سه‌رای ئازادی بۆته قیبله‌ی نوێژی ئازادی و یه‌کلایی کردنه‌وه‌ی هه‌ڵوێست!!
Tuesday, 08/03/2011, 12:00
له‌ڕۆژی 17 ی شوباته‌وه مه‌یدانی ئازادی بۆته قیبله‌ی نوێژی ئازادی ئازادیخوازانی تینوی ئازادی ویه‌کسانی... ده‌بێت هه‌موومان ڕووی تێ بکه‌ین وله ده‌وری گه‌ڕێین له کوردستان و له تاراوگه‌شه‌وه..!! نه‌ک له‌پێناو پیرۆزکردنی وه‌ک بتێک، به‌ڵکو وه‌ک نیشانه‌ی به‌رگری و سه‌کۆی ئازادیخوازانی تینوی ئازادی و ژیانێکی باشتر...!!
قیبله‌ی ئازادی کوردستان ئه‌مڕۆ بۆته پێوانه و سه‌نگی مه‌حه‌ک بۆهه‌مووتاکێکی کورد و ئه‌ونوسه‌رانه‌ی که‌تا ئێستا به ئاشکرایان له ژێر لێوه‌وشه‌رمنانه ڕه‌خنه‌یان گرتووه، تا هه‌ڵوێستی خۆیانی تیا بنوێنن و یه‌کلایی بکه‌نه‌وه...!!
ئه‌مه فرسه‌تێکی زێڕینه‌و نابێت له ده‌ست خۆمانی بده‌ین بۆ ساف‌کردنی وویژدانی خۆمان به‌رامبه‌رئه‌و هه‌موونایه‌کسانی و گه‌ندهڵی یه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌ردووبنه‌ماڵه‌ی کوردستان به‌درێژایی مێژووی سیاسی خۆیان و ده‌سه‌ڵاتیان که به‌رامبه‌ر زۆربه‌ی زۆری خه‌ڵکی کوردستانیان کردووه، بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی که‌مایه‌تی یه‌کی زۆرکه‌می هه‌ردووبنه‌ماڵه وئه‌وکه‌سانه‌ی چاره‌نوسی خۆیانیان به‌وانه‌وه به‌ستۆته‌وه...!!
قیبله‌ی سه‌رای ئازادی ڕۆژانه خه‌ڵکانی خاوه‌ن هه‌ڵوێست ڕووی تێ ده‌که‌ن یان بونۆێژی ئازادی له دووره‌وه ڕووی تێ ده‌که‌ن!
مه‌یدانی سه‌را نه‌ک قیبله‌ی ئازادی یه، به‌ڵکو مه‌یدانی یه‌کلاکه‌ره‌وه‌ی کێشه‌وململانێکانی نێوان هێزی شه‌ڕوهێزی خێری زۆربه‌ی زۆری ئه‌م کۆمه‌ڵگا خێر له خۆنه‌دیوه‌یه...!!
بۆ پاککردنه‌وه‌ی خۆمان و وویژدانمان ده‌بێت ڕووله‌وقیبله‌یه‌بکه‌ین..!!
ئه‌مڕۆ ڕۆژی هه‌ڵوێسته‌وله‌وهه‌نگاوه‌دوامه‌که‌ون...!!
له 17ی شوباته‌وه له سه‌رای ئازادی وانه‌ی جوانی ژیانێکی نوێ و باشتری بێ چه‌وساندنه‌وه ده‌وترێته‌وه...!!
وانه‌یه‌ک که گوێ ی ده‌سه‌ڵاتدارانی کاس کردووه و کوێری کردوون بۆیه به‌شه‌وشه‌مشه‌مه‌کوێره‌کانیان بۆنارد...!!
چونکه ئه‌وان چاویان به هه‌ڵهاتنی ڕۆژ هاڵنایه‌ت...!!
په‌یامه‌کانی مه‌یدانی سه‌را، بۆ ئازادی و ئاشتی و یه‌کسانی یه
بۆیه به‌هه‌مووشێوه‌یه‌ک دژی توندوتیژی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌یه..!!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست