کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


جلال الطالباني، سیاسي أم منافق؟

Friday, 16/07/2010, 12:00


خۆشه‌ مڕۆڤ خه‌سڵه‌تی مڕۆڤایه‌تی له‌خۆیدا کۆبکاته‌وه‌، زمانی و دڵی ته‌واوکه‌ری یه‌کتربن. به‌ واتایه‌کی دیکه‌ زار "ده‌م" بۆ خزمه‌تی دڵ بخرێته‌کار. نه‌بوون یاخود که‌مووکورتی ئه‌م خه‌سڵه‌ته له‌ هه‌ر که‌سێکدا، وه‌ک‌ "منافق" ‌ده‌یخاته‌ به‌رچاو، که‌رامه‌تی له‌که‌دارده‌کا. له‌که‌داری له‌ که‌سیکه‌وه‌ بۆ که‌سیکی دیکه‌ جیاوازه‌. نفاق ئه‌گه‌ر له‌لایه‌ن که‌سێکی نامه‌سۆول ڕووبدات، چوارچێوه‌ی کاریگه‌ریه‌که‌ی ئه‌وه‌نده‌ گه‌وره‌ نیه‌ که‌ گشت کۆمه‌ڵگا ڕوزه‌ردبکا، ناپه‌سه‌ندی ئه‌وه‌یه‌ نفاق له‌لایه‌ن که‌سێکه‌وه‌ ڕووبدا که‌ به‌رپرسیه‌کی له‌ کۆمه‌ڵگادا هه‌بێ. ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به‌م باسه‌وه‌ هه‌یه‌ نفاقی جه‌لالی تاله‌بانیه‌. جێگه‌ی داخه‌ ساخته‌چیه‌تی و قوماربازی ئه‌مکابرایه‌ ئه‌وه‌نده‌ی له‌ ڕووی چه‌ندایه‌تیه‌وه‌ بێسنووره‌، ئه‌وه‌نده‌ش له‌ ڕووی چۆنایه‌تیه‌وه‌ زیانبه‌خشه‌ به‌ تێکڕای کۆمه‌ڵگای کوردی. لیره‌دا به‌ پێويستی ده‌زانم مشتێک له‌و خه‌رواره‌ نفاقه‌ی جه‌لالی تاله‌بانی بخه‌مه‌ ڕوو:
جه‌لالی تاڵه‌بانی وه‌ک کابرایه‌کی چه‌پ خه‌ڵکی هه‌لده‌خله‌تاند، ته‌نانه‌ت وه‌ک "ماویست"، وه‌ک جوتیارو ڕه‌نجده‌ر، له‌ دواییشدا خۆی هاويشته‌‌ خه‌نده‌قی ئه‌و بنه‌ماله‌یه‌ی شمشێری لێ تيژکردبوو، واتا بنه‌ماله‌ی به‌رزانی هاو خه‌نده‌قی قاله‌ فه‌ره‌ج و ته‌حسین شاوه‌یس‌‌.
تاڵه‌بانی ئه‌وه‌ی سووکایه‌تیبوو له‌گه‌ڵ مه‌لا موسته‌فاو بنه‌ماڵه‌که‌ی به‌یه‌کیان کرد، ئه‌وه‌ی قامووس نه‌یده‌گرته‌خۆی ئاراسته‌ی یه‌کدیانده‌کرد. ئه‌مجۆره‌ ملمڵانێیه‌ بوه‌‌ باعيس خوێنی هه‌زاران لاوی شۆڕشگێر، له‌دواييشدا، بێئه‌وه‌ی هيچ حیسابێکی بۆ تاقمه‌که‌ی کردبێ، ئیراده‌یه‌کی جه‌لالی بۆ تمجيدکردنه‌وه‌ی مه‌لا موسته‌فا ده‌رکرد، دواتريش چوه‌ سه‌ر گۆری مه‌لای ناوبراو، داوای لێبوردنی له‌ خیزانه‌که‌یکرد که‌ناوی "حمایل خانه‌".
هه‌ر ئه‌و کابرایه‌بوو به‌ ئاشکرا هاواریده‌کرد "بکوژن تاقمه‌ ته‌حریفیه‌که‌ی لێژنه‌ی مه‌رکه‌زی"، له‌ دواییشدا تاوانی خسته‌ سه‌ر ‌اوڕێی سه‌نگه‌ره‌که‌یخۆی.
هه‌ر خودیخۆیبوو دوای ئاشبه‌تاڵه‌ ئابرووبه‌ره‌که‌ی مالی مه‌لا، شۆڕشگێرانی کوردی کێشکرده‌ ناو ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه‌ی ناوی شۆڕشی نوێی لێنابوو، به‌ڵام له‌ ژیره‌وه‌ توندترين په‌یوه‌ندی سيخوڕی له‌گه‌ل بنه‌ماله‌ی سه‌ددام و به‌رزان تکریتی هه‌بوو، هه‌ر شۆڕشگێرێکی نه‌یاری خۆی بوایه‌، یاخود له‌ دله‌وه‌ دژایه‌تی بنه‌ماڵه‌ی تکريتی بکردایه‌ خۆی و هاوڕێ سيخوره‌کانی داویان بۆده‌نایه‌وه‌. به‌مجۆره‌ به‌شێکی ته‌واو به‌رچاوی له‌ شه‌ره‌فمه‌ندانی گه‌له‌که‌مانی به‌ کوشتن یاخود ئيعدامکردن ئه‌دا.
ته‌نها جه‌لالی تاله‌بانیبوو له‌ پێناو گومرگی ئیبراهیم خه‌لیل هه‌زاران که‌سیان کرده‌ قوربانی ئاره‌زوه‌کانی خۆیان و ئه‌وانه‌ی تا دوێنێ به‌ "جاشی کلکزه‌رد" ده‌یدانه‌ قه‌له‌م، له‌ دوايشدا وه‌ک نه‌بای ديبێ نه‌باران، به‌ نێره‌که‌ری په‌یمانی دابه‌شکردنی گومرگی برایم خليلی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی به‌رزانی مۆرکرد..
هه‌ر خۆدی ئاغای تاله‌بانیبوو ڕه‌خنه‌ی له‌ ماڵی مه‌لا ده‌گرت که‌ په‌لاماری "گێريلاکانی پ.ك.ك" ه‌ئه‌ده‌ن، هه‌ر خودی خۆشیبوو بێشه‌رمانه‌ له‌ کاتی سه‌ردانه‌که‌ی بۆ تورکیای که‌مالیست، کورده‌کانی با‌کوری به‌ "تێررۆريست" ئه‌دایه‌ قه‌ڵه‌م.

هه‌ر ئه‌م منافقه‌بوو دوای مردنی یه‌کێک له‌ "سه‌رانی ئاینی شيعي" _بێئه‌وه‌ی هيچ نرخێک بۆ تاقمه‌که‌ی دانابێ_ به‌یانێکی ده‌رکرد، که‌وته‌ شيعر هه‌لدان به‌سه‌ر گۆره‌که‌یدا. جه‌لال له‌به‌یاننامه‌که‌یدا ده‌ڵێ: "چله‌ی ئیمام حسین، واتا عاشورا، ڕيزه‌کانی گه‌لانی عێراقی یه‌کخستوه‌ته‌وه‌، ئێستا گه‌لی عێراق به‌ هه‌موو نه‌ته‌وه‌ و ئاین و مه‌زهه‌به‌کانیه‌وه‌ ، به‌ گیانێکی برایه‌تیه‌وه‌، ده‌ست له‌ناو ده‌ست یادی ئه‌م مه‌راسیمه‌ مێژووییه‌ ده‌که‌نه‌وه‌. ‌تێكڕای نه‌ته‌وه‌، تایه‌فه‌، ئاینه‌کان له‌ عێراقدا ده‌ستله‌ناوده‌ستن."

ده‌قی ئه‌و قسانه‌ی جه‌لالی تاله‌بانی له‌ به‌یاننامه‌که‌یدا باسی لێوه‌ده‌کا، په‌رده‌ له‌سه‌رنفاقی ئه‌م کۆنه‌ سيخوره‌ هه‌ڵده‌ماڵی:

نص خطاب الطالباني الذي بنماسبة أربعينية الامام الحسین

الطالبانی یخاطب جماهیر الشعب، قائلا، "بإستعادة الشعائر "شعائر أربعينية الامام حسین بن علي" التی تشکل تتويجآ لمراسم العاشوراء من کل عام. یقول البیان" یستعيد العراقیین المعانی النبيلة للتضحية والشهادة التي شکلت علی مدار التاريخ رایة عالية تلتف خلفها الملايين الذين توحدهم الذکری، ولا یفرقهم تنوع طوائفهم و قومیاتهم وأدیانهم الغنية کلها بقیم الخیر والمحبة و التآخي والتراحم."... هنا یطرح السؤال التالی نفسه‌: "ما دخلك أنت بصفتك رئيسآ للجمهورية، في هذه‌ المناسبة الدينية التي لا ناقة لك فيها ولا جمل، ماذا تبغي وراء کیل المديح سوی شراء الأصوات أو التناظم مع کتل سیاسية شيعية من الاسلام السیاسي قبیل الانتخابات أو لغيرها من الاسباب التی ترید بها ألارتزاق ؟"

یقول السید جلال " رایة عالية تلتف خلفها الملايين الذين توحدهم الذکری، ولا یفرقهم تنوع طوائفهم و قومیاتهم وأدیانهم الغنية کلها بقیم الخیر والمحبة و التآخي والتراحم." و السؤال الثاني الذي يطرح نفسه‌: "من يقف خلف الانفجارات یا سیادة الرئيس، ماهو سببها، و بالتحدید الانفجارات التي تقوم بها الاسلاميون السنة ضد الناس الابریاء والأطفال في الشوارع؟ هل تنکر یا سیادة الڕئيس مقتل أربعين شخصا أبریاء من قبل إمرأة تحمل حزامآ ناسفا في نفس هذه‌ المراسم التي تتحدث عنها؟
قل لي یا هذا! هل أن الدين يوحد أم يفرق، الطوائف تفرق أم توحد.الی متی تکیل هذه‌ الاکاذيب، ما هو هدفک من کيل هذه‌ الاکاذيب و ترميها علی رؤوس الناس في محاولة لعمل تحالفات سیاسية، أو لاعادة إنتاج نفسك کقومي/ اسلامي؟ هذه‌ کلها ظواهر جديدة، حيث یعرفك الشعب العراقي بأنك کذاب و منافق. علاقاتك المزمنة المشبووهة مع الجمهورية الاسلامية بغرض توحید و تقوية الاسلام دلیل آخر علی نفاقك و خطورة نوایاك.
کذبتك الاخری بأن جماهیر العراق تقف صفا واحدا لإحباط المخططات الأثيمة مهتدين بایمانهم بالله الواحد وبأنبیائه‌ و رسله‌ والأئمة الطاهرين. من قال بأن الشعب العراقی یهتدي بهذه‌ القیم، ڵماذا تفرض ڕأيك الشخصي علی الجماهير العراقية. الناس بالرغم من آلامها و نزيفها لا تريد الدین في حیاتها، ولا تريدکم کأناس سیاسیین، یعزفون علی وتر الدين والقومێة .
دعني أصفك مڕة اخرێ بأنك شخص منافق، ستلجأ الی ایجاد ایة وسیلة لتحقیق السیطرة المطلقة بدون خجل أو أدنی تانيب للضمير أو اي مانع أخلاقي، لأنك مجرد من الاخلاق!

نص خطاب جلال الطالبانی بمناسبة أربعينێة الامام حسین

http://ahewar.org/rate/sy.asp?yid=1745


نوری عمر

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە