پرۆژەی ملیۆن دەنگی بۆ پشتیوانی لە چاکسازی
Tuesday, 12/04/2011, 12:00
بە پێویستم زانی لەم کاتەدا ،کە دەیان رۆژە خەڵکی بە ئەمەك ودڵسۆزی کوردستان بە بروایەکی پۆڵایینەوە ،بە ورەیەکی لە بنەهاتووەوە،لە مەیدانی ئازادیەکانی شار وشاروچەکەکانی کوردستان ،خۆپیشان سازدەکەن و داواکاری رەوا پێشکەشی دەسەڵات داران دەکەن وبۆ هێڵکاری دارشتنی سیاسی سەردەم گوتاری تایبەتی پێشکەش دەکەن ،لە پێناوی بەرزکردن وجوان کردنی ئەزمونی کوردی بە مۆدێلێکی سەردەمیانە خوێن دەرێژن ،بەپێویستم زانی پرۆژەیەکی پشتیوانی چاکسازی پێشکەش بکەم ،پرۆژەیەك کە هەڵقوڵاوی ئیرادەو وویستی چاکسازی و پاکی و دڵسۆزی و وابەستەوە بوون بە ماهی یەتی هاوڵاتی بوونە ،خاڵێکی چەقبەستووی پڕ کاریگەری دەنگی شەقام ودەنگی نارەزایی ودەنگی یەکسانی ودەنگی تاکی کورد بەکۆی بۆ بریاردان لەسەر چارەنوسی سیاسی وکۆمەڵایەتی وئابوری وفەرهەنگی ،کۆکردنەوەی یەک ملیۆن دەنگ ،یەک ملیۆن ئیمزا،یەک ملیۆن هاوار، بۆ پشتیوانی چاکسازی لە کوردستان پێوستیەکی گرنگی ئەمرۆ و سبەی ئێمەیە و رێگا خۆشکەریشە بۆ گرتنە بەری ئەم ئەزمونە بۆ هەر بابەتێکی هەستیار وگرنگ ومێژویی ودووبارەکردنەوەشی وەک ئەتەکێتێکی سەردەمی بەدڵنیای یەوە ئەبێتە کارتی فشار وبێ هیچ شكێکیش گاریگەری خۆی دەبێت لە سەر ئاستی جیهانی ونێونەتەویشدا وئەگەر لەحاڵەتێکدا کاریگەری ئەتۆی نەبوو لەناوخۆ. بۆ ئەوەی بەتەواوی پرۆژەکە دوربێت لە هەموو دەستێوەردان وکاریگەری ئەم پارت ولایەن وبەرانە ،بە پێویستی دەزانم دوربێ لەهەموو بانگەشەیەکی حزبی وپێکان وهەوڵ ودەسکەوتی تەسک وبەرژەوەندی تایبەتی ،تەنها وتەنها بەرژەوەندی گشتی وچاکسازی ودڵسۆزی وپاکی وبەئەمەکی وشیاوی ڕەچاوبکرێ ،چونکە کاتێ چاک سازی بکرێ جێی گەندەڵی نامێنێتەوە ولە هەرەمەوە بۆ خوارەوە پاکدەبێتەوە ،ئە و کەسەی گەندەڵ بێت ،بەرپرسیارەتی ئەیگرێتەوەوتوشی سزادەبێت هیچ پێویست ناکات خاڵێکی تایبەت تەرخانبکرێ بۆ لابردنی ئەم وئەو لەپرۆژەکەدا ،بەهەمان شێوە دڵسۆزی وپاکی وبەئەمەکی و شیاوی کەهیچ ناگونجێ لەگەڵ دژەکانی وجێ ی نادڵسۆز وناپاک وناشیاوو نابێتەوەو پێویست ناکات خاڵی تایبەتی بۆ تەرخانبکرێ ،گرنگترین داواکاری لە ریزبەندی پرۆژەکە پێکهاتنی لیژنەیەکی پاکیی لە ژێر ناووی ،،ئەمەت لەکوێ بوو ،، یان ئەمەت بەچی کۆکردەوە (من این لك هژا).ئەم پرۆژەی پشتیوانی یە بۆ ئەوەی بەبەرگی هیچ حیزبێکدا نەکرێ دەبێ لەکەناڵێ یان رۆژنامەیەک بڵاووببێتەوە کە مێژویەکی پاکی هەبێت وسەر بەهیچ لەیەنێک نەبێت وبەردەوامیش لە سەنگەری رەخنەگرتنا بووبێت لە پێناووچاکسازیی ودڵسۆزانە هەموو رەنگێک ورایەکی بڵاوکردبێتەوە،بەراستی ودورستی خەم خۆری نەتەوەو خاکی کوردستان بێت وبەرزی وپیرۆزی خاکی کوردستانی لامەبەست بێت هەر لەبەر ئەم هۆیانە ،کوردستان پۆست ی ئازیز شەرەفی کۆکردنەوەی ئەم دەنگانەی پێئەسپردرێ وبە هیوای ئەوەی بەزوترین کات ،کوردستان پۆست کڵێشەی پێویست بۆ ئەم کۆدەنگی یە ئامادەبکات وناوی خۆشی دەسپێک ویەکەم ناوی لیستی یەک ملیۆن دەنگەکەبێت ٠
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست