هه‌ڵه‌بجه سومبولی میلله‌تێکی سته‌م لێکراوه
Wednesday, 11/03/2009, 12:00
ڕه‌وه‌ندی کورد له‌شاری یوتوبوری به سه‌رپه‌رشتی ناوه‌ندی چاك و پارتی چاره‌سه‌ر هه‌ڵده‌ستن به یادکردنه‌وه‌ی بیست ویه‌که‌مین ساڵیادی مه‌رگه‌ساتی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید که تیایدا کۆمه‌ڵێك چالاکی جۆرا و جۆری تێدا پێش که‌ش ده‌کرێت، به‌م شێوه‌یه‌ی لای خواره‌وه، ئه‌م شاعیرانه شیعر ده‌خوێننه‌وه.
1/ خاڵه حه‌مه (فینله‌نده)
2/ لارزۆ به‌کر (یوتوبوری)
3/ حه‌مه‌شوان (یوتوبوری)
هه‌روه‌ها شانۆگه‌ریه‌ک پێشکه‌ش ده‌کرێت به ناونیشانی هه‌ڵهاتن له مه‌رگ. نووسینی حه‌مه‌شوان شه‌ریف و له نواندن و ده‌رهێنانی (ئاراس قه‌ره‌داغی) هه‌روه‌ها هونه‌رمه‌ندی به‌توانا (دلێر نامۆ) کاری ئاواز‌و مۆسیک ده‌سته‌به‌ر ده‌کات، هه‌روه‌ها هه‌ردوو هونه‌رمه‌ند (فه‌رزین هورامی و شوان ئاواره) به دوو لاواندنه‌وه به‌شداری ده‌که‌ن.
دیالۆکێك له نێوان دوو لاوی شاری هه‌ڵه‌بجه‌وه به ناوونیشانی (جه‌للاد و قوربانی) یه‌وه پێشکه‌ش ده‌کرێت، هه‌روه‌ها ووتاری سیاسی له‌لایه‌ن ناوه‌ندی چاك و پارتی چاره‌سه‌ره‌وه ده‌خوێنرێته‌وه. هاتن و ئاماده‌بوونتان له‌و مه‌راسیمه دا نیشانه‌ی وه‌فاداریتانه بۆ شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست