دەتەپە بەماوەی دوو مانگ، 150 شارو ناوچە بەمەبەستی بیروڕای گەل بەسەر دەكاتەوە
Monday, 16/11/2009, 12:00
دەتەپەیەكان كە لە پەرلەمانی توركیا دا، لە پێناوی چارەسەری پرسی كور دا ،پیشنیاری بەرچاویان پێشكەش كرد،خۆیان بۆ گەشتی چارەسەری ئاماده دەكەن.
دەتەپەیەكان لە ماوەی 2 مانگ دا، لە 150 شار و ناوچەی كوردستان و توركیا دا ،دەگەرێن، بە مەبەستی وەرگرتنی بیروڕای گەل. ڕاوێستگەی دەستپیكی گەشتەكەی دەتەپە لە 18 ئەم مانگەدا شاری ئاگریە.
دەتەپە لە پیناوی چارەسەری پرسی كورد بە ڕیی دیموكراتی، ئەم هەفتەیە دەست بە گشتی خۆی دەكات.
گەشتەكەش 150 شار و ناوچە دەگرێتەوە و لەگەل گەل دا كۆدەبنەوەی دیدو بۆچۆن و هەلوێستیان لە بارەی چارەسەریەوە وەردەگرن و باس لە هەولەكانی دەتەپەش دەكەن لەو چوارچێوەیە دا.
یەكەمین ویستگەی گەشتەكەی دەتەپەش شاری ئاگری باكوری كوردستانە.
لەو بارەوە ڕێكخستنی دەتەپەی شاری ئاگری لە لێدوانێك دا ڕایگەیاند: كە پارتەكەیان بە گەشتی چارەسەری و دیموكراتی ،لە دژی سیاسەتی نكۆلی دەڵێت:ئیدی بەسە.
هەروەها لە لێدوانەكە دا ئاماژە بەوە دراوە كە پرسی كورد ،بە گفتوگۆ لەگەل موخاتەبەكانی دا دەكرێت چارەسەر بكریت.
بانگ لە لایەنگرانی ئاشتی و چارەسەری و دیموكراتی كرا، لە 18 ی ئەم مانگە دا كاژمێر 11 ی پیشنیوەرۆ ئامادەی پیشوازی لە گەشتەكەی دەتەپە بن و پشتیوانی لە چارەسەری بكەن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست