كۆمیەتەى یەكێتى لەهەڵەبجە پۆستەركانى لیستى گۆڕان دڕاندبوو
Sunday, 05/07/2009, 12:00
ئەندامێكى كۆمیتەى یەكێتى لە هەڵەبجە فلێكستێكى دڕاوى لیستى گۆڕانى لە گەنجینەى كۆمیتەى هەڵەبجەوە دەردەهێنێـت و تەسلیمى دەستى بنكەى لیستى گۆڕانى دەكاتەوە .
پاش ئەوەى شەوى 22/ 23ى 6ى كۆمەڵێك پۆستەرو لافیتەو فلیكسى لیستى گۆڕان كە لەناو بازاڕو شەقام و كۆڵانەكانى هەڵەبجەى شەهید لێدەكرێنەوەو دەدڕێرێن,بەڵام پاش 4 ڕۆژ پۆستەرێكى دڕاوى لیستى گۆڕان لەلایەن ئەندام كۆمیتەیەكى یەكێتەوە ڕادەستى بنكەى لیستى گۆڕان دەكرێتەوە و شایەنى باس ئەو پۆستەرە یەكێ: بوو لەو پۆستەرانەى كە لە دەروازەى شارى هەڵەبجە هەڵواسرابوون و هەمان شەو سەعات 2:30 لەلایەن كۆمیتەى یەكێتیەوە لێكرابوونەوە,ئێمە هەرزوو ئەو دەستەمان كەشف كرد و دەستى تاوانباریمان بۆ لایەنگرانى لیستى كوردستانى و بەڕێوبەرایەتى ئاسایشى شارەزوور ڕاكێشا ئەوەبوو بەهەڵەدا نەچووین لەبەر ئەم دوو بەڵگەیە:
یەكەم/ئەندامێكى كۆمیتەى یەكێتى بەدەستى خۆى فلیكسەكەى لیستى گۆڕانى لە گەنجینەى كۆمیەتە دەرهێنابوو گەڕاندیەوە بۆ بنكەى لیستى گۆڕان.
دووەم /بەڕێوبەرایەتى ئاسایشى شارەزوور باش باش ئاگادارى ئەم كارەبوون و هیچ قسەیەكیان نەكردبوو چونكە كەسێك كە بەشداربووە لەو كارەدا پێى ڕاگەیاندین ئێمە بەبەرچاوى مەفرەزەكانى ئاشایشەوە ئەو كارەمان كرد و هیچ قسەیان نەكرد لەبەر ئەوەى پێیان راگەیانبوون كە هیچ نەڵێن بەرامبەرمان.فەرموون ئەوە ئاسایش و بەرپرسەكانیان ئەوەش لافیتە دڕەكان و كۆمیتەى هەڵەبجەى شەهید ئەگەر ڕاست ئەكەن و دەڵێن ئاگامان لێیان نەبووە ئەوە بەڵگە,ئەگەر چى ئێمە باش باش دەزانین بەچاودێرى ئێوە ئەو كارە كراوە,ئەگەر ڕاست ئەكەن كوا ئیجرائاتەكانتان,
-هەڵەبجەى شەهید
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست