کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ڕوونكردنەوەیەك بۆ هەموو ئەوانەى لەسەر بەڕێوبەرایەتى گشتى تەندروستى ڕانیە دەنووسن

Thursday, 24/05/2012, 12:00





ماوەیەكە هەندێك كارمەندى تەندروستى دڵسۆز باس لەدزى و گەندەڵیەكانى بەڕێوبەرایەتى گشتى تەندروستى ڕانیە دەكەن بەداخەوە سنوورى كار و گەندەڵیەكانى ئەم بەڕێوبەرایەتیەیان زۆر بەر تەسك كردۆتەوە لەچەند كارێكى بچووك و چەند ناوێكى دیاریكراو بەبێ گەڕانەوە بۆ ناو هێنانى دزە گەورەكان بەتایبەت ئەوانەى دزى و گەندەڵی سەرسوڕهێنەریان لەڕابردوودا لەسەر حسابى ئەم بەڕێوبەرایەتیە ئەنجامداوە .
وەك تەواو كەرێكى نووسینەكانى ئەو كارمەندە تەندروستیە بەڕێزانە ئەم چەند دێڕە دەنووسم و دەڵێم دەبووایە باسى ئەو هەموو كارە نابەجێ و گەندەڵیانەى وەزیرى گەندەڵى پێشووى تەندروستى ئیدارەى سلێمانى سەردەمى عومەر فەتاحە دزەكە دكتۆر محەمەد خۆشناویشتان بكردایە هەموو ئەوەى لەڕابردوو ڕوویداوە بەوانەشى كەئێستا باس دەكرێ مێژووەكەیان دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمى خۆشناو بەڕاستى پاشماوەو تۆى ئەوە نابڕێ و كۆتایى نایەت لەم بەڕێوبەرایەتیە كۆى دزى و گەندەڵیەكانى ئەم بەڕێوبەرایەتیە ئەوكات سەریان هەڵدا كەبراو ئامۆزاو خزم و كەسوكارى پڕۆژەو كارەكانى ئەم بەڕێوبەرایەتیەیان ئەنجام دەدا هەر لەنەخۆشخانەكانى سەروچاوە بیگرە بۆ حاجیاوا چوارقوڕنە ڕانیە پرسگەى نەخۆشخانەى ڕانیە بۆسكین قوڕەگۆ سەركەپكان تێكڕاى نەخۆشخانە و مەڵبەند و بنكە تەندروستیەكانى ترى بەڕێوبەرایەتى گشتى تەندروستى ڕانیە تێكرایى ئەو دزى و گەندەڵیانەى ئەوان كردوویانەو ئەو هەموو پارەیەیى بەناشەرعى كۆیان كردۆتەوە لەسەر حسابى خەڵكى رانیەو دەروازەى ڕاپەڕین نەیان شاردەوە هەر بەئاشكرا لەو سنوورە كردیان بەخانوو پڕۆژە .
لەگەڵ ڕێز و دەستخۆشی دووبارەم بۆ ئەو كارمەندانەو سایتى بەڕێزو خۆشەویستى كوردستانپۆست دەڵێم نابێ و ناكرێ ئێمە لەباسكردنى دزى و گەندەڵیەكانى بەڕێوبەرایەتى گشتى تەندروستى ڕانیە ناوى وەزیرى دز و گەندەڵچى ئیدارەى ئەوساى سلێمانى دكتۆر محەمەد خۆشناو دارو دەستەكەى نەهێنین تاوانبار و بەرپرسیارى یەكەم لەهەموو ئەو تاوان و ناعەدالەتى و دزى و گەندەڵیانەى لەم بەڕێوبەرایەتیە دەكرێ لەئەستۆى ئەوانە بەئەوانەى ئێستاشەوە .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە