جه‌نابی مام جه‌لال دڵمان تۆقی
Tuesday, 17/03/2009, 12:00
بابزانین جه‌نابی مام جه‌لال چاوی داگیرکه‌ران ده‌به‌ستێ یان چاوی کورد ده‌به‌ستێ بۆ داگیرکه‌ران.. دێته بیرم له‌سه‌ره‌تای شۆڕشی ئه‌یلول جه‌نابی مام جه‌لال لاوێکی باڵا با‌ریکی خۆش ره‌نگ بوو، کلێته‌یه‌کی شۆڕشگیری له‌سه‌ر کردبوو، له‌جیاتی سه‌ڵاو ده‌یگووت کوردستان یان نه‌مان، ریشی هێشتبۆوه‌و خه‌ڵک لێی ده‌پرسی بۆ ریش ناتاشی ؟، ده‌یگوت تا کوردستان رزگار نه‌بێ ریشم ناتاشم، ژنی نه‌هێنابوو و خه‌ڵک لێی ده‌پرسی بۆ ژن ناهێنی ؟، ده‌یگوت تا کوردستان رزگار نه‌بێ ژن ناهێنم، ئه‌و هه‌ڵسوکه‌وته مام جه‌لالی لای زۆرینه‌ی کورد خۆشه‌ویست کرد به‌تایبه‌تی له‌لا من.
هه‌ر له‌و کاته‌شدا له‌گه‌ڵ کاک دکتۆر ره‌فیق سابیر ته‌مه‌نمان 14 بۆ 15 ساڵ ده‌بوو، کاک ره‌فیق کۆمه‌نیستێکی عه‌یار 24 و منیش کوردێکی نه‌ته‌وه‌یی عه‌یار 24 بووم، کاک ره‌فیق وه‌ک هه‌موو کۆمه‌نیستێک دژی دیانه‌ت و شێخه‌کان بوو، ته‌واوی شێخه‌کانی به چاو به‌ست له‌قه‌ڵه‌م ده‌دان و به‌رێوه‌به‌رانی شۆڕشی ئه‌یلولیشی به‌چاو به‌ست ده‌زانی، به‌تایبه‌تی بارزانی و تاڵه‌بانی به کوڕه شێخ و چاوبه‌ستی له‌قه‌ڵه‌م ده‌دان، وا ئه‌مڕۆ دنیا سوڕاوه‌و کاک ره‌فیق سابیر ئه‌و کوره شێخه ده‌کاته مه‌ندێلاو منیش وه‌ک چاو به‌ستی کورد ته‌ماشای ده‌که‌م.
جه‌نابی مام جه‌لال دوای ئه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی به‌و هه‌ڵوێسته شۆڕشگێریه‌ی خۆی به ته‌واوی کورد ناساند، ریشی خۆی تاشی و ژنی هێناو ده‌ستی له کوردستان یان نه‌مان هه‌ڵگرت و که‌وته باسی لامه‌رکه‌زی، به‌بێ به‌ده‌ستهێنانی لامه‌رکه‌زیش له‌ژێر ناوی دووبه‌ره‌کیدا رۆیشته پاڵ سه‌نگه‌ری ده‌وڵه‌تی عێراقی چوار ساڵ کوری کوردی کوشت و به کوشت دا بۆ ده‌وڵه‌تی عێراقی له پێناوی پاراستنی ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی خۆی، ته‌واوی تاوانه‌که‌شی ده‌خسته ملی مه‌لا مستافای بارزانی، پێش هه‌رسی شۆڕشیش مام جه‌لال موچه‌خۆرێکی زۆر گه‌وره‌ی مه‌لا مسته‌فا بوو له لوبنان، که هه‌ره‌س ده‌ستی پێ‌کرد، مام جه‌لال وه‌ک مار له‌سه‌ر کلکی خۆی راوه‌ستاو ده‌ستی کرد به پڕۆپاگنده‌ی نۆکه‌ریه‌تی مه‌لامسته‌فای بارزانی بۆ شای ئێران و ئه‌مه‌ریکا، زۆر شوکور نه‌مردین هه‌ڵسوکه‌وتی مام جه‌لالیشمان بینی له نۆکه‌ریه‌تی تێکڕای داگیرکه‌ران و ئه‌مه‌ریکا.
جه‌نابی مام جه‌لال پێی وایه کوردستان به ماچکردنی سه‌رانی ده‌سه‌ڵاتدارانی داگیرکه‌ره‌کانی کوردستان رزگار ده‌بێت، ده‌یه‌وێ بۆ دڵخۆشکردنی داگیرکه‌رانی کوردستان چاوی کورد ببه‌ستێت و ده‌ستیان پێ له داوای سه‌ربه‌خۆیی کوردستان هه‌ڵبگرێ و ده‌ڵێ سه‌ربه‌خۆیی کوردستان خه‌ونی شاعیرانه.
لێره‌وه به جه‌نابی مام جه‌لال ده‌ڵێم، بۆ مێژوو له‌به‌رامبه‌رت راده‌وه‌ستم و ده‌ڵێم سه‌ربه‌خۆی کوردستان خه‌ونی شاعیران نیه‌و له ساڵی 1991 ئه‌مه‌ریکاو به‌ره‌تانیاو فه‌ره‌نسا یه‌ک ده‌نگ بوون بۆ دروستکردنی ده‌وڵه‌تێکی کوردی و سه‌ره‌تای دروستبوونی ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ش له دابه‌شکردنی عێراقه‌وه ده‌ستی پێده‌کرد له رێگای پڕۆژه‌ی ویلایه‌تی موسڵه‌وه که خرابۆ با‌خه‌ڵی ئێمه‌وه‌و منیش هه‌ر له‌و کاته‌دا روو به‌روو له‌به‌رده‌م مامۆستایانی زانکۆ و ئه‌ندازیاران ئه‌و پڕۆژه‌یه‌م له‌گه‌ڵ باس کردی، به‌ڵام تۆ له وه‌ڵام دا به‌منت ووت باسی ئه‌و پڕۆژه مه‌که به به‌رژه‌وه‌ندی تورکیا ته‌واو ده‌بێت، که‌چی زۆری نه‌بر عومه‌ر سورچیت له من راستکرده‌وه بۆ دزینی پڕۆژه‌که‌و بۆ خۆشت ویلایه‌تی موسڵت به بێ هیچ ده‌ستکه‌وتێک پێشکه‌ش به‌تورکیا کرد (بڕوانه لینکی رۆژنامه کان)، هه‌ر وه‌ک رادوێی نه‌وا نیشانی داوه، جه‌نابی مام جه‌لال ده‌ڵێ (ویلایه‌تی موسڵ بۆ توركیا و ئۆتۆنۆمی بۆ كورد):
http://radionawa.comمن له جه‌نابی مام ده‌پرسم کام سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ نیشانی داوه که تورکه‌کان ئاماده‌بوو‌ن ئۆتۆنۆمی بده‌ن به کورد ؟، به‌رێزتان ویستان عه‌بدوڵا ئوجلانیش وه‌ک دکتۆر قاسملوو فریو بده‌ن و توشی داوێکی بکه‌ن، مام جه‌لال وه‌ک قسه بۆ مناڵ بکات باس له دڵسۆزی تورگوت ئوزال ده‌کات بۆ کورد، کاکی خۆم، بڕوانه رۆژنامه‌کانی ئه‌و سه‌رده‌مه له‌و لینکه‌ی خواره‌وه‌دا، کاتێک ده‌وڵه‌تی تورکیا هه‌ستی پێ‌کرد که ئه‌مه‌ریکاو به‌ریتانیاو فه‌ره‌نسا ده‌یانه‌وێ عێراق دابه‌ش بکات، خێرا تورگۆت ئوزالیان هاندا بۆ دروستکردنی پڕۆژه‌یه‌ک بۆ دابه‌شکردنی عێراق، تورگوت ئوزال پڕۆژه‌که‌ی دارشت و له پڕۆژه‌که‌یدا ده‌ڵێ که‌رکوک و موسڵ بۆ تورکمانه‌کان و سه‌له‌یمانی و هه‌ولێریش بۆ کورده‌کان، به ئه‌وه ده‌ڵێی ئۆتۆنۆمی ؟، له‌م لایه‌شه‌وه سیسته‌می به‌ریوه‌به‌رایه‌تی تورکیاش وه‌ک عێراقی ئه‌مڕۆ وایه، تۆ ئه‌مڕۆ له‌عێراق چه‌نده ده‌ستت ده‌روات، تورگوت ئوزالیش هه‌ر ئه‌وه‌نده ده‌ستی ده‌رۆیشت:
http://www.kurd-oil.net/ref/index.htm
جه‌نابی جه‌لال تاڵه‌بانی، به‌رێزتان به کاره‌ساتێکی خراپتر کاره‌ساته‌که‌ی پێشوتر له‌بیر خه‌ڵک ده‌به‌نه‌وه، وه‌ک سیاسه‌تمه‌دارێکی دۆڕاو و چاوبه‌ستێکی زانا، به‌رده‌وام چاوی کوردت به‌ستوه بۆ داگیرکه‌ران و راستیه‌کان له‌کورد ده‌شاریه‌وه‌و راستیش له‌گه‌ڵ داگیرکه‌ران ده‌ڵێی، باجارێکی تر بۆ تۆ و کاک مه‌سعود بارزانی دووپات بکه‌مه‌وه، تا ئێوه مابن کورد حاڵی له‌وه خۆشتر نابێ و هیچ ده‌ستکه‌وتێکی نه‌ته‌وه‌یش به‌ده‌ست نایه‌ت، سه‌ربه‌خۆیی کوردستان خه‌ونی شاعیران نیه، ئێوه رێگرن له‌پێش سه‌ربه‌خۆیی کوردستان.
له‌نده‌ن 17 3 - 2009
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست