کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بەرەو كەمكردنەوەی مانگانەی پەرلەمانتاران و چاككردنی یاسای خانە نشینكردنیان

Friday, 11/09/2009, 12:00


هەرچەندە یەك تایبەتمەندی هاوبەشی دكتاتۆرەكان جیهان هەیە,ئەویش لە هەر
جێگەیەك بن نهێنی ژیان و سەروەت و سامانیان دیار نییە و بە شاراوەیی تا
مردنیان دەمێنێتەوە,تاكو لە ژیاندا بن هیچ سەرچاوەیەك دەستی بە زانیاری
ناگات لە سەریان.داهات و سەروەت و سامانی سەرۆكەكان لە وڵاتە دیكتاتۆرەكان
یەكێك لەو نهێنیانەیە كردنەوەی شفرەكەی سەر پەڕاندنی بە دواوەیە,تاڵەبانی
بە وتەی جەنابی خۆی بمرێت شارەوانی دەینێژێت, بەڵام بەسەرە قەڵەمێك بڕیاری
درووستكردنی سەدان خانوو دەدات,بارزانیش هەموو دەم گیرفانەكانی بەتاڵە و
خاوەند یەك عانە نییە,ملیۆنێك وەك فۆربیس نهێنیی سەروەت و سامانیان
ناتوانێت ئاشكرای بكات,بەڵام لە وڵاتانی ڕۆژئاوا هەر هاووڵاتییەك دەتوانێت
لە فەرمانگەی باج دەستی بە هەموو زانیارییەك لە بارەی كرێی بەرپرسەكانی و
ئەو ئیمتیازاتەی لە ماوەی دەسەڵاتدارییەتی ئەودا پێی بەخشراوە بگات,لە
سەرۆك و مەلیكەوە تاكو وەزیر و پەرلەمانتار و ....ئەم یاسایە لە سەرجەم
وڵاتەكانی ئامەریكای باكوور و ئەوروپای ڕۆژئاواو وهەندێك لە وڵاتانی
دیموكراسی جێبەجێ دەبێت,چاوەڕوانین كوردستانیش بگات بەو كاروانە.

ئاشكرا بوونی مانگانەی سەرۆك و بەرپرسان
مۆرالیس
سەرۆك كۆماری پۆلیڤیا ئێستا مانگانە تەنها 1800دۆلار وەردەگرێت, پاش ئەوەی
كە گەیشت بە دەسەڵات 50 %مانگانەكەی بە بڕیاری خۆی كەمكردەوە تەرخانیكرد
بۆ پشتگیری كەرتەكانی تەندروستی و خوێندن لە وڵاتەكەی,هاوكات مانگانەی
هەموو ئەو پەرلەمانتارە یەدەكانەی بڕی كە ژمارەیان177كەس بوو لە كاتی
ئامادە نەبوونی پەرلەمانتارانی ئەسڵ مافی بڕیاردانیان هەبوو.
كاسترۆ كە
ناوی خرایە ڕیزی ملیۆنێرەكانەوە گوایە900ملیۆن دۆلاری هەیە,وتی 1دۆلارم لە
بانكەكانی دەرەوە هەبوو ئیستقالە دەدەم(16-5-2006 بی بی سی),دیارە تاكو
ئێستا بە بەڵگە هیچی لەسەر ئاشكرا نەبووە,پێشی ناچێت هەیبێت,وەلێ شێوازی
دەسەڵاتدارییەتی ناتوانێت گومانەكە بڕەوێنێتەوە,ناوبراو دوای50ساڵ
دەسەڵاتدارییەتی ئەوجا تۆمەتباریان كرد بە خاوەندارییەتی 900ملیۆن
دۆلار,كە بەرپرسانی مام ناوەندی كوردستان بەم 18ساڵە نزیك كەوتونەتەوە لەو
ژمارەیە,خۆزگەم تاڵەبانی و بارزانی كە بە خاوەنداریەتی ملیاران دۆلار
تۆمەتباریانیان كرد هەمان هەڕەشەیان بكردایە.
مەلیك عەبدوڵا مەلیكی
سعودیە ,سەروەت و سامانەكەی خۆی دەدات لە21ملیار دۆلار ,وەك یەكەم سەرۆكی
دەوڵەمەند لەجیهان هاتە ناسین,سوڵتانی برۆنای سەروەت و سامانی بە20 ملیار
دۆلار دیاریكرا,وەك دووەم سەرۆكی دەوڵەمەند لە جیهاندا, ئەلیزابێس مەلیكەی
بەریتانیای عوزما,هەموو سەروەت و سامانی بە 500ملیۆن دۆلار خەمڵێنرا,لە
كاتێكدا سنووری دەسەڵاتی ئەم بنەماڵەیە خۆری لێ ئاوا نابوو"31-5-2006 حوار
المتمدن ,جوزیف بشارە فۆربس,پروات الرووساو والملوك فی میزان".
سوڵتانی
برۆنای لە قەسرەكەی 1788ژوری هەیە,لە ماوەی تەنها10ساڵدا ,یەك برایەكی
بایی3ملیار دۆلار تەنها بازاڕی كردووە(18-3-207 بی بی سی).
مانگانەی
سەرەك كۆماری هیند تەنها50000لیرەیە(الشرق الاوسگ23-8-2007).بەهۆی
خەرجكردنی410 ئیرۆ ژنەكەی ساركۆزی كەوتە بەر توانجێكی زۆری كەناڵەكانی
ڕاگەیاندن,كەچی سەرۆكی ئێمە ژنەكەی خاوەند ئیمپراتۆریای ڕاگەیاندنە بشمرێت
شارەوانی ئەگەر ڕەحمیان هەبێت دەیان نێژن,سەرۆك كۆماری فەرەنسا
ساڵانە81600 ئیرۆ وەر دەگرێت,سەرەك وەزیران 22472
ئیرۆ(میدیا10-7-2007).ساركۆزی تاكو ساڵی2008 مانگانە7700ئیرۆ وەرەگرت لە
مانگێكدا "13-10-2007 بی بی سی",لە ساڵی2008 مانگانەكەی بووە 19000ئیرۆ.
تۆنی
بلێر"سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا لە سەردەمی حوكمداریدا" لە ساڵێكدا286,500
یۆرۆی وەردەگرت,میركل لە ساڵدا 261,500ئیرۆ,سەرۆك وەزیرانی سلۆڤیكیا تەنها
39,175ئیۆرۆ لە ساڵێكدا"كەمتر لە نیو مانگانەی پەرلەمانتاریكی
كوردستان"سەرۆك وەزیرانی پۆڵۆنیا لە ساڵدا تەنها53,400ئیرۆ وەردەگرێت(پیوك
ئۆنلاین13-5-2006).بە پێی زانیاری باوەڕ پێكراو میركل و بلێر بەرزترین
مانگانەیان هەیە لە هەموو ئەوروپا.لە بەریتانیا87فەرمانبەر هەیە لە بلێر
مانگانەكەیان زیاتر بوو,25یان دوو ئەوەندەی بلێر وەردەگرن ,هەندێكی دیكە 6
ئەوەندە (بیان4-11-2006,9635).
یاسای ئەمەریكی ئیمتیازاتی سەرۆكی بە
وردی دیاریكردووە ئەویش وێرای مانگانەی45000دۆلار,دەتوانێت كەڵك لە
640هكتار زەوی وەربگرێت كە بە یەك بۆ 5 ملیۆن دۆلار مەزەندە
دەكرێت,هەروەها سەنەدات بە نرخی 3 بۆ 11 ملیۆن دۆلارسەرباری هەندێك
ئیمتیازاتی دی .لە ئوسترالیا سەرەك وەزیران160%پەرلەمانتارێك وەردەگرێت.لە
ساڵی2001 خەرجی مەلیك و مەلیكەی نەرویج گەیشتە 7ملیۆن و
770000كرۆن.یابان324ملیۆن یەن.
سەرۆك وەزیرانی ئیسپانیا مانگانە
7100ئیرۆ وەردەگرێت,سەرۆكی فینلەند ساڵانەی 171000ئیرۆیە , سەرۆكی روسیا
ساڵی 2004مانگانەكەی كە بەرز كرایەوە ئەوجا گەیشتە 4500ئیرۆ,دوو لەسەر
سێیی پەرلەمانتارێكی خەوتووی كوردستان.
وەزیرێكی ئەمەریكی مانگانە 14200 دۆلار,بەلجیكی13770ئیرۆ,هەروەها دیاریكردنی كرێی خانو1058ئیرۆ,ئەلمانیا10130ئیرۆ وەردەگرن.
لەساڵی2005وەزیرێكی بەریتانی بەریتانیا12435,نەمسایی7537,ئەڵمانی7009,ئێرلەندی6975 ئیرۆیان وەرگرتووە.
ئۆلمرت
سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل پاش خانەنشینی بیرۆیەكی170مەتری و ئۆتۆمۆبیلێك و
هێڵێكی تەلەفۆنی خۆڕایی و چوار یارمەتیدەر و شۆفێرێك و ئیشتراكی
ڕۆژنامەیەكی ڕۆژانەی عیبری و مانگانەی889دۆلاری بۆ بڕایەوە.
عەزیز
بۆتەفلیقە 252000یۆرۆ ساڵانەیەتی,مەلیكی مەغریب مانگانە36000ئیرۆ
وەردەگرێت,بەڵام خەرجی هەموو خێزانی مەلەكی 216ملیۆن ئیرۆیە بە پێی
ساڵی2004.بەڵام مانگانەی سەرۆكی تونسی نهێنییە و كەس پێی نازانێت.
بەرزترین
مانگانەی سالانە لە جیهاندا 83,1ملیۆن دۆلارە كە جۆن ساین سەرۆكی بانكی
میریل لینش و سەرۆكی بۆرسەی نیورۆك وەری دەگرێت,بە پێی دەزگای هەواڵنێری
ئەسۆیشت پرێس لەساڵی2008 ناوبراو بەرزترین داهاتی هەبووە لە هەموو
جیهان.وەكو بینیمان سەرۆكی كۆمپانیاكان و وەرزشەوانەكان زۆر زیاتر لە
دەسەڵاتداران وەردەگرن لە وڵاتە ڕۆژئاواییەكان .
ڕۆژ بە ڕۆژ داهاتی
دەسەڵاتداران لە چاو هێزی كڕینی هاووڵاتیان لە دابەزینە و جیاوازی
مانگانەی هاووڵاتیان و بەرپرسان لە كەمبونەوەدایە,ئەم جیاوازییە لە
بەریتانیا نزیك10%,لە كوردستان نزیك50%ی ئاشكرا,نهێنیش سەدان جارە.

ئێراق و كوردستان
مانگانەی
پەرلەمانتارێكی ئێراقی لە نێوان 30000بۆ40000دۆلارە, ساڵانە528 ملیۆن
دۆلار مانگانەی هەموو پەرلەمانتارانە كە ژمارەیان275 بوو, ئێستا ئەو
ژمارەیە بەرز بۆتەوە بۆیە مەسرفیان چۆتە سەر, هەر پەرلەمانتارێكیش 30
حیمایەی بۆ تەرخانكراوە, ساڵانە پەرلەمانتارێك بە تەنیا 360000 دۆلار
وەردەگرێت, رۆژانە دەكاتە نزیك 1000دۆلار, لە كاتێكدا ڕێژەی بێكاری و
ئاستی هەژاری لە بەرزترین پلەدایە.
لە كوردستان پەرلەمانتارێك مانگانەی
5700000 دینارە, دەرماڵەی میوانداری 1500000 دینارە, ملیۆنێكیش دەرماڵەی
هاتوچۆیەتی, كۆی گشتی داهاتی دەگاتە  8200000 دینار, لەو بڕە باج 450000
دینار دەبڕێت, 500000 خانە نشینی دەیبات.كۆی گشتی 7250000 دینار بۆ
پەرلەمانتار دەمێنێتەوە, ئەوانەی دانیشتووی شاری هەولێرن ملیۆنێك كەمتر
وەرە گرن, بە نرخی ئێستا دەكاتە نزیك 5200 دۆلار.

خانە نشینی پارلەمانتارانی كورد
لە
زۆربەی وڵاتانی ڕۆژئاوا هیچ مرۆڤێك تەمەنی تا نەگاتە سنووری دیاریكراو
خانە نشین ناكرێت,نموونە هۆڵەندا تەمەنی خانە نشینی67ساڵە.لە هۆڵەندا
وەزیرێك كەمتر لە 3مانگ وەزیر بێت,تەنها6 مانگ موچەی بۆ دابین دەكرێت,دوای
دەبێت بە دوای كاردا بگەڕێت.(بۆ بەراورد كردن خالید ڕەزا
ئەمین-هۆڵەندا13-6-2007.پارلەمانتار لە وڵاتانی ڕۆژئاوا كاتێك كۆتایی بە
خولەكەی دێت ئیتر یان دەگەڕێتەوە سەر كارەكەی پێشووتری خۆی یان بە دوای
كاردا دەگەڕێت,وەلێ لە كوردستان پارلەمانتار دوای دوو ساڵ دەستبەكار بوونی
مافی خانە نشین بوونی هەیە,ئەگەر پارلەمانتارێك لە تەمەنی 24 ساڵی بووبێتە
پارلەمانتار ئەوا لە 26ساڵی دەتوانێت خانە نشین بێت بۆ هەتا هەتایە,بەمەش
بەشێكی زۆری لە داهاتی كوردستان لە خانە نشینی پەرلەمانتاران و وەزیر و
بەرپرسانی حیزبی باڵادا دەڕوات,ئەم بڕیارە تەواو دژ بە بەرژەوەندی وڵاتە و
بەشێك لە كۆمەڵگای كوردستان تەمبەڵ دەكات,بە تێپەڕ بوونی خولەكانی
پارلەمان ژمارەی ئەم خانە نشینكراوانە دەچێتە سەر و ڕێژەیەكی زیاتری
داهاتی كوردستان بۆخۆیان دەبەن.
لە كاتێكدا پەرلەمانتار خۆی بە نوێنەری
گەل دەزانێت كەچی جیاوازی داهاتی لە گەڵ كەسوكاری قوربانیانی یەك
بۆ26جارە,لە گەڵ فەرمانبەرانی تازە دامەزراو نزیك یەك بۆ50.


من لێرەوە پێشنیار دەكەم:
-
پەرلەمانتار دوای تەواو بوونی خولی پەرلەمانتارییەكەی خانە نشین نەكرێت و
بگەڕێتەوە سەر كارەكەی یان كارێكی بۆ بدۆزرێتەوە,بە پێی یاسا موچەكەی بۆ
ڕێكبخرێت بە ستانداردی وڵاتانی دیموكراسی.
- مانگانەی پەرلەمانتار و
خانە نشینیان وەك هەنگاوی یەكەم30%كەمبكرێتەوە ,ئەو ڕێژەیە بۆ ناوچەكانی
قوربانیانی ئەنفال و كیمیاباران خەرج بكرێت.

ئەم دوو خشتەیە بۆ زانیاری زیاترە:
خوێنه‌ری به‌ڕێز!
ئه‌مخشته‌یه‌ی
به‌رده‌مت، خشته‌ی ساڵی 2004 ی موچه‌ی هه‌ر ئه‌ندامێکی پارله‌مانیهۆڵاندی
و، بڕی ئه‌و باجه‌یه‌ که‌ هه‌ر ئه‌ندام پارله‌مانێک به‌ ده‌وڵه‌تی داوه‌.

موچه‌ی
به‌ناو (إسمی) ساڵی 2004 ی ئه‌ندام پارله‌مانێکێ هۆڵاندی (86125,25)
هه‌شتاو شه‌ش هه‌زار و سه‌دو بیست و پێنج ئیرۆ و بیست و پێنج ئیرۆ سێنت
بوه‌.
موچه‌ی سفت (ێافی= حقیقی) ساڵی 2004 ی هه‌ر ئه‌ندام
پارله‌مانێکی هۆڵاندی (47،974،10) چل و حه‌وت هه‌زار و نۆسه‌د و حه‌فتاو
چوار ئیرۆ و ده‌ ئیرۆ سێنت بوه‌. واته‌ مانگانه‌ی هه‌ر ئه‌ندام
په‌ڕله‌مانێکی هۆڵاندی، ساڵی 2004، (3،997،84) سێهه‌زار و نۆسه‌د و
نه‌وه‌د و حه‌وت ئیرۆ و هه‌شتاو چوار ئیرۆ سێنت بوه‌.
ئه‌مخشته‌یه‌ی خواره‌وه‌ بڕی داهاتی ساڵانه‌ی تاک (تاک لێره‌دا ئه‌ندام په‌ڕله‌مانیهۆڵاندییه‌) و بڕی باجی داهاتی تاک دیاری ئه‌کات:


خانه‌ی 1 خانه‌ی 2 خانه‌ی 3 خانه‌ی 4 خانه‌ی 5
زنجیره داهاتی ساڵانه‌ی تاک به‌ یۆرۆ، له‌- بۆ بڕی داهاتی باج لێدراو رێژه‌ی باجی دراو بڕی باجی دراو به‌ یۆرۆ سافیی بۆ ماوه‌/ ‌یۆرۆ


1) هه‌تا 17،046،00 17،046،00 34،15% 5،821،21 11،224،79
2) 17،047،00- 30،631،00 13،584،00 41،45% 5،630،57 7،953،43
3) 30،632،00- 52،226،00 21،596،00 42،00% 9،070،32 12،525،68
4) 52،226،00 بۆ سه‌ره‌وه‌ 33،896،25 52،00% 17،626،05 16،270،20
5) 86،122،25 تێکڕا 44،3% 38،148،15 47،97
http://www.sbeiy.com

زنجیره‌ ناوی وڵات موچه‌ی ساڵی 2003 ی وه‌زیرێک
1) نه‌مسا 211.044
2)  به‌لجیکا 188.215
3)  به‌ریتانیا 185.023
4) ئه‌ڵمانیا 164.390
5)  فه‌ره‌نسا 160.848
6) ئیتالیا 155.160
7) دانیمارک 153.493
8) لۆکسمبورگ 140.676
9)  هۆڵاند 121.805
10) سوید 110.400
11) فینلاند 92.508
12) ئێرلاند 89.520
13) ئیسپانیا 70.260

http://www.sbeiy.com

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە