هه‌موو شتێكمان له‌كۆڵه نۆره‌ى يارى فوتبۆڵه
Monday, 10/09/2012, 12:00
قه‌ول وایه له‌م رۆژانه‌دا هه‌ردووتیپى حكومه‌ت و په‌رله‌مان یارییه‌كى فتبۆڵێن بۆخۆشى وكات به‌سه‌ر بردن ساز بكه‌ن ،ب ۆئه‌وه‌ش هه‌رلایه‌و ته‌شكیله‌ى خۆى داناوه، تیپه‌كه‌ى حكومه‌ت مه‌علومه كه ئه‌بێت و هه‌رئه‌بێت نێچیروان بارزانى كاپتن بێت ،چونكه كوڕى بنه‌ماڵه‌و هیچ موناقه‌شه‌شى له‌سه‌ر نیه، خۆئه‌گه‌ربێت و دایبنیشێنن یان نه‌هیڵین یارى بكات ئه‌وا وه‌كو ئه‌وساله‌ى كه‌ره‌ج تراكتۆرێك دێنێت ئه‌مسه‌روئه‌وسه‌رى ساحه‌كه ئه‌كێڵێت وپیاویشم ئه‌وێت بڵێ له‌ل . راهێنه‌ره‌كه‌شیان وه‌كو كه‌شفیانكردوه خانمه وه‌زیره‌كه‌ى كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تیه، كۆسره‌ت ره‌سوڵ و خێزانه‌كه‌ى سه‌فه‌ره‌كانى ده‌ره‌وه‌ى مه‌سعود بارزانی و بووكى كابرا جاشه‌كه (حه‌مه‌خان)ه، هه‌ریه‌ك له شێخ بایز و رێكه‌وت و ئاشتى وئه‌وانى تریش له‌ته‌شكیله‌كه‌یان ،هه‌رچى جه‌ماعه‌تى ئه‌ولاشه ئه‌وا دكتۆره ته‌زویره‌كه ئه‌رسه‌لان و هه‌نێك په‌رله‌مانى ده‌به‌نگ وخه‌وتوو ته‌شكیله‌كه ته‌واو ئه‌كه‌ن و به‌له‌ش و لارى سه‌قه‌ت و ورگى زل ته‌پۆییه‌وه خۆیان تێخزاندوه ،خۆشیه‌كه له‌وه‌یایه ئه‌وانه له‌من وتۆ باشتر ئه‌زانن كه سه‌رجه‌میان لاى میلله‌ت و خه‌لك تا سه‌رئێسقان قێزه‌ون و نه‌فره‌ت لێكراون، ده‌یانه‌وێت به‌و ته‌مسیل و یاریانه ره‌زاى خۆیان جوانبكه‌ن و خۆیان به‌كه‌سانى ساده و ساكار و بێ فیز بناسێنن، گوایه ئه‌وانه په‌پوله و فریشته‌ن به‌ڵام راگه‌یاندن له‌پێش چاوى خه‌لك ناشرینى كردون..من پێش ئه‌وه‌ى یارییه‌كه ده‌ست پێبكات و ناوبژیوان فیكه‌ى سه‌ره‌تا لێبدات ئه‌نجامه‌كه‌یم لایه و به‌ده‌ردى ئه‌ڵێن ئه‌و یاریه‌مان دیتوه، هه‌ردوو تی‌ب موعه‌زه‌ز و موكه‌ڕه‌م ئه‌یبنه‌وه، ئه‌وه‌ى كه ئه‌دۆڕێت و هوهاى بۆده‌كێشن و بۆهه‌تا هه‌تایه له گۆڕه‌پانى یارى و ژیان دا ده‌كرێته ده‌ره‌وه ته‌نها هه‌ر میلله‌تى داماوه، ئه‌گینا ئه‌وان بدۆڕیێن و ببه‌زن هه‌ر به‌سه‌رماندا براوه‌ن، من یه‌ك نه‌سیحه‌تى خێرم بۆ ئه‌و هه‌زلیانه هه‌یه با واز له‌و شته قۆڕو بێ‌نرخ و بێ بایه‌خه بهێنن، له‌برى ئه‌وه بیرێك له‌حاڵى میلله‌ت بكه‌نه‌وه، تۆ جه‌نابى سه‌رۆكى حكومه‌ت له‌جیاتى ئه‌وه‌ى بچیته ناو ساحه‌وه عه‌رزى عه‌زه‌ڵات بكه‌یت بۆناوێریت بێیته ناو میلله‌ت و له‌نزیكه‌وه گوێ له راز‌و سكاڵا و خه‌مه‌كانیان بگرێت بزانیت حاڵ و ئه‌حواڵى مه‌مله‌كه‌ت چۆنه، تۆش خانمه وه‌زیره‌كه‌ى كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى له‌برى ئه‌وه‌ى خۆت بنوێنیت و پاوپوز و له‌شولارت ده‌ربخه‌یت ،بچیت دوو بێكار و هه‌ژار و نه‌دار له‌سه‌ر كارێك رابینێت یان ئاوڕێك له به‌شمه‌ینه‌تان و هه‌تیوان بده‌یتیه‌وه باشتر‌و پیرۆزترنیه؟ئه‌وه بكه به‌شكوم خه‌ڵك رابردوى ماڵه خه‌زورانتى له‌بیر بچێت، تۆش وه‌زیره‌كه‌ى په‌روه‌رده‌ى بێ په‌روه‌رده وا عانى مه‌كته‌به ئه‌گه‌ر خه‌مێك له‌مه‌كته‌ب و بیناو كتێب و ده‌رس و ده‌ور بخۆیت ره‌واتر نیه تو ئینسافت؟ تۆش وه‌زیره قه‌ڵه‌و بێ هونه‌ره‌كه‌ى ته‌ندروستى واز له فتبۆڵێن و راكه راك بێنه تۆ و ئه‌و ورگه زله و یارى كوجا مه‌رحه‌با، وه‌ره به‌لاى ئه‌و چێشتخانه‌و خواردنگه و ده‌رمانخانه ساختانه‌وه كه خه‌ریكه‌ئه‌نفالمان ئه‌كه‌ن، جه‌نابیشت به‌باى خه‌یاڵیشتا نایه‌ت له‌شوێنى خۆت ئیحما ئه‌كه‌یت ،تۆش شێخى پاره‌و پووله‌كه وه‌زیرى دارایى تۆ به‌هه‌زار شه‌ره‌ِشه‌ق و ئه‌ملاو لا ئه‌وجا ئه‌توانیت له‌سه‌ركورسیه‌كه‌ت بێیته خوارێ و هه‌ندێك جوڵه بكه‌یت ئه‌ى پێم ناڵیت تۆ و دووگۆڵى چه‌نى به‌چه‌ند؟ به‌م ئاخیرى عومره‌وه بۆخۆت ئه‌كه‌یت به‌مه‌خسه‌ره له‌برى ئه‌ویارییه بۆناچیت پیاچونه‌وه‌یه‌ك به‌و نه‌سریه‌و پاره خه‌یاڵیانه‌ى حیزبه‌كان بكه‌یت كه به‌عاله‌مى ئاشكرا ئه‌دزرێن وبه‌ناوى جیاجیاوه گۆڵمان لێ ئه‌كه‌ن تۆش نوتق ناكه‌یت، دكتۆره ته‌زویره‌كه ئه‌رسه‌لانه فه‌ندى تۆ هه‌موو گیانت فاوڵه و موخاله‌فه‌و ته‌زویره چیت داوه له یارى تۆخۆت بویت به‌مه‌خسه‌ره‌و قه‌شمه‌رى من رجات لێده‌كه‌م به‌سه‌راحه‌ت پێت ده‌ڵێم به‌چى بڕوات هه‌یه هه‌موو كورد رقیان لێته وچاره‌تیان ناوێت بۆ حه‌زئه‌كه‌یت بكه‌وته به‌رچاو به‌لێزمه جنیۆت بۆبنێرن به‌گوێم بكه هه‌ر توخنى ساحه‌كه‌ش مه‌كه‌وه فرسه‌ت بێنه‌و تێى قوچێنه، تۆش ئاشتى هه‌ورامى هه‌موگیانت موخاله‌فه و ئه‌ملاو لایه تاكو ئێستا چه‌ندین جار كارتى زه‌ردوسوریان پێداویت و به‌پاڵ كردویانیته ده‌ره‌وه ئیدى به‌چ رویه‌كه‌وه ئه‌خوازیت بێیته‌وه بۆ ساحه‌كه و چڕوچاوى خۆتمان پیشان بده‌یت؟! شێخ جه‌عفه‌ره وه‌زیرى پێشمه‌رگه‌ى لاخه‌به‌ر و بێ سوڵته‌و ده‌سه‌ڵات وكارتۆنیه‌كه به ناموس ئابڕووه‌وه ماوه، كوا ئاگات له‌یارى و وه‌رزش و ئه‌وشتانه هه‌یه بڕۆ چاره‌یه‌كى نه‌خۆشىیه پیسه‌كه‌ى خۆت بكه و بۆتۆ باشتره، گه‌لۆ براده‌رینه ببورن نازانم ته‌شكیله‌ی هه‌ردولا چۆنه وكێ به‌شداره و له‌دیفاع و هجوم و گۆڵچی دانراون به‌ڵام وه‌كو وتم دۆڕاوه و به‌زیو ته‌نها هه‌ر ئێمه‌ى میلله‌تیین، ئێمه‌ین له‌هه‌موو لایه‌كه‌وه گۆڵمان لێده‌كرێت ،ئێمه‌ین به‌رده‌وام وه‌كو ته‌ماشاكارو ساڵانێكه سه‌یرى ئه‌و جۆره یارى و گه‌مانه‌ى مه‌سئولین ده‌كه‌ین ته‌نها هه‌ر هوهاو چه‌پڵه‌مان له‌سه‌ره، ئێمه‌ین ئه‌گه‌ر فزه‌بكه‌ین و بڵێین له‌ل هه‌رچه‌نێكیش ته‌ماشا چین به‌ڵام دیسان ناوبژیوان بۆى هه‌یه بمان كاته ده‌ره‌وه وله‌كوردستانیش رامان ماڵێت،ئێمه‌ى نه‌گبه‌ت وهه‌ش به‌سه‌رین به‌رده‌وام به‌بێ هیچ هۆیه‌ك به‌بێ ئه‌وه‌ى به‌شدارى یاریشمان كردبێت كه‌چى وه‌خت وناوه‌خت فاوڵمان لێَده‌گرن، ئێمه‌ین بوینه‌ته فتبۆڵ و به‌ده‌ست ئه‌و به‌ناو وه‌زیرو گزیرو په‌رله‌مانتارانه‌وه‌هه‌ریه‌كه‌و به‌ئاره‌زوى خوى تێمان هه‌ڵده‌دات. ئه‌وه ئه‌نجامى یاریه‌كه‌یه من گره‌وى له‌سه‌ر ئه‌كه‌م ئه‌گه‌ر وانه‌بوو چی ناخۆش و خراپه پێم بڵێن گه‌ردنتان هه‌زار جار ئازادبێت.
چه‌تۆ بیانى
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست