کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


ده‌سه‌ڵات، گوێ له‌ئاواره‌کانی، بناری قه‌ندیل ناگرێت !؟

Wednesday, 28/01/2009, 12:00

1218 بینراوە


له‌وه‌ته‌ی له‌بیرم دێت، گونده‌کانی بناری قه‌ندیل هه‌میشه‌ له‌کاره‌سات وماڵوێرانی وده‌ربه‌ده‌ری دابوون؛ دیاره‌ له‌پێشداش هه‌رئه‌وه‌ به‌ش وحاڵیان بووه‌ !هه‌رجاره‌ی به‌ جۆرێک ؛ئه‌گه‌ر جاران له‌لایه‌ن ڕژێمی خوێن ڕێژی سه‌دامه‌وه‌ بووبێ به‌بیانووی ناوچه‌کانیان شوێنی حه‌وانه‌وه‌و، ماڵی شۆڕش وپێشمه‌رگه‌ بووه‌ !؛یان له‌لایه‌ن ڕژێمی مه‌ندیل به‌سه‌ره‌کانی ئێرانه‌وه‌ بووبێ به‌هۆی ئه‌وه‌ی سه‌رکردایه‌تی وباره‌گاکانی حیزبی دیموکراتی ئێرانی لێ بووه‌.....!!ئه‌وه‌ ئێستاکه‌ به‌دووقۆڵی وبه‌جووته‌، له‌لایه‌ن هه‌ردوو ڕژێمی خوێن خۆری کورد، تورکیا وئێران، پێکه‌وه‌، به‌هه‌مئاهه‌نگی به‌تۆپباران و قه‌سفی فرۆکه‌کانیان که‌وتوونه‌ وێزه‌ی ئه‌وگوندانه‌ وزێدی باووباپیریان وماڵوحاڵیان پێ به‌جێ هێشتوون، به‌بیانووی ئه‌وه‌ی گه‌ریلاکانی پژاکی لێ یه‌ ؟!
هه‌مووئه وکاره‌سات وبه‌زم وڕه‌زمانه‌ی له‌لایه‌ن دوژمنه‌کانمان، لێره‌وله‌وێ به‌سه‌رماندادێ شتێکی نامۆوچاوه‌ڕوان نه‌کراو نی یه‌ ؛چونکه‌ ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه‌ بۆ مێژوومان ده‌بینین بۆته‌ به‌شێکی گه‌وره‌ له‌ژیانی نه‌ته‌وه‌که‌مان ! ئه‌وه‌ش هیج که‌ حکومه‌ته‌که‌مان فزه‌ی له‌خۆ بڕیوه‌وناوێرێ ئه‌لفی ساردوگه‌رمی له‌وباره‌وه‌ له‌ده‌م بێته‌ ده‌رێ نه‌وه‌ک براگه‌وره‌کانیان دڵگران بن !!؟ به‌ڵام ئه‌وه‌ی زیاتر بۆژیانی هه‌نووکه‌ی ئاواره‌کان گرنگ وجێگای داخ ونیگه‌رانی یه‌، ئه‌وه‌تا سه‌ڕه‌رای ئه‌وهه‌موویارمه‌تی یه‌ی لێره‌وله‌وێ، له‌لایه‌ن ڕێکخراوه‌ چاره‌تی ومرۆڤ دۆسته‌کانه‌وه‌ بۆ ئه‌وان به‌ده‌ست ناحیه‌ی سه‌نگه‌سه‌ر گه‌یشتووه‌، هه‌رله‌پاره‌و جلوبه‌رگ وبه‌تانی وله‌عابه‌ی منداڵان...هتد نه‌ک هه‌ربه‌عه‌داله‌ت ووه‌ک پێویست به‌سه‌ر ئاواره‌کاندا دابه‌ش نه‌کراوه‌، به‌ڵکه‌ زۆری لفی لێدراوه‌و له لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌که‌، به‌ئاره‌زووی خۆی ته‌خشان په‌خشان کراوه‌، خه‌ڵکێکی زۆری به‌فیعلی ئاواره‌، بێ به‌ش کراوه‌و خه‌ڵکێکی زۆری نائاواره‌ش، که‌دانیشتووی سه‌نگه‌سه‌رو سه‌روچاوه‌و ڕانیه‌وحاجیاوان، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ موسته‌فید بوون ئه‌وه‌ وای کردووه‌ هه‌ڵلایه‌کی گه‌وره‌ی لێ بێته‌وه‌و خه‌ڵکی گونده‌کانی بناری قه‌ندیل که‌ ئێستاکه‌ ئاواره‌ن، داوای له‌سه‌رکار لابردنی مدیرناحیه‌که‌، یان لانی که‌م نقڵ کردنی ده‌که‌ن و، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش سه‌ردانی مه‌ڵبه‌ندی پشده‌ریان کردووه‌و، محه‌مه‌د وه‌تمان به‌ڵێنی پی داون که‌ له‌که‌س قبوڵ ناکات ناعه‌داله‌تی به‌رامبه‌ربه‌ئاواره‌کان بکات جابۆیه‌ هه‌قه‌، ڕاگه‌یاندنه‌ سه‌ربه‌خۆکان، سایته‌ئه‌له‌کترۆنیه‌کان سه‌ردانیان بکه‌ن و له‌نزیکه‌وه‌ بارودۆخیان ببینن وبه‌سه‌ریان بکه‌نه‌وه‌و ڕیپۆرتاژیان له‌باره‌وه‌ ئاماده‌بکه‌ن گه‌نده‌ڵی به‌وئه‌ندازه‌، که‌ که‌لوپه‌ل ویارمه‌تی خه‌ڵکی ئاواره‌ی ژێر تۆپباران وقه‌سفی ته‌یاره‌ش قووت بدرێت وکه‌س نه‌ڵێت کواچی لێ هات ؟های تف له‌سیاسه‌تی ئه‌مڕۆ، چۆن، هه‌ندێک که‌سی کرد خه‌نی وخه‌ڵکێکیشی کرد گه نی !

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)