کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


سەندیكای ڕۆژنامەنووسان یان دامەزراوەی حزب

Thursday, 05/03/2009, 12:00

1653 بینراوە


لەمێژ نییە دەستم داوەتە نووسین و دەخوازم لەو بوارەدا ئەسپی خۆم تاو بدەم. 7 ساڵ بەر لە ئێستا، كاتێك لە ژمارەیەك ڕۆژنامە و گۆڤاری ناوەوەی كوردستان، چەند بابەتێكم بڵاو بوونەوە، هەستم كرد كە توانام هەیە، ئەگەر كەمێكیش بێت، لە ڕۆژنامەگەریی كوردیدا جێدەستم دیار بێت. ئەوكاتە كە لە یەكێك لە دەزگا حزبییەكانیش كارم دەكرد، زۆر كەس ڕكابەرم بوون و هەوڵی ڕووخاندنیان دەدام، بەڵام من، جیا لەوەی كە بە پەرۆشی پێشڤەچوونی رۆژنامەگەریی كوردییەوە بووم و بە منداڵیش خەونم بەو شتانەوە دەدیت كە بەرەو پەیامنێری پەلكێشم دەكەن، هەرگیز ڕۆژێك لە رۆژان جگە لە خۆشەویستی، هەوڵم نەداوە تۆوی بوغزاندن و تۆڵەسەندنەوە بچێنم و ڕق لە ئەم و ئەو هەڵبگرم.
نامەوێ ئەوەیش بشارمەوە كە تا ئێستایش، لە هیچ خێر و بێرێكی ئەو وڵاتە سوودمەند نەبووم و، زۆر جار و لە زۆر شوێنیش بە شانازییەوە گوتوومە (تازە فێری ئەلفوبێی رۆژنامەگەریی دەبم)، لێ پێم خۆشە ئەوەیش بخەمە ڕوو كە مافی ڕەوای خۆمە لە سەندیكای ڕۆژنامەنووسانی كوردستان ببمە ئەندام، بەڵام لەو سەندیكایە، كە زیاتر مەبەستم لقی هەولێرە، كاتێك دەڵێی سەلام، وەك ئەوەی دەزگایەكی حزبی بێت، یەكسەر پێت دەڵێن (تۆ سەر بە كام حزبی)، من كە مام و ئامۆزایەكم شەهیدی سەنگەری حزبەكەی سەرۆكی ئەو لقەی سەندیكان و، پتر لە 250 تا 300 وتار و ڕاپۆرت و ڕیپۆرتاژ و بابەتی رۆژنامەوانییشم ئەرشیڤ كردووە، كەچی لەو سەندیكایەی كە تا ماوم پێویستم بە ئەندامێتیی ئەوان نییە و نابێت، یەكەمجار پێم دەگوترێت (ئەندامی كام حزبی؟!). بەلامەوە سەیرە، سەرۆكی ئەو لقەی سەندیكا، كە وەك بیستوومە 6 ساڵ بەڕێوەبەری نووسینی ڕۆژنامەیەك بووە، هەروا بە هەڕەمەكی و بێ لەبەرچاوگرتنی رێزدانان بۆ هەستی ئەوانی دیكە، دەڵێ (زمانزان ڕۆژنامەنووس نییە)، لەوەیش سەیرتر ئەوەیە كە دەزانێ من پێشتر پەیامنێری یەكەمین گۆڤاری كۆمەڵایەتیی كوردی بووم لە كوردستاندا، پێم دەبێژێت، (هەر كەسێك لەو گۆڤارەدا كار بكات، ئێمە نایكەینە ئەندام). ئەو بەڕێزە، كە لە یەكێك لە كەناڵە ئاسمانییە كوردییەكانیش راوێژكاری یاساییە، بەوپەڕی جورئەتەوە، ماندووبوون و شەونخونیی چەندین ساڵەی گۆڤارێك زەڕبی سفر دەكا و بەو وتار و بابەتە ڕەخنەئامێزانەی كە لە گۆڤار و ڕۆژنامە بەناوبانگەكانی كوردستانیشدا بڵاوم كردوونەتەوە دەڵێ، (ئەوانە بابەتی رۆژنامەوانی نین)، چونكە بە قسەی ئەو سەرۆك لقەی سەندیكا، كاری رۆژنامەنووس تەنیا مامەڵەكردنە لەگەڵ هەواڵ. زۆر عەجیبە! كەسێكی ناشارەزا، پێی وابێ كە دەكرێ پێناسی ڕۆژنامەنووس تەنیا لە هەواڵدا چڕ بكرێتەوە، سەیرە كە نازانێت، هەواڵ بەشێكی زۆر بچووكی دنیای بەرفراوانی رۆژنامەوانییە. جگە لەوەیش، ئەو بەڕێزە، كە هیچ حسابێك بۆ ڕۆژنامەنووسێكی گەنج ناكات، پێی وایە كە نابێ ئەندامی سەندیكا فەرمانبەری حكوومەت بێ، لە كاتێكدا ڕەنگە خۆیشی مووچەی هەبێت و، لەوانەیشە، 90 لە سەدی ئەندامانی ئەو سەندیكایە فەرمانبەری حكوومەت بن.
حەز دەكەم ئەوەیش بە گوێی سەرۆكی لقی هەولێری سەندیكادا بچرپێنم كە لەوە بێئاگایت، پێش چەند رۆژێك، كە بە 8 لاپەڕەی رۆژنامەیەكی رۆژانەدا دەچوومەوە و ئێستایش دەستم لە كار كێشاوەتەوە، بەردەوام چەند ئەندامێكی كارای لقەكەت، دەستیان لەبەر منێكی زمانكار پان دەكردەوە تا ناهەواڵێكیان بۆ بكەم بە هەواڵ، ناڕاپۆرتێكیان بۆ بكەمە ڕاپۆرت و ناوتارێكیان لە هیچەوە بۆ بكەم بە وتار. هەندێك كەسیش كە ناوەكانیانم لایە، بە تەلەفونێك بوونە ئەندامی كارا، بەڵام نەهامەتییەكە ئەوەیە كە من، لەبەر چەند هۆیەكی تایبەتی، نامەوێ بچووكترین قسەشت لەبارەوە بكەم، ئەگەرنا توانای ئەوەم هەیە ئەو مامەڵە ناشیاوەی تۆ، بكەمە تەوەری هەفتەیەكی قسەلەسەركردن لە میدیاكانی كوردستان و دەرەوەیش و، ناچارت بكەم بۆم یەكلا بكەیەوە كە سەندیكاكەی تۆ، سەندیكای حزبە یان ڕۆژنامەنووسان؟!.
yahoo.com@ Pishderi81





چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)