لە نێوان وەزیرى دادو ئەندامانى داواكارى گشتیدا: بەڵێ هەڵەیە بە ئەندامى داواكارى گشتى بڵێیت دادوەر
Thursday, 31/12/2009, 12:00
لەم ماوەیەدا كێشە دروست بوو لە نێوان وەزیرى دادو ئەندامانى داواكارى گشتى سەبارەت بە بەكارهێنانى وشەى دادوەر بۆ ئەندامانى داواكارى گشتى، بێ گومان فەرمانى وەزارى ناتوانێت یاسا هەڵوەشێنێتەوە، بەو پێیە فەرمانەكەى وەزیرى داد بە پێچەوانەى یاسایەكە كە لە پەڕلەمانەوە دەرچووە، واتە فەرمانەكەى وەزیرى داد نایاساییە، بەڵام ئەو یاسایەى كە ئەندامى داواكارى گشتى بە دادوەر وەسف كردووە هەڵەیە، لەبەر ئەوەى ئەندامى داواكارى گشتى لە كێشەكاندا لایەنە(خسم) و دەبێت داكۆكى لە مافى گشتى بكات، بەڵام دادوەر لایەن نییە(خێم) لە كێشەكاندا بۆیە ناكرێت لە هیچ كێشەیەكدا كەسێك هەم دادوەر بێت هەم لایەن(خسم) بێت. بێ گومان پاش ڕووخانى سەدام چى لە عێراق و چى لە كوردستاندا خەڵكانى خاوەن هێزو نفوز توانییان دەستكەوتى ماددى و مەعنەوى زۆر بۆ خۆیان دەستەبەر بكەن ئەو یاسایەش كە ئەندامى داواكارى گشتى بە دادوەر دەزانێت دەچێتە ئەو چوارچێوەیەوە هەرچەندە هەڵەیە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست