کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


فەرهاد سەنگاوی سیاسیی نییە، بێژەرێکی هەلپەرستە لەسەر رابردوو دەژی

Saturday, 01/06/2013, 12:00


رەخنەی ئێمە وەک کادیرەکانی گۆران نیە کە وازی لەبزوتنەوەکەیان هێناوە ، چونکە ئەوا دەبینین کادیرەکانی گۆرانیش لەگەل حزبە پسمامەکەیان و وەک سەنگاوی پیرۆزبایی لەیەکێتی و ریکلام بۆ ئاهەنگەکانیان دەکەن !؟ کە ئیمە نازانین ، ئەی ئەو٤ سالە لە وتە و تاوانەکانی یەکێتی بەرامبەر گەندەڵی و نان برین و تەقەکردن لەخەلک ... کە لەسەر مینبەرەکانی راگەیاند دەیان وت بۆ کوێ چوو ! سەنگاوی هەر لەسەرەتاوە گومانی خستە سەر راستگۆیی خودی بزوتنەوەی گۆرانیش ، چونکە ئەو شایستەی ئەو کەسایەتیەی لە گوتەبێژی و دەم وچاوی ریکلامکەری هەلبژاردنەوەکانی بزوتنەوەیەک نەبوو کە ناوی گۆران بێ !؟ بەهۆی ئەوەی خانو و دوکانی ٣٥ هاولاتی بۆ پارچە زەویەک کەلەلایەن دەسەلاتەوە پێی درابوو ، بە شۆفەل تەخت کرد و خەلکە هەژارەکەی لەبژێوی ژیان بێ بەش کرد .. کە لە گۆرانیش دورکەتەوە ، هۆکاری ئەوەی یەکیتی فشاریان خستە سەری کە کۆمەڵێ پارچە زەوی و دوکانی هەبوو کێشە و دەستیان بەسەردا گرت ، ئەویش لە چاوچنۆکی و هەلپەرستی خۆی نەوەک بیروباوەر و جیاوازی فیکری ومیتۆدی لەگۆران یان لەنەوشیروان .دورکەتەوە لەگۆران هەر لەسالی ٢٠١٠ .. سەرباری ئەوەی دەیان کاسیتی دژی یەکێتی و پارتی بەگشتی و بنەمالەی بارزانی و تالەبانی بەتایبەتی دەرکردبوو
ئەوەی بۆ ئیمە گرنگە بەداخەوە هیشتا خەلکانێ بە بەپێی دەنگەکەی نەوەک مۆرال و رەفتاری هەلسەنگاندن بۆ سەنگاوی دەکەن بۆیە لایان وایە بەگەل کەوتنەوەی لەگەل بالێکی دەسەلات ، ئەوا دەسەلات قازانج دەکات بۆیە بەگرنگی دەزانم هەندێ سەرنج بدەم .
ناپاکی هەر ناپاکیە ئیتر مەرج نیە تەنیا بەپێش سوپای داگیرکەر و پێشمەرگە شەهید بکەی . بەلکو هەر کەس و لایەنێ ناپاکی لەگەل بکات لەهاوتای تاوانی هاوشیوەی وەک، تالانی ولات و تیرۆری تێکۆشەران و هینانی دەرمانی بەسەرچوو ...هەموو ئەوانە دەچیتە سەر خانەی ناپاکی نەتەوەیی ، بۆیە با رون بێ ، زۆرینەی بەرپرسانی ئیستای دەسەلات لەجاشەکانی ئەنفال ناپاکتر بن کەمتر نین
ناپاکی لەگەل بیروباوەر بەهەمان شیوە بەناپاکی ئەژمار دەکرێ ، وەک ئەوەی ئیستا بەرپرسان بەرامبەر وتە و شەهیدە هاوریکانیان دەیلین ، یان ئەوەتا بەدەیان نوسەر بۆ پارە و دەستکەوت تەسلیم بە دەسەلاتی کوردی دەبنەوە کە دواترینیان فەرهاد سەنگاویە بۆیە نەرە نەڕی ئەوەی کە گوایە ئەو بۆیە چۆتەوە ناو یەکێتی تا گەشە بە ریفۆرم بدات ، لە درۆیەکی زل بەولاوە ، هیچی تر نیە وەک ئەو سەدان کادیرە چەپەی چونە ناو یەکێتی و بانگەشەی ئەوەیان دەکرد ، کەیەکێتی دەگۆرین و بەرەو چەپبونی زیاتر دەبەین. بەلام یەکیتی رۆژ لەدوای رۆژ زیاتر راستتر و بۆگەنی سیاسی وبەبنەمالەتر بوو بۆیە تکایە لەبڕی پێشوازی بوون لەسەنگاوی هاوشيوەی فەرهاد پیربال نەعل بارانی بکەن و سێدیەکانی بسوتێنن
سەرنجێشم بۆ گەنجان ئەوەیە ، سەیرکەن لە ٩١وە تا ئیستا بەسەدان کەسایەتی و نووسەر بۆ موچە و پارچە زەوی تەسلیم بە دەسەلات بونەوە ، بە پێجەوانەی قسەی دوێنییان ، ئەمرۆ بەشان و باڵی دەسەلات هەڵدەدەن . ، بەلام ئایا رەورەوەی مێژوو وەستا !؟ ئایا دەنگی رەخنەگرانی دەسەلات کپ بۆوە یان ئاشبەتال رویدا ؟ نەخێر و هەزار نەخێر ... بەپێجەوانەوە رۆژلەدوای رۆژ دەنگە رەخنەگرەکان زۆرتر و بوێرتر و جوانتر بوو ، چونکە رەوەرەوەی میژوو بەکەس ناوەستێ . کۆی ئەوانەی کەتەسلیم بەدەسەلاتیش دەبنەوە بەزیندویتی خۆیان دەمرینن و دەکەونە بەر نەفرەتی خەلک و جاویان شۆرەو لەناخیان دا هەست بەخۆیان دەکەن کەچەندە دروزن و بێ مۆرالن ئەوەی هەست و پیاوەتی بێ دەزانن نیان ماوە ... لەیادمان نەچێ کەسیتی زۆر بەئاستەم دروست دەبێ بۆ کەوتنە ناو لاپەرەکانی مێژوو بەلام بەیەک چرکە مرۆڤ دەیدٶرێنێ ... کەفەرهادە قەلەم فرۆشەکان با هەر پیرۆزی دەسەلات ببن ، ئەوانە هەر لەسەرەتاوە مرۆڤی دروزن بوو گەرنا چۆن ناپاکیان لەهات و هاوارەکانی تا دوێنیان دەکرد

نوێترین هاتو هاواری فەرهاد سەنگاوی کەبەشان و باڵی یەکێتی هەلدەدات




کاتی تەسلیم بونەوەی و هەندێ وتەی دوێنی دژ بەیەکێتی و پارتی و ریکلام بۆگۆران:

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە