ئێمەش وەك ئاوارەكانى هەولێر لەڕانیە كۆیە سلێمانى لەگەڵتین كاك كۆسرەت .
Saturday, 14/02/2009, 12:00
1618 بینراوە
هەواڵى دەست لەكاركێشانەوەى كاك كۆسرەت و چوار هەڤاڵەكانى بووە مایەیى خۆشحاڵى هەموولایەك و تەواوى جەماوەرى ناڕازى و بێزارى یەكێتى لەئاست دەستەڵاتى فیرعەونیانەى تاڵەبانى بۆیە ئێمەش وەك ژمارەیەك ئاوارەى هەولێرى شەڕى ناوخۆ كەهەر لەسنوورى ڕانیە و كۆیە و سلێمانى نیشتەجێین دوایى پەیوەندى كردنى تەلەفۆنى بەیەكترەوە بەچاك و پێویست و زەروورمان زانى لەم قۆناغە هەستیارەدا پاڵپشتى و هاوكارى و خۆشحاڵى خۆمان دەرببڕین بۆ ئەو هەڵوێستە جوامێرانەیەیى كاك كۆسرەت باوكى شەهیدان ڕێباز و پێشرەو و ئاراس .
بەڕاستى جەنابى كاك كۆسرەت تۆهەر ئەوەت لێ چاوەڕێ دەكرا كەڕوویدا سەلماندتەوە كەتۆلەناخى ئەم جەماوەرەوە هەڵقوڵاوى و بەوجەماوەرەشەوە جوانى بۆیە دواجار هاتیەوە ناو ئەو جەماوەرە و هاوشێوەى ئەو جەماوەرە ناڕازیەش هەڵوێست وەردەگرى لەئاست دەسەڵاتى مافیایانەى تاڵەبانى و بنەماڵەكەى و پیاوەكانى كەئەوەتا سپڵەیى و بێ وەفایى و بێ ئابڕوویان گەیشتۆتە ئەو ئاستەى دێن بەملى شكاویان بڕیارى دەركردنى نەوشیروان مستەفا دەخەنە پێش جەنابتان ئەو كاك نەوشیروانەى هەموو تەمەنى جوانى خۆیى بەخشیە ڕێگاى ڕزگاری كوردستان و یەكێتى و بەقەد سەروەت و سامانە خەیاڵیەكەى ئەو بەرپرسە دزو گەندەڵانەى مامە خەبات و تێكۆشانى هەیە كەچى ئەمڕۆ ئەو ناپاكانە بڕیارى دەركردنى ئەو زاتە مەزنە ئەو سەركردە بێ وێنەیە دەدەن سەركەوتن بۆ خەباتى پیرۆزى نەپساوەى كاك نەوشیروان مستەفا ، ستایش و ڕێز بۆ هەڵوێستى جوامێرانەى كاك كۆسرەت و هەڤاڵەكانى ، ئێمە دووبارە بەڵێن و پەیمان و وەفا بۆكاك كۆسرەت دووپات دەكەینەوە و وەك دەیان خێزانى ئاوارەى هەولێرى دانیشتووى سلێمانى و كۆیە و ڕانیە ساز و ئامادەین بۆ هەر فەرمانێكى كەجەنابیان دەفەرموێ و هەر پێشمەرگە سادەكەى جارانى جەنابیانین و ئامادەى هەموو پشتگیرى و هاوكاریەكین بۆ كاك نەوشیروان و جەنابى كاك كۆسرەتى بۆهەرگۆڕانێك كەببێتە مایەیى خۆشى و خۆشگوزەرانى بۆ ئەو میللەتە و بۆ دەیان و سەدان كادیر و ئەندامى دڵسۆزى یەكێتى وەك ئێمەمانان ، كەئەمڕۆ دوایى ئەو هەموو خوێن و خەبات و تێكۆشانە حزبە سپڵە و بێ وەفاكەى مامە فەرامۆشى كردووین و لەماڵەوە ئێمە لێیى دانیشتووین لەولاشەوە بەبەرچاوى ئێمە و كەسوكارى شەهیدان و هەموو خەڵكى كوردستانەوە دەیان و سەدان مافیا بەبەرچاوى مامەوە بەربوونەتە بردن و دزین و ڕووتانەوەى گیان و جەستەى یەكێتى ، بۆیە دەڵێین زووكە كاك كۆسرەت بگە گردەكە و پەیمان و وەفادارى نوێ بۆ گۆڕان و باشتركردنى ژیان و گوزەرانى ئەو میللەتەو یەكێتى لەگەڵ كاك نەوشیروان ببەستە و ڕوحى ئێمە و كەسوكارى شەهیدان و ئاوارەكان شادكە .
.