کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پەنا بەخوا سەرانى كوردیش لەكوردستانى عێڕاق بەدەردى بن عەلى و موبارەك دەچن

Saturday, 29/01/2011, 12:00




سەربارى ئەو هەموو ناخۆشى و نەهامەتییانەى حاڵى حازر لەكوردستانى عێراقدا لە ئارادایە لەسەر دەستى دیكتاتۆرەیستەكانى بنەماڵەى بارزانى جەلال تاڵانى ، سەربارى ئەو هەموو دزى و تاڵانییەى لەبودجەى داهاتە جۆراوجۆرەكانى هەرێمى كوردستان لەسەر دەستى ئەو گەندەڵكارانە دەكرێت ، ئەمجارەیان كار بەوە گەیشتووە وردە وردە ئەو كارەبایەى لەپەناى كۆمپانیاكەى ئەحمەد ئیسماعیلى كۆنە شەریكەكەى عودەى سەددام حوسینى گۆڕَبەگۆڕچوو لەكۆمپانیاى دەواجنەكەى شارى هەولێر گوایە لەڕێگەى ئەو زاتەوە بۆ خەڵكى كوردستان دابین دەكرێت ، ئەوا چەند ڕۆژێكە ئەو كارەبایەش كەمكراوەتەوە ، لەبەر ئەوەى وەك بەرهەم ناساڵحەكەى سەرۆكى ئەنجومەنە كارتۆنییەكەى وەزیرانى هەرێمى كوردستان چەند رۆژێك بەرى ئێستا رایگەیاند ، كە ئەو كارەبایەیان بۆ چاك ناكرێت ، چونكە حكومەتى مەركەزى بەناو فیدراڵى ئەو گازەیان پێنادات كە پێویستە ، من واى بۆ دەچم ئەو سەرۆكە گەندەڵانەى هەرێمى كوردستان ئەگەر بەو عەقڵییەتەوە گەندەڵییەى ئیچستایان كار بكەن ، دەبێ هەتا زووە باى باى لە سەرى رەش و قەڵاچواڵان بكەن كلكى خۆیان لوول دەن جارێكى دیكە بەرەو ماڵە خاڵانییان ڕاكەن و كوردستانى خۆشەویست كە ئەوان بەپاشەڵى پیسى خۆیان پیسیان كردووە چۆلى بكەن و ، دەردى گۆرانییەكەى ئێوە خستووتانەتە سەر سایتى خۆتان دەبێ ئەو شۆرشەى بەپشتى ئەمریكا كردیان بیبەنەوە هەندەران ، چونكە ئەو گەندەڵانە كە لەماوەى بیست ساڵدا بۆیان نەكرا كارەبا بۆ خەڵكى ستەمدیدەى كوردستان دابین بكەن ، ئەوا هەرگیز ناتوانن خۆشى و بەختەوەرى بۆ گەلانى كوردستان زامن بكەن ، بەلكو ئەوەى ئەوان دەیكەن تەنیا پڕكردنى گیرفانى خۆیان دارودەستەكانیانە ، كە دڵنیان خیرى لێنابینن مادامەكى فێل لەخەڵكە هەژارەى كوردستان دەكەن ، بۆیە ئەگەر ئەمە رەفتاریان بێت دەبێ پێیان بڵێین ئەى سەرانى گەندەڵكارى كوردستان هەتا زووە تا بەچەپڵە ڕیچزان لەخاكى كوردستان بەدەر نەنراون فەرموون : (باركەن بڕۆن ئەو پاڵتۆ شڕەو پێڵاوە لاستیكیانەى پێى هاتنەوە كوردستان كۆى بكەنەوە بۆ هەندەران بڕۆن) چونكە كوردستان شوێنى دزو گەندەڵكارى وەكو ئێوەى تیدا نابێتەوە ، ئیوە كە لەماوەى بیست ساڵ كارەباتان بۆ خەڵكى كوردستان دابین نەكرد ، ئەى كەى دەتوانن خۆشى و خۆشگوزەرانیمان بۆ دابین بكەن ، دەفەرموون باركەن و بڕۆن كەللەى پوچەڵى خۆتان بەرەنەوە بۆ هەندەران لەوێ جارێكى دیكە ببنەوە بەخوڵام و خزمەتكارى ئاغاكانتان ، چونكە ئێوە شایستەى ئەوە نین ئاو و هەواى پاك و خاوێنى ئەم كوردستانە ئازیزە هەڵمژن ، ئێوە دزو درۆزن و گەندەڵن كەلكى ئەوەتا نییە لەكوردستاندا بژین !!!
 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە