مسته‌فا بارزانی : به‌بێ تورک سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست ناهێنن.... ڕوی چه‌کتان نه‌که‌نه تورک
Tuesday, 20/10/2009, 12:00
له‌تورکییه‌وه وه‌ریگێڕاوه
له ئارشیفی به‌ڵگه‌کانی میتی تورکه‌وه کامه‌ران قه‌ره‌داغی نوینه‌ری ێلحیاتی له‌نده‌ن له کۆتایی ساڵی 1990 دا بۆ ئه‌نجامدانی چاوپێکه‌وتن له‌گه‌ڵ تورگوت ئۆزال گه‌یشته ئه‌نقه‌ره ، دوای ئه‌نجامدانی ئه‌م چاوپێکه‌وتنه په‌یوه‌ندی به جه‌لال تاڵه‌بانی و مه‌سعود بارزانیه‌وه ده‌کات و پێیان ده‌ڵێت ((تورگوت ئۆزال پێی گووتم تورکیاش وه‌ک ئه‌مه‌ریکا وایه ، له خاکه‌که‌ماندا گه‌لانی بۆسنه‌یی .. ئه‌رنه‌وت .. چه‌چه‌ن .. .. چه‌رکه‌ز .. کورد و عه‌ره‌ب و نه‌ته‌وه‌ی تر ده‌ژین ، دوایش گووتی بۆ نموونه من باوکم خه‌ڵکی (Poturg) پوتورگه له‌وێدا کوردی لێ ده‌ژی له‌وانه‌یه باوکیشم کوردبێت) دوای جیابونه‌وه و ئه‌م په‌یوه‌ندیه‌ی قه‌ره‌داغی به بارزانی و تاڵه‌بانییه‌وه به کاتژمێرێک په‌یوه‌ندی به به‌ڕێز قایه تۆپه‌ریه‌وه ده‌کات که گووته‌بێژی کۆشکی کۆماریه پێی ده‌ڵێت ((به‌ڕێز قسه‌کانی سه‌رۆک تورگوتم گه‌یانده به‌ڕێزان تاڵه‌بانی و بارزانی ده‌یانه‌وێت سه‌رۆک کۆمار ببینن)) ئه‌مه یه‌که‌مین په‌یوه‌ندی فه‌رمی بوو که له نێوان تاڵه‌بانی و بارزانیدا بکرێت له سه‌ره‌تای مانگه‌کانی ساڵی 1991دا ، تورگوت ئۆزال گوتی (من نامه‌وێت بیانبینم با وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه قسه‌یان له‌گه‌ڵ بکات) دوای دیداری بارزانی و تاڵه‌بانی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه به چه‌ند مانگێک توانیان بچنه کۆشکی کۆمار و چاویان به تورگوت ئۆزال بکه‌وێت .
مو‌سا ئۆزتورک : سه‌رۆکی پێشوی ئه‌مه‌ریکا جۆرج بۆشی باوک بانگه‌وازی بارزانی و تاڵه‌بانی ده‌کات بۆ ئه‌مه‌ریکا به‌ڵام ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر خاڵۆمان (واتا تورگوت ئۆزال) ڕازی نه‌بێت ناتوانین بێین ، دوای هاتنه ئه‌سته‌نبوڵ له ئوتێلی (Hilto) دابه‌زین ، له‌سه‌ر داخوازی سه‌رۆک کۆمار ئۆزال بانگێشمانکردن ئه‌وانیش هاتن ، مه‌سعود بارزانی گوتی (ره‌حمه‌تی مه‌لا مسته‌فای باوکم که فه‌رمانده‌ی گشتی هێزی پێشمه‌رگه‌ی کۆماری مه‌هاباد بوو باوکم و براده‌ره‌کانی له ژێر زوڵمی ئێرانێکان تورک ڕزگاریان کردوون ، هه‌میشه‌باوکم وه‌سێتی بۆ ده‌کردین و پێی ده‌گوتین ** ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ له ژیاندان ئه‌مه له‌سایه‌ی تورکه ده‌بێت هه‌میشه قه‌رزارباری تورک و له‌شکری تورک بن .. ئه‌مه‌تان هیچ له‌بیر نه‌چێت ، ئه‌گه‌ر له‌م دونیایه‌دا رووی چه‌ک بکه‌نه تورک ئه‌وا نه له‌م دونیا و نه له‌و دونیا گه‌ردنتان ئازاد ناکه‌م ، به‌ڵێ ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌م وه‌سێته گه‌وره بووین)
ئێمه بخه‌نه ژێر ویلایه‌تی خۆتانه‌وه داواکاریه‌کانی تاڵه‌بانی و ماسعود بارزانی به‌م شێوه‌یه بوو :
(هه‌روه‌کوو چۆن ماردین و دیاربه‌کر ویلایه‌ته‌کانی ئێوه‌ن ئه‌و هه‌رێمه‌ی ئێمه‌ی لی ده‌ژین بیکه‌ن به دوو ویلایه‌ت بۆخۆتان ، سنوری تورکیا فراوان بکه‌نه‌وه ، ئێمه هیچ داواکارییه‌کمان له ئێوه نییه ، ئیوه چی مافێک به به تورکمانه‌کان به ره‌وا ده‌بینن ئێمه داوای له‌وه زیاتریش ناکه‌ین ، سه‌دام هیچ له‌م مافانه‌ی به ئێمه به‌ره‌وا نه‌بینیوه ، ته‌نها زوڵمی لێکردووین ، وه‌رنه هه‌رێمه‌که‌مانه‌وه ئێمه‌ش تا پێمان بکرێت هاوکاریتان ده‌که‌ین ، به‌تایبه‌تی شاره‌کانی موسڵ و که‌رکوک هه‌ریه‌که‌یان بکه‌ن به ویلایه‌تێک ، هیچ نه‌بێت باتورکمانه‌کان ئیسراحه‌ت بکه‌ن ، ئیمه‌ش ده‌بین به هاوکارتان) .
تورگوت ئۆزال به ڕامانه‌وه گوێی بۆیان گرت و دوایش به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچیان پێ بڵێت به‌ڕێیانی کرد .
دوای ئه‌م دیداره بۆ ماوه‌یه‌کی که‌م له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه پاسه پۆرتی سوور درا به بارزانی و تاڵه‌بانی ، هه‌ردووکیان به‌ڵێنیان دا که هاوکاری ئۆپه‌راسیۆنی دژ به پ‌ک‌ک بکه‌ن ، ئه‌و سه‌رده‌مه له‌سه‌ر فه‌رمانی ئۆزال وته‌بێژی کۆشکی کۆماری و قایه تۆپه‌ری و والی هه‌رێمی نائاسایی نه‌جاتی چه‌تین قایه چوون بۆ باره‌گای مه‌سعود بارزانی له باشوری خابور ، ئامانجی ئه‌م سه‌ردانه ئه‌وه بوو که بزانرێت پێداویستی خه‌ڵکی هه‌رێمه‌که چییه و تورکیا ده‌توانێت چی بکات ، مه‌سعود بارزانی گووتی ((باکم وه‌سێتی بۆکردوین پێی گووتین له‌گه‌ڵ تورک‌دا په‌یوه‌ندیتان باش بێت ، به‌بێ تورک سه‌رکه‌وتن به ده‌ست ناهێنن ئه‌مه وه‌سێتی منه)) .
له 8-3-1991 جه‌لال تاڵه‌بانی و موحسن دزه‌یی گه‌یشتنه تورکیا به‌م زووانه .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست