کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هه‌تا ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ ته‌واو ده‌بێت من ئه‌سپم !

Sunday, 21/02/2010, 12:00


تیمساحه‌کانی ده‌سه‌ڵات له‌کاتی هه‌ڵبژاردنه‌کاندا ددانه‌ تیژه‌کانیان ئه‌شارنه‌وه‌ به‌لێوه‌ ناشیرینه‌کانیان دای ده‌پۆشن و ‌ئه‌و زمانانه‌ی که‌ خوێنی هه‌زاران که‌سیان پێ هه‌ڵلوشیوه‌ له‌ قوڵایی قوڕگه‌ ڕزیوه‌کانیاندا ده‌یشارنه‌وه‌. مرخه‌ مرخی ده‌نگیان ده‌گۆڕن و به‌ ده‌نگێکی نه‌شاز له‌ شێوه‌ی حیله‌ی ئه‌سپ ده‌حیلێنن ده‌ڵێن ئێمه‌ ئه‌سپین.
تیمساحه‌کانی ده‌سه‌ڵات، ئه‌وانه‌ی بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ له‌به‌رگی ئه‌سپێکدا حه‌کیمانه‌ ده‌یانه‌وێت پێش دۆڕانی خۆیان بگرن. له‌گه‌ڵ جادووی خه‌یاڵه‌ گڵاوه‌کانیاندا ئاپۆڕای ناڕه‌زایی بونی دژ به‌ناعه‌داله‌تی ده‌ده‌نه‌ به‌ر ده‌ستڕێژی گولـله‌ و ده‌یانه‌وێت جارێکی تر به‌عس ئاسا به‌لوله‌ی تفه‌نگه‌کانیان به‌ر به‌ شاڵاوی ناڕه‌زایی خه‌ڵك بگرن برسێتی دڕنده‌یی خۆیان بکه‌نه‌ زاڵی موتڵه‌ق . ئاخر چی ده‌بێت له‌ گروپی تیمساحه‌کان ناشیرینتر ، به‌د تر که‌ له‌کاتێکدا له‌که‌ناری جوانی ڕوباره‌ خواوه‌نده‌ دروست کراوه‌کاندا به‌ پۆل خۆیان مه‌ڵاس ده‌ده‌ن و ته‌واوی تاقه‌تیان وه‌گه‌ڕ ده‌خه‌ن تاکو ڕاوی بێ ده‌سه‌ڵاتێکی پێ بکه‌ن؟ گه‌ده‌ بۆگه‌نه‌کانیان به‌ڕوح وجه‌سته‌ی ئه‌و بێ ده‌سه‌ڵاتانه‌ پڕ بکه‌ن(له‌ ئه‌فریقیادا ئه‌و په‌نده‌ هه‌یه‌ که‌ده‌ڵێن: تیمساحه‌کان ڕوحه‌کانیش قووت ده‌ده‌ن) ئه‌مانه‌ی لای ئێمه‌ش ته‌نها جه‌سته‌ نابه‌ن، به‌ڵکو ڕوحه‌کانیش ده‌خه‌نه‌ هه‌مبانه‌کانیانه‌وه‌ ، هێشتا برسێتیان ناشکێنێ .
تیمساحه‌کان له‌دوای هه‌ر ڕاوێکیان و خواردنی نێچیره‌که‌یان و پاش هه‌ر تێرخواردنێکیش فرمێسکێك ده‌ڕێژنه‌ ناو ڕوباره‌که‌وه‌ که‌ تێکه‌ڵ به‌ ڕووباره‌که‌ش نابێت دووره‌ له‌ به‌زه‌یی خوێنی نێچیره‌که‌یانه‌وه‌. ئه‌م ئه‌سپه‌ی ئێمه‌ش که‌ تیمساحی ئه‌م سه‌رده‌مه‌یه‌ بۆ ئێستا ئێمه‌ ، لوله‌ی تفه‌نگه‌کانیان و که‌ڵبه‌ی تیمساحه‌کان ده‌که‌نه‌ یه‌ك. من لێره‌دا لوله‌ی هه‌ر تفه‌نگێك که‌ ڕوو ده‌کاته‌ سینگی ڕۆڵه‌ی هه‌ر تاکێکی ووڵاته‌که‌م به‌که‌ڵبه‌ی تیمساحێك ده‌بینم. هه‌ر دڵوپه‌خوێنی لاوێکم که‌ ده‌ڕژێته‌ سه‌ر شه‌قامه‌کان به‌که‌ناری ڕوباری تیمساحه‌کانی ئه‌فریکای ده‌یبینم.
ئه‌م ئه‌سپه‌ی ئێستا پڕ به‌ده‌می ده‌حیلێنێت و ده‌ڵێت(حه‌قیقه‌تی من تیمساحه‌ و بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ بوومه‌ته‌ ئه‌سپێکی سپی) .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە