کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


وه‌ڵامێك بۆ موکڕه‌م ڕه‌شید تاڵه‌بانی

Monday, 12/04/2010, 12:00



بیانووی تڕ، نانی جۆیه‌

ئایا به‌ده‌وڵه‌ت بوونی کوردوستان بۆ نه‌ته‌وه‌ی کورد خه‌ونه‌ وه‌یان ئامانج؟

پێشه‌کی ئه‌م به‌ناو نووسه‌رو خۆبه‌ڕووشنبیرو ڕووناکبیره‌ گه‌وره‌یه‌ی کورد دێت و له‌زگه‌یه‌کی بێنرخ له‌ناوچه‌وانی هه‌موو ئه‌و نووسه‌ره‌ کوردانه‌ ئه‌دات که‌ باس له‌ده‌وڵه‌تی کوردو نه‌ته‌وه‌ی کورد ئه‌که‌ن،به‌نه‌شاره‌زاو نه‌زان له‌قه‌ڵه‌میان ئه‌دا، به‌و پێیه‌ی ئه‌وانه‌ هیچ له‌سیاسه‌ت نازانن و هه‌قه‌ ئه‌م بابه‌ته‌ ته‌نها بۆ که‌سانی وه‌ك خۆی و جه‌لال تاڵه‌بانی هاو شارو شاره‌زاو لێزان به‌جێ بهێڵدرێ وکه‌س خۆی له‌توونی نه‌دا. له‌زاری ئه‌مه‌وه‌، ئه‌م باسه‌ پێوستی به‌گه‌لێ شاره‌زایی و کارامه‌یی هه‌یه‌. ئاخر له‌کوێی ئه‌م گه‌ردوونه‌دا باسکردن له‌ ده‌وڵه‌ت و مافی نه‌ته‌وه‌یی پێوستی به‌وانه‌ هه‌بێ که‌ئه‌م نووسه‌ره‌ ده‌رباره‌ باسی لێوه‌ ئه‌کا وخۆیمان لێ ئه‌کا به‌تاکه‌ که‌سێك که‌ له‌و زیاتر، هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ پێوستی به‌وه‌ هه‌یه‌ بچن عه‌باکه‌ی ئه‌م ڕاوه‌شێنن, پاشان باسی ده‌وڵه‌تی کورد ومافه‌ نه‌ته‌وه‌یه‌تیه‌کانمان بکه‌ن.

به‌بڕوای موکه‌ڕه‌م ڕه‌شید تاڵه‌بانی ئه‌و هۆکارانه‌ی که‌ تاهه‌نووکه‌ کوردوستان نه‌که‌وتۆته‌ سه‌ر پێی خۆی ئه‌مانه‌ی لای خواره‌وه‌یه‌،

1- هۆکاری جیێۆپۆلیتیکی وه‌یان جوغرافیای سیاسی، نووسه‌ر پێی وایه‌ بوونی کوردوستان و هه‌ڵکه‌وته‌که‌ی هۆکاری گرنگه‌ له‌وه‌ی کورد نه‌بۆته‌ ده‌وڵه‌وت،وه‌ك ئه‌وانه‌ی پێیان وایه‌ نه‌بوونی ئاوو به‌نده‌رو شتی له‌وجۆره‌. هه‌ر بۆنمونه‌ له‌ کیشوه‌ری ئه‌وروپا چه‌ندین ووڵاتی نوێ توانیان سه‌ربه‌خۆیی خۆیان ڕاگه‌یه‌نن به‌بێ ئه‌وه‌ی ئه‌م هۆکاره‌ی سه‌ره‌وه‌یان هه‌بێ، کام له‌هه‌ریه‌که‌(بێلاڕوس ، سلۆڤاکیا، مۆنتینه‌گرۆ، ماسادۆنیا، سان مارینۆ ، بۆسنیه‌، ده‌وڵه‌وتی لیخنشتاین)خاوه‌نی ئاوو به‌نده‌ری سه‌ر ئاون؟

2- هۆکارێکی تر، بوونی دروسێی خراپ وشه‌ڕه‌نگێز ، له‌وانه‌ تورك و عه‌ره‌ب وفارس. گه‌ر سه‌یری ووڵاتێکی ته‌مه‌ن 200 ساڵه‌ی وه‌ك ئه‌مریکا بکه‌ین که‌ له‌ژێر ده‌ستی ئینگلیزه‌کان بوو، دواتر تووشی گه‌وره‌ترین شه‌ڕی ناوخۆ هات و له‌باشووریه‌وه‌ مه‌کسیك ده‌می تێژه‌نی بوو، له‌باکووره‌وه‌ که‌نه‌دا زۆربه‌ی وولایه‌ته‌کانی به‌هی خۆی ئه‌زانێ، ئه‌ی بۆبه‌ ده‌وڵه‌ت؟ ئیتالیا تا سه‌رده‌می سه‌ده‌کانی 14-15 ووڵاتێکی داگیر کراو بوو، له‌ژێر ده‌ستی زیاترین له‌ 4 ووڵاتی داگیرکاردا بوو،چوار ده‌وری گیرابوو به‌ زۆرترین دوژمن و که‌چی کۆڵی نه‌داو بووش به‌ده‌وڵه‌ت. تۆ بڵێی هه‌ر ووڵاتیك بۆ ئه‌وه‌ی ببێ به‌ده‌وڵه‌ت پیوسته‌ دراوسێکانی په‌شمه‌ك خۆرو په‌پوله‌ ئاسا بن؟

3- هۆکاری بوونی نه‌وت و ئاوو له‌کوردوستان، نووسه‌ر وا ئه‌زانێ به‌س نه‌وت له‌کوردوستاندا هه‌یه‌، به‌و ووته‌یه‌ بوایه‌ ئه‌بوایه‌ هه‌ریه‌که‌ له‌(سعودیه‌و فه‌نزوویلاو ئێران و هه‌موو ئه‌و ووڵاتانه‌ی سه‌ر به‌ ڕێکخراوی ئۆپێکن) ئه‌بوایه‌ ئێستا خاوه‌نی ده‌وڵه‌ت نه‌بوونایه‌!!!!!!!!!!!

4- هۆکاری شه‌ڕی جیهانی یه‌که‌م له‌پاڵ ئه‌م هۆکارگه‌له‌وه‌ن که‌کورد نه‌یتوانیوه‌ ببێ به‌ده‌وڵه‌ت، چونکه‌ به‌ڕای نووسه‌ر کورد چونکه‌ له‌ژێر چه‌پۆکی عوسمانیه‌کاندا بوه‌و داگیر کراوه‌ ، ئاوهاش دوای نه‌مانی عوسمانیه‌کان ، هه‌موو ئه‌و ووڵاتانه‌ به‌میرات بۆ ئینگلیزه‌کان ماوه‌ته‌وه‌و ئێدی نه‌ئه‌بوو بۆ کورد ڕزگاری ببێ، که‌چی نازانێ له‌و ووڵاتانه‌ی داگیرکراوی عوسمانیه‌کان بوون، جگه‌ له‌کوردوستان (سوریا، ئۆردۆن، میسر، لوبنان)و چه‌ندین ووڵاتی تریش که‌به‌ حازری هاتنه‌ ژێر ده‌ستی ئینگلیزو هاوپه‌یمانیه‌کانیانه‌وه‌و دواتر خۆیان لێ ڕزگار کردن.

5- نه‌بوونی پشتیوانی له‌لایه‌ن وولاتانی دراوسێ وجیهانیه‌وه‌ ، ئه‌مه‌ش یه‌کێکی تر له‌و هۆکاره‌ گرنگانه‌ی که‌کورد نه‌یبوه‌و گه‌لێ پێوستی پێیه‌تی بۆ ئه‌وه‌ی ببێ به‌ده‌وڵه‌ت، لێره‌دا ئه‌مه‌ وه‌ك ئه‌وه‌ وایه‌ مناڵێك به‌ مه‌ساسه‌یه‌ك ژیر بکه‌ی، ئاخر کاتێ ئه‌و هه‌موو ده‌وڵه‌وته‌ لێره‌ و له‌وێ، چ له‌ڕابردوو وه‌یان له‌داهاتوودا بوه‌ به‌ده‌وڵه‌ت وه‌یان ئه‌بێ، کامیان داوای پاڵپشتی ویارمه‌تیان کردوه‌؟

خۆ ئه‌گه‌ر باس له‌پاڵپستی ویارمه‌تیش بێ، ئه‌وا بێگومان کوردوستان له‌دوای کۆڕه‌وه‌که‌و له‌دوای 2003 وه‌ گه‌لێ به‌باشی ئه‌و هه‌له‌ی بۆ ڕه‌خسا که‌به‌داخه‌وه‌ سه‌رکرده‌ گه‌وجه‌کانی وه‌ك مه‌سعود وجه‌لال له‌کیسیان داین.

ئه‌ز له‌و بڕوایه‌دا نیم بنیات نانی ده‌وڵه‌وتی کورد، بخه‌ینه‌ ئه‌ستۆی ووڵاتانی درواسێ وکه‌سانی تر، ئه‌مه‌ کارێکه‌ په‌یوه‌سته‌ به‌چاره‌نووس وداهاتووی گه‌لی کورد خۆی، وه‌تا هه‌موو کورد به‌گشتی ئه‌م بڕوایه‌ی لا دروست نه‌بێ، ئه‌وا ئه‌و ئامانجه‌ی گه‌ل،که‌به‌ داخه‌وه‌ نووسه‌رو سه‌رکرده‌کانی ئه‌وڕۆی کورد به‌خه‌ونی له‌قه‌ڵه‌م ئه‌ده‌ن، هه‌روا ئه‌مێنێته‌وه‌. پێوسته‌ پێش هه‌موو شتێ کاری سیاسی ونووسه‌رو مێژوو نووسانمان به‌کارنه‌هێنانی چه‌مکی (خه‌ون و هیوا) یه‌و له‌بری پێوسته‌ چه‌مکی (ئامانج) به‌کار بێت. ده‌وڵه‌وتی کورد پێوستیه‌که‌ و نه‌ك خه‌ون . کورد وه‌ك هه‌موو خه‌ڵکانی تر پێوستی به‌وه‌ هه‌یه‌ ناسنامه‌و پاسپۆرتی خۆی هه‌بێ،نه‌ك به‌قه‌رز وه‌یان وه‌ك کرێچیه‌ك له‌سه‌ر ووڵاتانی تر بێ، کورد پێوستی به‌وه‌ هه‌یه‌ لانه‌یه‌کی هه‌بێ وه‌ك هه‌موو میله‌تانی تر.

له‌هه‌مووی ناخۆشتر ئه‌وه‌یه‌ هه‌رچی نووشستیه‌کان که‌کراون، نووسه‌ر به‌ناوی کورده‌وه‌ باسیان لێوه‌ ئه‌کا، که‌چی به‌هیچ کلۆجێ ئه‌و نوشستیانه‌ی وه‌ك ئاشبه‌تاڵ و 31ئاب و خیانه‌تی 66 و ئه‌وانی تر ناخاته‌ ملی ئه‌وانه‌ی پێی هه‌ڵسان، که‌چی له‌جیاتی ئه‌مانه‌ هاتوه‌و هه‌رچی که‌مووکوڕیه‌ خستویه‌تیه‌ ملی میله‌تی کورد، هه‌روه‌ك چۆن کاتی خۆی له‌ڕاپرسیه‌که‌ی ساڵی 2005 که‌کورد هه‌مووی به‌یه‌ك ده‌نگ داوای جیابوونه‌وه‌یان کرد له‌عێراق، که‌چی تاڵه‌بانی ووتی له‌ 98% داوای ئه‌وه‌ ئه‌که‌ن کورد له‌گه‌ڵ عێراقدا به‌شێوه‌یه‌کی فیدڕاڵی بمێنیته‌وه‌. که‌چی نووسه‌ر هه‌موو ئه‌م تاوانانه‌ ئه‌خاته‌ پاڵ کورد و له‌ملی ئه‌ستوری سه‌رکرده‌ به‌زۆر سه‌پێنراوه‌کانی لائه‌بات.

ئه‌م جۆره‌ به‌ناو نووسه‌ری ده‌سه‌ڵاته‌ ئه‌یه‌وێ (ناوچه‌ داگیرکراوه‌کان)ی وه‌ك که‌رکوك و شوێنه‌کانی تر لای خوێنه‌ری کورد وه‌ك (ناوچه‌ دابڕاوه‌کان) ناوزه‌ند بکاو چیتر مرۆڤی کورد ئه‌و مافه‌ی نه‌بێ له‌داواکردنه‌وه‌و سه‌ندنه‌وه‌ی. ئه‌م نووسه‌ره‌ باشتر وابوو هه‌ر وه‌ك چۆن شۆڕش ئامڕازی به‌گرتنه‌ ده‌ست ده‌سه‌ڵاته‌، ئاوهاش ده‌سه‌ڵات پێوسته‌ بکرێ به‌ ئامڕازی سه‌ندنی مافه‌کان. لێره‌دا له‌زاری نووسه‌ره‌وه‌ ئه‌و پرسیاره‌ له‌ سه‌رۆکی کۆماری که‌لاوه‌ی عێراق ئه‌که‌ین ، ئایا له‌ڕێگای ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ فه‌رمییه‌وه‌ چ مافێكت بۆ کورد سه‌ندۆته‌وه‌؟ هه‌رگیز.بۆیه‌ پێوسته‌ گۆڕان و نه‌یاران ده‌نگ نه‌ده‌ن به‌ تاڵه‌بانی.

له‌هه‌مووی سه‌یرو سه‌مه‌ره‌تر، نووسه‌ر به‌هیوایه‌ که‌جه‌نگێکی جیهانی گه‌وره‌ له‌م ناوچه‌یه‌دا ڕووبدا، تاکورد بتوانێ ئه‌م هه‌له‌ بقۆزێته‌وه‌ و سه‌ربه‌خۆیی خۆی ڕاگه‌یه‌نێ،، جا گه‌ر وابێ و ئه‌و جه‌نگه‌ جیهانیه‌ بکه‌وێته‌ ئه‌م ناوچه‌یه‌وه‌ ئه‌وا ته‌ڕوو ووشك پێوه‌ ئه‌سووتێن، کورد ئه‌که‌وێته‌ به‌ر شاڵاوی نێوان هێزه‌ هێرشبه‌ره‌کان و هێزه‌ داگیرکراوه‌کان، تۆ بڵێ کورد هه‌ریه‌که‌یان قاپ قورئانێك وه‌یان کووژه‌که‌یه‌ك به‌ به‌رسنگیه‌وه‌ ‌ هه‌ڵواسێ تا گڕو تینی ئاگری ئه‌و جه‌نگه‌ جیهانیه‌ نه‌یسووتێنێ؟

جا بۆئه‌وه‌ی کورد ببێ به‌ووڵات پێوستی به‌ جه‌نگه‌ وه‌یان خه‌باتی سیاسی سه‌رکه‌وتوو؟ بۆ ئه‌وه‌ی کورد ببێ به‌ووڵات پێوستی به‌وه‌ هه‌یه‌ جه‌نگێ دابگیرسێ ‌که‌به‌هه‌زاران له‌ کوڕو ژن و مناڵی خه‌ڵکی ببنه‌ قه‌قناز؟ ئاخر ئه‌مه‌ چ پاساوێکی لاسه‌نگ و قسه‌یه‌کی لاژکانه‌یه‌ که‌هیوای به‌ده‌وڵه‌ت بوون له‌ هه‌ڵگیرساندنی جه‌نگێکی جیهانیدا بدۆزیته‌وه؟‌، وه‌یان پێمان بڵێن دان به‌خۆدا بگرن کاتی ئه‌وه‌ نیه‌ ببین به‌ده‌وڵه‌ت و به‌شکم خۆا بکا جه‌نگێکی جیهانی گه‌وره‌ لێره‌دا ڕووبدا!!

پاشان ئه‌وه‌ دوو جه‌نگی جیهانی گه‌وره‌ ڕووی دا، ئه‌ی بۆ کورد نه‌یتوانی ئه‌و هه‌له‌ ده‌ستبه‌ردار بکاو ده‌وڵه‌وت ڕابگه‌یه‌نێ؟ بۆ زیاتر خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ی نووسه‌ر ، تکایه‌ کرته‌ له‌سه‌ر ئه‌و سایته‌ بکه‌:
http://www.awene.com/Direje.aspx?Babet=Babet&Jimare=1223
 
 
 




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە