کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پاراستن دەزانێت، کە فازيل ميرانی و كاكه‌مين نه‌جار بروانامەی ساختەیان هەیە

Sunday, 11/12/2011, 12:00


كوردستانپۆست/ په‌يامنێری سه‌ركردايه‌تی هه‌ولێر
ئه‌مرۆ سه‌رچاوه‌يەك له‌ نووسينگه‌ی راگه‌ياندنی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردايه‌تی پارێزگای هه‌ولێر، له‌ زاری مامۆستا فارس به‌رپرسی راگه‌ياندنی سه‌ركردايه‌تی پاريزگای هه‌ولێر ئه‌وه‌ی ئاشكراكرد، كه‌ پيش نيوه‌رۆی ئه‌مرۆ پاراستن له‌ رێگه‌ی رۆژنامه‌نووسێكی نزيك كاكه‌ مين نه‌جار ئه‌وه‌ی بلاو كردۆته‌وه‌، كه‌ پاراستن بروانامه‌ی ئاماده‌يی ساخته‌و ته‌زويره‌كه‌ی كاكه‌ مين نه‌جاری ئاشكرا كردووه‌، كه‌ له‌ به‌غداده‌وه‌ به‌ ته‌زوير بۆی ئاماده‌كراوه‌، له‌ كاتێكدا كاكه‌مين نه‌جار هه‌رچۆن له‌ زمانی كوردييه‌كه‌يدا كلۆل و هه‌ژاره‌، ئيتر ئه‌بێ ئه‌و درۆ و ساخته‌ شاخداره‌ چی بووبێت، كه‌ به‌ زمانی عه‌ره‌بی ئاماده‌یی له‌ به‌غدا خوێندبێت‌!
ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدايه‌ پيش ماوه‌يه‌ك به‌ هه‌مان شيوه‌ پاراستن له‌ ڕێگه‌ی هۆشه‌نگ كادری پيشووی به‌رده‌ستی فازيل ميرانی، ئەویش ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردبوو كه‌ فازيل ميرانی بروانامه‌ی ئاماده‌يی ته‌زويری له‌ موسل بۆ ئاماده‌ كراوه‌، پاراستنيش له‌ ريگه‌ی پارێزه‌ره‌كه‌ی فازيل ميرانیيه‌وه‌ گه‌يشتنه‌ ئه‌و راستيه‌ی كه‌ ميرانی ئاماده‌يی ته‌واو نه‌كردووه‌،به‌ڵكو به‌ ساخته‌ بۆی كراوه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە