کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


کامپینی نووسه‌ره‌ ده‌رباره‌کانی ده‌سه‌ڵاتیی کوردیی

Friday, 15/10/2010, 12:00


به‌ پلانی ده‌زگای پاراستن، کامپینێک راگه‌یه‌نراوه‌ و کۆمه‌ڵێک که‌س، جگه‌  له‌ چه‌ند ناوێک  نه‌بێت، که ره‌نگه‌‌ له‌ نائاگاییه‌وه‌، خۆیان خزاندبێته‌‌ نێو ئه‌و که‌مپینه‌وه‌‌، گوایه‌ ئه‌مانه‌ دژی ئه‌و فه‌وزایه‌ن، که‌ ئه‌مڕۆ به‌رۆکی میدیای کوردیی گرتووه‌، ئه‌وانه‌ی به‌ مه‌به‌ستیش له‌و کامپینه‌دا ناویان تۆمارکراوه‌، گومانیان تێدا نه‌هێشتووه‌،  که‌ که‌سانی جلخوار و ده‌رباری ده‌سه‌ڵاتن، هه‌میشه‌ له‌ پرسه‌ گرنگ و تاوانه‌کانی بنه‌ماڵه‌ی بارزانییدا بێده‌نگ و بێهه‌ڵوێست بوون، به‌تایبه‌تیی  ئه‌و خیانه‌تانه‌ی، که‌ بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و تاڵه‌بانی ده‌یکه‌ن و رۆژانه‌ سووکایه‌تیی  به‌ خاک و هه‌تکی نیشتیمانمان‌ ده‌که‌ن، که‌چی ئه‌م به‌ناو نووسه‌ر و به‌ بیچم رووناکبیرانه‌، کامپینێکیان دژی میدیای ئازاد به‌ڕێ کردووه‌‌، گوایه‌ ئه‌و ده‌نگه‌ ئازادانه‌، میدیای کوردییان ناشرین کردووه‌، وه‌ک خۆیان قه‌ڵه‌مجوان و هه‌ڵوێستیان له‌ پرسه‌ نه‌ته‌وه‌یی و چاره‌نووسسازه‌کاندا ماقووڵانه‌ بووبێت.
ئێمه‌ له‌ خواره‌وه‌ ده‌قی بانگه‌وازه‌که‌یان بڵاوده‌که‌ینه‌وه‌، له‌ چه‌ند رۆژی داهاتووشدا هه‌ڵویستیی خۆشمان له‌ به‌رامبه‌ریان ده‌رده‌بڕیین. داوکاریین هه‌موو نووسه‌رانی کوردستانپۆست، ئه‌وانیش بێنه‌ ده‌نگ و هه‌ڵوێستیی خۆیان له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌‌م  به‌ناو رووناکبیر و به‌ناو نه‌ته‌وه‌یی و کۆنه‌ شیوعیانه‌ ده‌رببڕن، داواش له‌وانه‌ ده‌که‌ین، که‌ به‌هه‌ڵه‌ ناوی خۆیان نووسیوه‌ بێئاگایی خۆیان پیشان بده‌ن و خۆیان له‌گه‌مه‌ی پاراستن به‌دوور بگرن‌.
کوردستانپۆست


ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ ده‌قی بانگه‌وازی کامپینه‌که‌یه‌، که‌ به‌ فیتی بنه‌ماڵه و پاراستن به‌ڕێ کراوه‌:
**************************
دوای ئه‌وه‌ی هه‌موو ماڵپه‌ڕ و رۆژنامه‌ و گۆڤار و دام و ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كانمان ئاگادار كرده‌وه‌" دوای ئه‌وه‌ی داوامان له‌ هه‌موو نووسه‌ران و رۆژنامه‌نووسان و رۆشنبیران كرد كه‌ با به‌هه‌موو لایه‌كمان كۆشش بكه‌ین بۆ نه‌هێشتنی ئه‌م دیارده‌ قێزه‌ونه‌ی كه‌ ئه‌مڕۆ به‌رۆكی میدیای كوردی گرتووه‌ و كه‌سانێك جا له‌ هه‌ر لایه‌ن و ئاستێك دابن بوونه‌ته‌ هۆ و هۆكاری ئه‌و فه‌وزایه‌ی نێو میدیای كوردی و هه‌ر ئه‌وانه‌شن ئه‌مڕۆ میدیای كوردیان ناشیرین كردووه‌ به‌وه‌ی كه‌ ده‌خوازن ئێمه‌ی نووسه‌ران و رۆژنامه‌نووسان له‌ پرسه‌ چاره‌نووسسازه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كان دووربخه‌نه‌وه‌ به‌ زه‌قكردنه‌وه‌ی پرسی لاوه‌كی و ساده‌" ته‌نها ئێمه‌ هاتینه‌ گۆڕه‌پانه‌كه‌ و هه‌رگیزا و هه‌رگیزیش بۆ ئه‌مجۆره‌ كه‌سانه‌ی چۆڵ ناكه‌ین كه‌ پێمان وایه‌ ئه‌مه‌ش خواست و ویستی دوژمنانی كورده‌ كه‌ ئێمه‌ خۆمان له‌ پرسه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كان دووره‌ په‌رێز بگرین" بۆیه‌ جارێكی تر بانگه‌واز ده‌كه‌ینه‌وه‌ بۆ سه‌رجه‌م نووسه‌ران و رۆژنامه‌وانان كه‌ چیتر قه‌بوڵی ئه‌م بارودۆخه‌ ناهه‌مواره‌ نه‌كه‌ن كه‌ ئه‌مڕۆ هاتۆته‌ سه‌ر میدیای كوردی" با له‌بری هه‌موو ئه‌و ره‌خنه‌ و وه‌ڵامدانه‌وانه‌ی یه‌كتر و سووكردنی یه‌كتر و سه‌نگه‌ر له‌یه‌كگرتنه‌ كار بكه‌ین بۆ یه‌كده‌نگی و یه‌ك گووتاری سیاسی و یه‌كهه‌ڵوێستی مالی كورد" ئه‌مه‌ پڕۆژه‌ نووسینی نووسه‌ر و رۆژنامه‌وانی راسته‌قینه‌ی نه‌ته‌وه‌ییه‌" با له‌بری ئه‌م پرسه‌ لاوه‌كیانه‌ هه‌وڵه‌كانمان چڕ بكه‌ینه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كۆنگره‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی له‌نێوان هه‌موو پارت و گروپ و لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانی هه‌رچوار پارچه‌ی كوردستان بێته‌ ئاراوه‌" با به‌ نووسینه‌كانمان ته‌می براكوژی له‌نێو ماڵی كورد دوور بخه‌ینه‌وه‌ و برایه‌تی نێوان كورد و كورد پته‌وتر بكه‌ینه‌وه‌" با پڕۆژه‌ نووسینه‌كانمان له‌و پێناوانه‌ بێت نه‌ك ناشیرین كردنی یه‌كتری" نه‌ك چاندنی تۆوی دووبه‌ره‌كی و نانه‌وه‌ی ئاژاوه‌ به‌ نووسینه‌كانمان" با پێش هه‌موو شته‌كان كوردبین و كوردانه‌ بنووسین له‌پێناو ئه‌مڕۆ و ئاینده‌ی كوردستانه‌كه‌مان.
ئێمه‌ كه‌  تا ئه‌و ئامانجانه‌ی سه‌ره‌وه‌ كه‌ ئاماژه‌مان پێیداوه‌ نه‌یهێنینه‌ دی ده‌ست له‌ كار و چالاكی و نووسین به‌رناده‌ین" ده‌ستی برایه‌تی هه‌موو كوردێكیش ده‌گوشین هاوده‌نگ و هاو هه‌لوێستمان بێت:

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە