کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


کۆنگره‌ی 13ی شوومی بنه‌ماڵه‌ ته‌نها کۆنسێرتێکی داودقه‌یسییه‌کان بوو ..

Tuesday, 14/12/2010, 12:00


کادیرێکی باڵای نێو کۆنگره‌ی بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود ، پێیڕاگه‌یاندین هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره‌یه‌  ئه‌گه‌ر‌ ئه‌مه‌ی ئه‌و بنه‌ماڵه‌ ده‌یکات ناوی کۆنگره‌ی پارتێکی لێ بنرێت ، به‌ڵکو بریتییه‌ له‌ نمایشیکی که‌ڵه‌گایانه‌ی بنه‌ماڵه‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌ خه‌ڵکی کوردستان بلێن: ئه‌وه‌تا ته‌زویرمان کرد په‌رله‌مان و حکومه‌ت و سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێممان برده‌وه‌ ، مجامه‌له‌ی عاره‌بمان کرد به‌ناوی مه‌سعود ده‌ستپێشخه‌ریکمان بۆ تۆمارکرا ، له‌سه‌ر که‌رکوک و مادده‌ی 140 سازشمانکرد و تورکیامان برده‌وه‌، به‌نوێژی نیوه‌ڕۆ گه‌نجی هۆشیار تیرۆرده‌کرین ناویشمان پێکه‌وه‌ژیان له‌ کۆنگره‌که‌ ناوه‌ ، ئه‌وه‌تا کۆنگره‌ش ده‌که‌ین که‌ له‌ بناخه‌دا کۆنسێرتێکی چه‌ند له‌شفرۆس و ده‌ڵاڵێکی له‌شفرۆشن به‌خه‌لکی به‌ کۆنگره‌ی ده‌فرۆشینه‌وه‌.
له‌ کۆنسیرته‌که‌ی بنه‌ماڵه‌ و له‌ رۆژی یه‌که‌مییدا ، ده‌بوا زۆرینه‌ی ده‌وله‌تانی بریاربه‌ده‌ست که‌ کۆنسڵخانه‌یان هه‌یه‌ له‌ وێراق و کوردستاندا به‌شداری بکه‌ن له‌ مه‌راسیمی کردنه‌وه‌که‌یدا ، به‌ڵام به‌ هۆی ناگرنگی ناوه‌ڕۆکی کۆنگره‌که‌ و ئه‌و ناوده‌نگه‌خراپه‌ی بنه‌ماڵه‌ به‌تایبه‌تی مه‌سعود له‌ بواری دیموکراتیه‌ت و مافی مرۆڤ و په‌یوه‌ندییه‌ ژێربه‌ ژیره‌کانی له‌گه‌ڵ ئێران  ئه‌مانه‌ هه‌موویان هۆکاربوون به‌وه‌ی که‌ جگه‌ له‌ نوێنه‌ری مێرکڵی ئه‌ڵمانیا  و بیرلسکۆنی ئیتالیا هێج که‌سیکی دیکه‌ ئاماده‌ نه‌بوو ، له‌وه‌س زیاتر کۆنگره‌که‌ بۆ هاتنی جۆزیف بایدن  دوورۆژ به‌دواخرا که‌چی هه‌رنه‌هات که‌ ئه‌مه‌ ئاماژه‌یه‌کی دیکه‌یه‌ له‌ خراپبوونی ناوده‌نگی ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه‌ که‌وه‌ک بنه‌ماڵه‌یه‌کی دژه‌ مرۆڤی ده‌ناسڕێ.
ئه‌م کادیره‌ زۆر راستگۆیانه‌ مه‌شهه‌دی گۆنگره‌که‌ی پێڕاگه‌یاندین ، لێره‌دا ده‌کرێت رسته‌یه‌ک بۆ وه‌سفی مه‌شهه‌ده‌که‌ زیاد بکه‌ین و بڵیین: بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود‌ به‌ رژدییه‌کی زۆره‌وه‌ تا بمێنێن تیرۆر ، خیانه‌ت ، نادادپه‌روه‌ری و تالانکردن و ، ته‌زویر له‌ خه‌ڵکی کوردستان ده‌که‌ن.
مه‌سعود بۆ ئیستهلاکی نێوخۆ و په‌رده‌پۆشکردنی شکسته‌کانیان ، ده‌سته‌واژه‌ی "مافی چاره‌خۆنوسینی" به‌رزکرده‌وه‌ ، دیاره‌ کوتله‌که‌ی مالیکی پێش هه‌موو که‌سێک به‌درۆکه‌ی مه‌سعودیان زانی. خه‌ڵکی کوردستان له‌ زووه‌که‌وه‌ مافی چاره‌خۆنووسین وه‌ک دروشم ده‌ڵێنه‌وه‌ ، یه‌کێتی و یا کۆمه‌ڵه‌ ره‌نجده‌ران پێش چاره‌که‌ سه‌ده‌یه‌ک ئه‌و دروشمه‌ی به‌رزکردۆته‌وه‌ ، مه‌سعود هیچ ئیزافه‌یه‌کی له‌ کایه‌ی سیاسی نه‌هێنا کایه‌وه‌ به‌راستی به‌ که‌فکردنی نێو فنجان ده‌چێت.
مه‌سعود ده‌بێ به‌ پێی ئیلتزاماتی له‌ گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی فاشی تورکیا ، پێشینه‌ ره‌زامه‌ندی وه‌رگرتبێت تا ئه‌و ده‌سته‌واژه‌ ده‌رپه‌ڕێنێت ، پاساوه‌که‌شی بۆ تورکیا دیاره‌ بۆ هه‌ڵساندنه‌وه‌ی باری لاری نێوخۆیه‌تی تا بتوانێت زیاتر باشوری کوردستان ته‌سلیم به‌ تورکیا بکات و ئه‌و پێشکه‌وتنانه‌ی باکوریش ئیحتوا بکات.
مه‌سعود ئه‌و ده‌سته‌واژه‌ی به‌کارهێنا له‌ کاتێکدا له‌ نێو کۆشی ئاخونده‌کانه‌ ، به‌ گوێره‌ی به‌ڵگه‌نامه‌کان وێکلیکس ناوچه‌ی ژێرده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌ باره‌گای خه‌لفی و لۆجستی تیرۆریستانه‌ بۆ تیرۆر و ته‌قاندنه‌وه‌ی ئۆتۆمۆبێلی بۆمبرێژکراو.
له‌و به‌ناو کۆنگره‌ جگه‌ له‌ هه‌ڵپه‌ڕکێ و نوێکردنه‌وه‌ی به‌یعه‌ بۆ سه‌رۆک! هێج له‌ پرسه‌ ستراتیژ و هه‌نوکه‌ییه‌کان باس نه‌کرا و ناکرێت.ده‌کرێت بڵێین: ئه‌و کۆنگره‌ کۆنسێرتێکه‌ که‌ چه‌ند به‌ناو هونه‌رمه‌ندێکی گاڵته‌جار گۆڕانی و شه‌وی سوور بۆ ده‌زگاکانی موخابه‌راتی (میت ، ئیتلاعات و موخابه‌راتی سوریا) که‌ له‌ به‌شداربوان پێکدێت ، گه‌رم و ساز ده‌که‌ن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە