بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە گروپ و رێکخراو نییە، پێویستی بە وشیاریی خەڵکە، ئەو رۆژە لە ماڵەکانتان مەچنە دەرەوە


شێرپەنجەی / گون یا بەیزە / لە پیاواندا. شێرپەنجەی گون چییە؟

Monday, 01/09/2014, 12:00




زیادکردنی شێرپەنجەی سیللولەکانی ،گونی ، پیاوانە کە بە شێوەیەکی ،خڕ یا تۆپەڵ ، بەڵام هەتا ڕادەیەک ڕەق بە بێ هێش لە گونی پیاواندا خۆی نیشاندەدا. شێرپەنجەی گون رایجترین شێرپەنجەیە لە پیاوانی ٢٠تا٣٠ ساڵیدا. بەڵام لەوانەیە لە هەر تەمەنێکدا دروست ببێ. تووشبون بەو نەخۆشیە لەهەر پیاوێکدا رێژەکەی لەژێر ٤ لەسەتدایە. بەگشتی ئەو نەخۆشییە ئەگەر زوو بناسرێ باڵای ٩٠ لەسەتا چارەسەر دەبێ.
گیرۆدەیی یا ئیعتیاد بە مادە هۆشبەرەکان بەتایبەت حەشیش کاریگەری زۆری هەیە بۆ تووشبون بە شێر پەنجەی ،، گون،،. ئەو بابەتەی کە مایەی نیگەرانییە کە ئەو میرمنداڵ یا گەنجانەی کە لە تەمەنی سەرەتایی گەنجیدان زیاتر تووشی ئەو نەخۆشیە مەترسیدارە دەبن. بە تایبەت ماددە هۆشبەرەکانی ئەو سەردەمە کە لە هی ئەوانی قەدیم مەترسیدارترن. گریگترین بابەت کە ئەو نەخۆشیە مەترسیدارە دەیکا ئەوەیە، تا مرۆڤ تووش نەبێ هەست بە هێش وئازار ناکا.
هەر بۆیە شێرپەنجەی گون وێچووترین شێرپەنجەیە لە شێرپەنجەی سنگ. زۆرترین نیشێنەکانی سەرەتایی تووش بون بەو شێرپەنجەیە، هەڵمسانی گونەو گەورەبونی هەردووک لای گونە.(بەیزەکان).یەکەمجار کەسی تووشبوو بۆ خۆی زیاتر لە کەسانی دیکە هەست بەو حاڵەتە دەکا.
رووپەڕی: زانست نامەی ئازاد .
چێوراندن بۆ هەنگوین زمانی کوردی: جەعفەر کەریمی.
٣٠/٨/٢٠١٤
سرنج بۆ خوێنەری بەڕێز: من وەک وەرگێڕانەوە ئەگەر وشەی ، گون، بەکار دێنم ناچارم، داوای لێبوردنم هەیە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە