کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لە دواى شۆرشەكان چ لایەنێك سەركەوتن بە دەست دەهێنى؟؟؟:-

Monday, 21/02/2011, 12:00




ئەم پرسیارە رەنگ بێت وەلامەكەى نادیار بێت لاى لایەنە سیاسیەكان بەلام ، وەلامەكەى ئاشكرایە لاى جەماوەرى كوردستان,

چونكە لە هەر شۆرشێكى بەر فراوانى جەماوەرى وەك ئەوەى لە شارەكەى پێشرەوەى كوردایەتى سلێمانى هەمیشە سەربەرز ئەنجام دەدرێت كاتێك كە سەركەوتنى مسۆگەرە ئینجا هەڵوێستى ئەم لایەنە سیاسیانە بەرز دەنرخێنن كە بەشدارى شۆرشیان كردوە و شان بەشانى جەماوەر بەرەو رۆژێكى روناك دەرۆن . جگە لەمانەش ئەم لایەنە لەناو پێگەى جەماوەر دا ژیانى بەردەوام دەبێت و بەرێزەوە سەیر دەكرێت و سەرەراى هەر هەموو ئەمانەش مێژووێكى مەزن دابین دەكات بۆ داهاتوو و لەمیانى ئەمەوە دەبێتە باوەر پێكراوى جەماوەر.

ئێمە كە ئەوەمان زانى لەوانەیە روبەروى پرسیارێكێك ببینەوە كە مرۆڤــ دەخاتە ژێر فرمانى واقعەوە چونكە پرسیارەكە هەقیقەتێكى والایە بۆ هەموو كەسێك كە بیكات بەگشتى بە تایبەتى هەردوو دەستەلاتى بنەمالەى بەرزانى و تەلەبانى...پرسیارەكەش ئەوەیە (لە راپەرینى جەماوەرى بەهارى سالى 1991 هەردوو هێزى پارتى و یەكێتى بە سەرۆكایەتى بەرزانى و تەلەبانى ئەنجام درا كە مەستمان دیارە ئەم دوو لایەنەیە بۆیە ناوى لایەنەكانى دیكە ناینین كە شان بەشانى جەماوەر رژێمى بەعسیان لە كوردستان لەناوبرد بۆچى ئێستا بەر شالاوى جەماوەر دەكەون؟؟

وەلام پارتى و یەكێتى هەرگیز بەر شالاوى جەماوەر نەكەوتوون وەكو حیزب بەلام هەردوو دەستەلاتى بنەمالەى بەرزانى و تەلەبانى رجمكران و بەبەردەوامیش رجم دەكرێن وەكو شەیتان وەكو دوژمنى گەلانى كوردستان چونكە ئەم دوو دەستەلاتە نەك دوژمنى گەلن بەڵكو دوژمنى پارتەكەشن بەلام دۆستى سامان و سەروەتن.

ئەم دوو بنەماڵەیە داگیر كەرى كورسى دەستەلاتن بۆ سەركردایەتى دوو پارتەكە لەوێشەوە باڵى دیكتاتۆریەتیان بەسەر رەش و رووتو و هەژارى ئەم گەلە چەسپاندوە بە جۆرێكى وا كە هەریەك لە هاوولاتیان هەزار خۆزگە دەبەن بە سەدامى كفن دز.

ئێستا بەهیمەتى جەماوەرى چاونەترس هیچ هەچارێكى ئەم وولاتە خۆزگە بە ئەندامانى بنەمالەكەى ئاشبەتاڵ وبنەماڵە زەلیل بووەكە نابات بۆ نموونە كاتێك كافرێك وەیان گاورێك رەنگ و روى سەرۆكى هێشان دەبینین كەچۆن رەش و شێواو بووە یەكسەر دەبێتە ئیسلام بۆیە ئێمەى جەماوەر لەكۆتایدا دوو شت دەلێین یەكەمیان بە سەرۆكى ئاشقى خەلات دەلێن تەك پیرۆزت بیت ئەم بارودۆخەى تێیداى كە روى رەشت هەرگیز سپى نابێتەوە. دووەمیان دەلێن هەر بژى ئەو لایەنانەى سەركەوتن بە دەست دێنن لە ناو جەماوەر بەلام دواى راپەرین.
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە