یەكێتى و پارتى مەگەر شاناى بكەن بە دزى یەوە
Friday, 01/05/2009, 12:00
گۆڕان ئەو پرۆسەیە كە هەمومان چاوەڕى بوین , ئاشكرایە بونى سیستەمى دیموكراتى لە هەروڵاتى پرۆسەى هەڵبژاردن و دەنگ دان بەرهەم دێنێ,هەرێمى كوردستا ن ئێستا لەبەردەم ئەزمونى تاقى كردنەوەى پیادەكردنى دیموكراتى یە , وە زۆرجار سەركردەكان كە ئێستا لە سەر حوكمن زۆرجار بانگەشەى ئەوە دەكەن كەئەزمونى كوردستان نمونەى نیە لە ناوچەكە و تەنانەت لە ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاستیش , لە دواى 2003 پاش پرۆسەى ئازادى ئێراق سەركردایەتى هەرێم , ئەچونە بەغداو ماڵى عەرەبیان ڕێك ئەخستەوە هەمیشە ئەوەیان ئەدا بەگوێى سەركردەكانى عەرەب كەچاو لە ئەزمون و شێوازى حكوم ڕانى ئەوان بكەن , بەڵام پاش ماوەیەك سەرەڕایى بریندارى جەستەى ئێراق و ناڵاندنى كۆمەڵگایى عەرەبى بەدەست دەردى تێرۆر بەڵام خواستى گۆڕان وهەوڵى مرۆڤى ئێراقى بۆ گۆڕینى ئەو ڕێساو یاسایانەى كە 35 ساڵ پێوەى ناڵاندبو و , سەرەڕاى ئەو نائارامیەى لەئێراق هەبو لە ئێستاو لەڕابردودا بەڵام كاروانى دیموكراتى لە ئێراق زۆر پێش هەرێم كەوت تەنانەت ئەو گۆڤارو ڕۆژنامانەى لە بەغدا دەردەچون زۆر ژمارەیان زیاترە لەو گۆڤارو ڕۆژنامانەى بە درێژاى 18 ساڵى حكوم ڕانى دوپارتى لە كوردستاندا دەردەچێت, سەرەڕاى ئەوە لە بەغداد پەرلەمانێكى زۆركاراتر بەو تەمەنە كەمەوە لە چاو ئەزمنى پەرلەمانى فیفتىبە فیفتى دەسكەوتى زۆر زیاترى هەیە , یە كێك لەودەسكەوتانە دەستەى نەزاهە یە وەك هێزێكى ڕەقیب لەو كەسانە ئەكۆلێتەوە كە پارەى وڵاتیان بەهەدەرداوە و چەندین وەزیروكاربەدەستى ئێراقیشیان داوە بەدادگا كە تاوان بار بون بە فیرۆدانى پارەى وڵات,جێى شەرمە بۆ سەركردەكانى هەرێم بە ئەزمونى حكومڕانى ئێراق بڵێن كەچاولە ئەزمونى من كە , ئەزمنێك لە دیموكراتى بترسێ و ئەزمونێك سەروەت و سامانى گەل بە هى میراتى بنەماڵەیەك بزانێ و ئەزمنێك ناوى لە لیستى ڕەشى ئەووڵاتانەبێ كە مافەكانى مرۆڤ پێشێل كاو یەكسانی و داد پەروەرى بونى نەبێ قانون ببێت بە كەسێك چى لە بەرژەوەندى بێت ئەوە بڵێت , ئەزمنێك مرۆڤ ڕاونێت بۆ دەرەوەى وڵات و گوندەكان چۆڵكاو بیان كات بە پۆلیس , ئیتر چۆڕوتانەت بڵین چاو لە ئێمەكەن, مە گەربۆدزیو دۆشینى ملەت چاو لە تۆكات.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست