کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئازاد جوندیانی، ده‌یه‌وێت وێنه‌ی هونه‌رمه‌ندێک به‌ ڕووتی بکڕێت، که‌ گۆرانییه‌کی بۆ لیستیی گۆڕان وتووه‌

Wednesday, 03/02/2010, 12:00


سلێمانی: گۆرانیبێژێک، که‌ بۆ لیستیی گۆڕان، گۆرانییه‌کی وتووه‌، به‌ نیوه‌ ڕووتی وێنه‌یه‌کی له‌گه‌ڵ ئافره‌تێکدا هه‌یه‌، ئه‌و وێنه‌یه‌ ده‌ست که‌سێک که‌وتووه‌ له‌ سوید، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ ئه‌مڕۆ ئازاد جوندیانی به‌ ته‌له‌فون په‌یوه‌ندی پێوه‌ ده‌کات، تا بزانێت ئه‌و وێنه‌یه‌ی له‌ لایه‌ یان نا، ئه‌ویش به‌شێک له‌ وێنه‌که‌ی بۆ ده‌نێرێت، وه‌ک له‌ وێنه‌که‌دا دیاره‌ گۆرانیبێژه‌که‌ به‌ فانیله‌یه‌کی عه‌لاگه‌ی ڕه‌شیی کورته‌وه‌ له‌گه‌ڵ ژنه‌که‌دا پێکه‌وه‌ وه‌ستاون، سه‌رچاوه‌یه‌کی نزیک له‌ ڕووداوه‌که‌، ئه‌مڕۆ به‌ کوردستانپۆستی ڕاگه‌یاند، پاش ئه‌وه‌ی ئازاد جوندیانی ئه‌و به‌شه‌ که‌مه‌ی وێنه‌که‌ ده‌بینێت، ئاماده‌یی خۆی پیشان ده‌دات، که‌ به‌ بڕی 3300 دۆلار لێی بکڕێت، مه‌به‌ستیش له‌ کڕینی ئه‌و وێنه‌یه‌ ته‌نها بۆ شکاندنی لیستیی گۆڕانه‌، چونکه‌ ئه‌و گۆرانیبێژه‌ ته‌نها گۆرانییه‌کی بۆ لیستی گۆڕان وتووه‌، شایانی باسه‌ ئه‌و که‌سه‌ی وێنه‌که‌ی له‌لایه‌، داوای پاره‌ی زیاتری لێکردووه‌، تا بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه‌، جارێ هیچ کامیان ڕێکنه‌که‌وتوون، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گۆرانیبێژه‌که‌ش‌ خاوه‌نی ژن و منداڵه‌، ئێمه‌ به‌ باشمان نه‌زانی ناو و وێنه‌که‌ی ئاشکرا بکه‌ین، لێ بۆ دڵنیایی کاک ئازاد جوندیانی وا ئێمه‌ش به‌شێکی که‌می ئه‌و وێنه‌یه‌ی پێشکه‌ش ده‌که‌ین‌‌. وا چاکتره‌ کاک ئازاد  ئه‌و پاره‌یه‌ی بدایه‌ به‌و هه‌ژارانه‌ی هیچیان نییه‌، که‌ له‌ تاو برسێتیی و له‌ سه‌رمانا ئه‌م زستانه‌ خه‌ریک بوون ڕه‌قده‌بوونه‌وه‌. ئه‌و گۆرانیبێژه‌ که‌سێکی خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات و پۆستێک نییه‌،  سیاسیی نییه‌، ته‌نها که‌سێکه‌ گۆرانیبێژ‌، ئه‌وه‌ی کردوویه‌تیی هه‌رچه‌نده‌ کارێکی ناشرینه‌ و خیانه‌تکردنه‌‌ له‌ ژن و ماڵ و منداڵه‌که‌ی، ئه‌وه‌ ده‌چێته‌ ده‌ست تێوه‌ردان له‌ ژیانی  شه‌خسیی‌، هه‌ڵبه‌ته‌ پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و وێنه‌یه‌ به‌ ته‌واویی کاردانه‌وه‌یه‌کی سیاسیی لێنابێته‌وه‌، ته‌نها ئه‌وه‌ نه‌بێت، که‌ ئازاد جوندیانی ده‌بێته‌ مایه‌ی تێکدانی ژیانی خێزانێک و هیچی تر.

په‌یامنێری کوردستانپۆست له‌ سلێمانی

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە