خاوەن ماڵ دزى لەماڵىخۆى ناكات
Tuesday, 03/02/2009, 12:00
1277 بینراوە
رۆژى 2009/12/31 لە كوردستانپۆستدا بابەتیك بەناونیشانى (دكتۆربەرهەم فریاكەوە)
بڵاوكراوەتەوە بەناوى خوازراوى (مەولانا خورماڵى) نووسراوەكەش وا نوسراوە، كە گوایا خاوەنى پرۆژەكە نووسیویەتى كە منم ناوم (عادل كۆچەرى) یە
بۆیە منیش بەپیویستم زانى بلیم بەڵێ ئیمە داواى چەند كۆمپیوتەریكمان كرد لەریگاى نوینەرى هەڤال مام جەلالەوە بۆخزمەتكردنى مناڵانى لادێكان.
لە ریگاى ئەویشەوە د.بورهەم پشتگیرى پرۆژەكەى كرد بەنوسراویك ئاگادارى ئیدارەى گشتى (ى .ن.ك) كرد ئەوانیش پاش راویژ كردن لەگەل مەلبەندى 28ى هەلەبجەى شەهید 10 لاپتۆپیان كڕى و تەسلیمى مەلبەندى 28ى هەلەبجەیان كرد مەلبەند ئاگادارى ئیمەى كردەوە، كە چەند كۆمپیوتەرمان پیویستە ئیمەش وتمان: دوو دانە دوو دانەكەیان تەسلیم كردین دواى پرۆژەكەش بۆ مەڵبەند بیگیڕینەوە، ئیمەش و هەركەسى تریش بۆ پرۆژەى لەوجۆرە پیویستى بەكۆمپیوتەر هەبوو لەمەلبەند وەریبگری، دواى تەواو بوونى ئیشەكەى تەسلیمیان بكاتەوە.
ئیمەش بۆ ئەو پرۆژەیە، پیویستمان بە دووكۆمپیوتەر هەبووە، بۆمان دابین كراوە لەگەل مەلبەندیشدا دەرخستەمان ئامادە كردووە تەسلیمى ئیدارەى گشتى كراوە بۆ سەرف كردنى پارەى پیویست بۆ دەست پیكردنى خولەكە.
ئیستا چاوەروانى سەرف كردنى دەكەین، تا ئیمە دەست پێبكەین، كەواتە ئەو كۆمپیوتەرانە هى یەكیتى نیشتمانى كوردستانە، لاى مەلبەندى 28ى هەلەبجەى شەهیدن.
بۆیە جیگاى بروا نییە خەلك دزى لە مالى خۆى بكات
سەرپەرشتى پرۆژەكە
عادل كۆچەرى
07501114873
وه‌ڵامی کوردستانپۆست: سوپاسی کاک عادل کۆچه‌ری ده‌که‌ین بۆ ئه‌و ڕوونکردنه‌وه‌یه، هه‌رچه‌نده ئێمه ئاگاداری ئه‌و مه‌سه‌له‌یه نیین، لێ به ڕوونکردنه‌وه‌که‌ی به‌ڕێزتاندا وا ده‌رده‌که‌وێت، که هه‌موو ئه‌م قسانه پینه و په‌ڕۆکردنه و هیچی تر، چونکه پرۆژه‌یه‌کی ئاوا و بۆ فێرکردنی منداڵان، به دوو کۆمپیوته‌ر به‌ڕێوه ناچێت، به‌ڵکو ده قاتی ئه‌و ژماره‌یه ده‌بوو دابین بکرایه، دیاره مامۆستاکان و ئه‌وانه‌ی له ژوور سه‌ری ئه‌و پرۆژه‌یه‌وه بوون، ئه‌و پرۆژه‌یه‌یان کردۆته بیانوو بۆ ئه‌وه‌ی له‌وێوه بۆ خۆیان دوو لاپ‌تۆپ وه‌ربگرن، ده‌نا تۆ دیوته ته‌نها به دوو لاپ‌تۆپ کارێکی ئاوا به‌ڕێوه بچێت، یان مه‌سه‌له‌که به‌ڕه‌ڵاخانه‌یه، چوۆن د. به‌رهه‌م 10 دانه ده‌نێرێت و دوایی 8 ده‌گێڕدرێته‌وه و دوانی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته به‌کار دێت؟ دوایی ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌تان ڕوون نه‌کرده‌وه، که ئیستا به‌و دوو لاپتۆپه چیتان کردووه و چۆن پرۆژه‌که‌تان به‌ڕێکردووه؟
له‌گه‌ڵ ڕێزماندا بۆ ئێوه، له ناوه‌رۆکی ئه‌م ڕوونکردنه‌وه‌یشدا له‌وه‌ش ده‌چێت که ئێوه له‌ژێر فشاردا ئه‌م پینه‌وپه‌ڕۆیه‌یان پێکردوون