراندووە و لەچەندین كارى لابەلاو نادروست دووریانى خستۆتوەوە بوونەتە سەرچاوەى بژێوى خانە وادەكانیان دێیت زۆر بێ ویژدانانە ئەو تۆمەتانەى دەخەیتە پاڵ كەدڵنیام كاكى فریو دراو نەك كەس باوەر بەقسە بێ سەرو بەرو بێ بەڵگەكانت ناكات ،تەنانەت خودى خۆشت باوەرت بەو نووسینەى خۆت ناكەیت ولەژێر كاریگەرى وفشارێكى نەوعیدا ئەو ڕیسوا بوونەت ناو ناوە بابەت و غەدرت لەقەڵمیش كردووە . 
لەكۆتاییدا هەرئەوەندە دەڵێم بابە ویژدانەوە دەست ببرێت بۆ نووسین ئەو مێروولە چوونەش بەگژ كێوى قافا لەبەهاو هەیبەتى كاكە سالار كەم ناكاتەوە حەزیش دەكەم پاش تەواو بوونى ئەو بینایەى كەخۆت ناوە ڤیلا گەر خوا تەمەنى داى بەتەواو كراوى وێنەیەكى ترى بگرەو بڵقێكى تریش بۆ ئەو كاتە بدە بەئاواو لەئێستاوە خورى خڕبكە بۆ هونینەوەى گوریسى درۆیەكى درێژتر لەوەى ئێستات . 20/1/2009
پێشمەرگەیەكى خانەنشین


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)