چاکسازییه‌کانی بارزانیی، ئه‌وه ناهێنێت رۆژنامه‌نووسان بیگوازنه‌وه و خه‌ڵکی پێ چه‌واشه بکه‌ن
Tuesday, 14/06/2011, 12:00
1852 بینراوە
سه‌روتار:مێژووی بنه‌ماڵه‌ی بارزانیی، مێژوویه‌کی دواکه‌وتووی خێڵه‌کیانه‌یه، له عه‌قڵی ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه‌دا چاکسازیی بوونی نییه، مانه‌وه‌ی ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه به‌ستراوه به وه‌ستان و نه‌گۆڕینی له‌شه داڕزییو و عه‌قڵه دواکه‌وتووه‌کان. ئه‌و مێژووه نووسه‌ر و رووناکبیران بۆیان نووسیوه‌ته‌وه و به جوانی نمایشیان کردووه، که هیچ گۆڕانکارییه‌کی تێدا نه‌بووه. ئه‌و مێژووه هه‌زاران قوربانی بۆ دراوه و خوێنیان کردۆته له‌شی بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه بمێنێته‌وه، وه‌ک خوداوه‌ندێک به کاریزما کراوه، مه‌سعود بارزانی پیاوی چاکسازیی نییه، ئه‌گه‌ر بیریشی لێکردبێته‌وه، ئه‌وه ژارخواردنکردنی خۆیه‌تیی، چونکه ده‌بێت روو له سه‌رچاوه‌ی خراپییه‌که بکات، ئه‌گه‌ر بیه‌وێت ئه‌و شوێنه‌ی پیسییه‌کانی لێ هه‌ڵده‌قوڵێت ئه‌وێ بگرێت، ئه‌مه‌ش مانای کۆتایی و مه‌رگی خۆیه‌تی.
چاکسازیی و گۆڕانکاریی مانایه‌کی نییه، ئه‌گه‌ر هه‌یبێت ئه‌ویش نه‌مانی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته و دوورخستنه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود و تاله‌بانییه، مه‌سعود خۆشی ئه‌مه ده‌زانێت. کاتێک بارزانیی باس له چاکسازیی ده‌کات، پێویسته لێی بپرسن له کوێوه و چۆن ئه‌م کاره ده‌کات؟ ئه‌گه‌ر چاکسازیی گۆڕینی ده‌موچاو بێت دوور له ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌که‌ی خۆی، یان ده‌رکردن و گرتنی چه‌ند دز و گه‌نده‌ڵێکی سۆرانیی ناو دامه حیزبیی و ده‌زگا حکومییه‌کان بێت، ئه‌مه پێی ناگووترێت چاکسازیی، پێی ده‌ڵێن فێڵبازیی و ته‌ڵه‌که‌بازیی، ئه‌م فێڵه کۆمه‌ڵێ نووسه‌ر، ئۆپۆزیسیۆن و رۆژنامه‌نووسان بۆی ده‌گوازنه‌وه و خه‌ڵکی پێ فریوده‌ده‌ن.
دیکتاتۆره‌کان بۆ مانه‌وه‌ی خۆیان هه‌موو کارێک ده‌که‌ن، هه‌موو په‌یمانێک ده‌ده‌ن، نهکارهکانیان له خزمه‌تی خه‌ڵکدایه، نهپهیمانهکانیان له بواری جێبه‌جێکردندایه، ته‌نها گه‌مه‌کردنه بۆ درێژکردنه‌وه‌ی ژیانی ده‌سه‌ڵاتی خۆیان.
مه‌سعود بارزانیی وه‌ک فه‌رمانبه‌رێک خاوه‌نی چه‌ند پۆستێکه، وه‌ک بازرگانێک خاوه‌نی پاره و سامانێکی زۆریشه، ئه‌وه‌ی ده‌یکات پێویستیی به خوێنه‌واریی و به‌عه‌قڵێکی سوپهرمانیی نییه. مه‌سعود که له ساڵانی حه‌فتاکانی سه‌ده‌ی رابردووه‌وه، پێی ناوه‌ته نێو سیاسه‌ت، وه‌ک لێپرسراوی ده‌زگای پاراستن کاری کردووه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی کوڕی مه‌لا مسته‌فا بووه، له منداڵییه‌وه ئه‌و ئه‌رکه‌ی پێی سپێردراوه پێویستیی به بڕوانامه، به زمانزانیین و به خوێنده‌واریی نه‌بووه، له خۆشبه‌ختیی خۆی و نه‌گبه‌تیی کورددا تا ئیستا وه‌ک سه‌رۆکی خێڵ، حیزب و هه‌رێم کاره‌کانی سه‌رکه‌وتووانه به‌ڕیوه بردووه، زانیوێتی له‌گه‌ڵ کورده نه‌یاره‌کانی خۆیدا چۆن ژیانی سیاسیی به‌سه‌ربه‌رێت، له کاتژمێریی سفریشدا، ئه‌گه‌ر ویستیی تێکیان بشکێنێ. ئه‌و سێ کووچکه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌ی مه‌سعود، که مێژووی بنه‌ماڵه‌که‌ی پێی به‌خشیوه، به ترس و تۆقاندن به‌ڕێوه‌براوه
مه‌سعود بارزانیی خاوه‌نی دوو که‌سایه‌تیی و دوو پێشه‌ی جیاوازه، یه‌کێکیان لای دوژمنانی کورد، وه‌ک جاسوس و به‌کرێگیراو، ئه‌ویتریان لای کورد وه‌ک بازرگانێکی بێویژدانی خوێن‌ڕێژ. ئه‌گه‌ر بازرگانێک بییه‌وێت به ناشه‌رعیی و به‌بێ ماندووبون خۆی ده‌وڵه‌مه‌ند بکات، ده‌بێت ویژدانی خۆی هه‌ژار بکات، خهسڵهتیی مرۆڤه بازرگانه بێویژدانه‌کان درۆکردن، ده‌ستبڕینی موشته‌ریی، مزگێنی و په‌یمانی درۆیه، ئه‌وه‌ی مه‌سعود بارزانیی له ژیانی سیاسیی خۆیدا کردوویه‌تی دوو رۆڵ و دوو کاره‌کته‌ریی جیاوازبوون، له یه‌که‌مدا و له‌به‌رامبه‌ر که‌سانی گه‌وره‌تر وعاقڵتر و به‌هێزتر له خۆی، ته‌سلیم بووه! له‌وه‌ی دووه‌مدا له به‌رامبه‌ر که‌سانی بچوکتر و ساویلکه و بێهێزتر له خۆی، که ئه‌و خه‌ڵکه‌یه، ته‌سلیم به خۆی و بێگانه‌ی کردوون.
لای داگیرکه‌ر و دوژمنانی کورد، مه‌سعود وه‌ک جاسوس وه‌رگیراوه، کوردیش به ئاغا و به سه‌رکرده و سه‌رۆکی خۆی وه‌ریگرتووه و رێزی لێگرتووه.
مه‌سعود جگه له‌م دوو رۆڵه، دوو رووشی هه‌یه، له یه‌که‌میاندا (راستگۆ، میهره‌بان، ده‌ستپاک و به‌وه‌فا)، به رووه‌که‌ی تریشیاندا (درۆزن، دڕنده، ده‌ستپیس و بێوه‌فا). له یه‌که‌میاندا (ده‌سته‌مۆی بێگانه)، له‌ویتریاندا (سرک و دڕنده). ئه‌وه‌ی پێی وابێت مه‌سعود بارزانیی ته‌نها خاوه‌نی رووه جوانهکهیانه، ئه‌وانه‌ن، که ده‌چنه خزمه‌تیی، له‌کاتیی هاتنه‌ده‌ره‌وه‌یاندا پشتاوپشت ده‌گه‌ڕێنه دواوه و پشتی تێناکه‌ن، پێیان وایه له‌گه‌ڵ مرۆڤێکی راستگۆ و خاوه‌ن ره‌وشت بهرزێکدا دانیشتوون و قسه و گفته‌کانی راست و جێگای متمانه‌یه، ئه‌مانیش یه‌ک رووی خۆیان پیشانی مه‌سعود ده‌ده‌ن، به ئه‌مانه‌ته‌وه قسه‌کانی ده‌گوێزنه‌وه و په‌یمانی ئه‌وه‌ی پێبده‌ن، که ئه‌م په‌یام و به‌ڵێنانه‌ی سه‌رۆک به کۆیله‌کان راده‌گه‌یه‌نن. مه‌سعود بارزانی هه‌میشه که‌ڵکی له ساده‌یی و ساویلکه‌یی ناحه‌ز و دوژمنه‌کانی خۆی و بنه‌ماڵه‌که‌ی وه‌رگرتووه. زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی به مه‌ردی چوونه‌ته لای، به مووی نه‌رمه‌وه هاتوونه‌ته ده‌رێ. ئاخر چۆن ده‌کرێت بچیت بۆ داخوازیی بووکی گۆڕان و چاکسازیی، که هاتیته ده‌رێ، خۆت له ده‌سه‌ڵات مارهببڕیت؟