جیاوازیی له نێوان سه‌رکرده‌ی وڵاتانی تر و ئه‌وانه‌ی ئێمه‌دا (ئه‌وه‌ی سوید به نمونه)
Tuesday, 17/07/2012, 12:00
به‌رگری له به‌ڕیز (فرێدریک ریێنفیلت) Fredrik Reinfeldt سه‌رۆک وه‌زیرانی ووڵاتی سوید هه‌ڵبه‌ته، سه‌رۆک وه‌زیرانی سوید شتێکی نادروستی نه‌کردووه که پێوستی به‌وه بێت، من به‌رگری لێبکه‌م... یا من عاشقی سیاسه‌تی مۆدێراته نوێکان بم، به‌ڵام چونکه من کوردێکم سویدی و زۆر جار ئه‌م ووڵاته له باشووری کوردستان، وه‌ک نمونه باس ده‌کرێت ، و کوردێکی سویدی زۆریش هه‌م له سوید ده‌ژی و هه‌م له کوردستان، مانای په‌یوه‌ندیان به هه‌ردوو کلتورهکهوه هه‌یه و هه‌ردوو کلتوره‌که له‌سه‌ریان کاریگه‌ری هه‌یه، به‌تایبه‌تی مه‌سه‌له سیاسییه‌کان، چونکه هه‌موو مه‌سه‌له‌کانیش له بازنه‌ی سیاسه‌تدا ده‌خولێته‌وه و سیاسه‌ته، که ئاراسته‌ی ژیان و گوزه‌ران و بڕیاری کۆتایش ده‌دات، جا له‌و روانگه‌یه‌وه و بۆ باشتر روون بوونه‌وه‌ی هه‌ندێ مه‌سه‌له‌ی ئابووری ده‌سه‌ڵاتداران که له لوتکه‌دان و به‌تایبه‌ت سه‌رۆک وه‌زیران، له نێوان ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌ردوو ووڵاته‌که‌مدا
(ووڵاتێک و هه‌رێمێک).... پێم وایه خراپ نه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی باشتر له مه‌سه‌له‌که بگه‌ین و تا راده‌یه‌ک ئه‌و ته‌م و مژه‌ی که سه‌باره‌ت به‌م ووڵاته (سوید)، که له میدیا قوماتهکراوهکانی هه‌رێمی کوردستان، چاره‌که ووڵاته‌که‌ی ترم، ده‌رخواردی خوێنه‌ران ده‌درێت، روون بکه‌مه‌وه.
فرێدریک ریێنفیڵت Fredrik Reinfeldt، رابه‌ری پارتی (نوێ مۆدێراته‌کان) ی (nya moderaterna) (نییا مۆدێراتێنا) سویده و له ساڵی 2006 وه، وه‌ک سه‌رۆکی حوکومه‌تی سویدی، واته ده‌وره و نیوێکی چوارساڵی، ووڵات به‌رێوه ده‌بات. ده‌رچووی کۆڵیجی ئابووریه و ئابووری ناسه، ئه‌وه‌ی له سوید پێی ده‌ڵێن (سیڤیل ئیکۆنۆم Civilekonom).
باوکیشی هه‌ر سیاسه‌تمه‌دار بووه تا ساڵی 2009 به‌هۆی ئه‌وه‌ی که به‌سه‌رخۆشی ئوتومبیل ده‌ئاژوێ، ئیتر واز له کاری سیاسی دێنێ به یه‌کجاری و رووی نابێت روو له سیاسه‌ت بکاته‌وه... خوینه‌ری به‌رێزم ئه‌مه ده‌توانی هه‌روا به‌راوردێکی لا به‌لایی له‌گه‌ڵ سه‌رکرده‌کانی خۆمان پێبکه‌ی، مه‌گه‌ر کورد نه‌بێ، ده‌نا سه‌رکرده‌یه‌کی کورد نادۆزییه‌وه، به‌تایبه‌ت له شه‌سته‌کان به دواوه، که رۆژێ له رۆژان، ساڵێ له‌ساڵان وه‌رزێ لهوهرزان، خۆی بۆ بن سێبه‌ری دو‌ژمنێك نه‌هاویشتبێ، دژ به سه‌رکرده‌یه‌کی تری کورد، که‌چی ئێستاش هه‌ر سهرکردهمانن، (چ روویه‌کیان هه‌یه)! هه‌ڵبه‌ته سه‌رکرده‌کان چه‌نده نه‌خۆشن، ئه‌وانه‌ی که واز له‌م سه‌رکردانه ناهێنن ده ئه‌وه‌نده نه‌خۆشن، پارچه گرنگ نییه، له خیانه‌تدا یه‌ک پارچه‌ین و له کوردایه‌تیدا هه‌زار ...
چه‌پكێ گوڵ پێشکه‌ش به به‌ڕێز، بریونۆ راێنفیلت، باوکی فرێدریک ...
چه‌پكێ دڕکه‌زی پێشکه‌ش به سه‌رکرده‌کانی کورد له شه‌سته‌کان به دواوه له هه‌ر چوار پارچه‌که‌دا، به‌ڵکه بچێ به چاویاندا.....
فرێدریک (سه‌رۆک وه‌زیرانی سوید)، تا ئێستا شه‌ش کتێبی بایه‌خداری نووسیوه و حه‌وت کتێبێش سه‌باره‌ت به حوکمرانی و بارودۆخی سوید له‌سه‌رده‌می فرێدریکدا نووسراون.
کتێبه‌کانی که فرێدریک خۆی نووسیونی:1.
خه‌ڵکه نووستووه‌که Det sovande folket 1993
2.
پڕۆژه‌ی ئه‌وروپا Projekt Europa 1993
3.
تاسه بۆ رابووردوو Nostalgitrippen 1995
4.
به‌رده‌که له ناو ده‌ستی بههیزهکهدا Stenen i handen p den starke 1995
5.
گرفتی هه‌ڵبژێره‌ر: رێنماییه‌ک بۆههڵبژێرهر Vljarkryss: personvals handbok 2001
6.
به‌یه‌که‌وه بۆ پێشه‌وه Framt tillsammans 2010
ئه‌مه به‌شێک بوو له لایه‌نی کلتوری و هوشیاری کۆمه‌لایه‌تی به‌رێز سه‌رۆک وه‌زیرانی سوید...با بێنه سه‌ر مووچه و داهات و داراییه‌کانی ئه‌م پیاوه، که لێپرسراوی یه‌که‌مه له ووڵاتێکی کاریگه‌ری وه‌ک سوید... من ووشه‌ی لێپرسراو به‌کارده‌هێنم بۆ فرێدریک، چونکه به‌راستی ئه‌گه‌ر شتێ، نادروست بکات، به توندی لێی ده‌پێچنه‌وه و ده‌بێت هه‌م بۆ په‌رله‌مان (ناوی په‌رله‌مانی سوید، ریکس داگن Riksdagen)ه و هه‌م بۆ خه‌ڵکی روون بکاته‌وه.
با له‌سه‌ره‌تاوه، که‌مێک باسی زه‌کات که به‌سویدی ده‌ڵێن (سکات Skatt) بکه‌ین، چوونکه هه‌موو ده‌رامه‌تێک، به هه‌ر شیوه‌یه‌ک به‌ده‌ست هاتبێ ده‌بێ زه‌کاتی لێبدرێت به حوکومه‌ت.
زه‌کات له سوید 33% یه هه‌ر سه‌د کرۆنی سویدی په‌یدا بکه‌یت ده‌بێت 33 کرۆنی
بێ بۆچی؟ چۆن؟ و ئاخر! بده‌یت به حوکومه‌ت بۆ به‌کارهێنانی له پرۆژه خزمه‌تگوزارییه‌کاندا. سیسته‌میکی زۆر پراکتیکی و نایاب بۆ کۆکردنه‌وه‌ی ئه‌م پاره‌یه، رێکخراوه و ئه‌نجامه‌که‌ی واته کۆی پاره‌که، دیار و زوڵاڵه.
ئه‌و خزمه‌تگوزارییه باڵایه‌ی، که تا ئێستا له سوید بۆ هاووڵاتیان دابین کراوه، رێژه‌ی 75% له کۆکراوه‌ی پاره‌ی ئه‌و سکاتهیه، که میلله‌تی سوید (قژ زه‌رده چاو شینه‌کان، نه‌وه‌کانی ڤیکینگه‌کان - چوون خه‌ریکین باسی سوید ده‌که‌ین ووشه‌کان هه‌ر وه‌ک خۆیان دێنینه سه‌ر زمان -) به خۆشحاڵییه‌وه، ده‌یدا به حوکومه‌ته‌که‌ی خۆی.
هه‌روه‌ها له پاره‌ی ئه‌و سکاتهشه، که میلله‌تانی تازه هاتوو، به که‌می و به ناخۆشحاڵییه‌وه و له ناچاریدا ده‌یده‌نه حکومه‌تی سویدی، مانای له راستیدا حوکومه‌ته نوێیه‌که‌ی خۆیان. ئه‌وه‌ی جیگای سه‌رنجه ئه‌و که‌سانه‌ی، که به رووگرژییه‌وه، سکات ده‌ده‌نه حوکومه‌ت، له هه‌مووان زیاتر ناڕازین و پرته و بۆڵه‌یانه و داخوازیشیان زیاتر...ئه‌مه خاڵێکی فره لاوازی ئینسانه‌کانه. هه‌روه‌ها رۆڵی میلله‌تان له هه‌ڵبژاردن و چاودێری و گه‌شه پێدانی، به‌رنامه‌کانی حوکومه‌تدا...له راستیدا میلله‌ت ده‌بێ ئه‌م به‌ڵگه نه‌ویستانه‌ی بۆ روون بکرێته‌وه، که حوکومه‌ت، دوو جۆره:
1- دیکتاتۆری، یه‌ک خێزانی، یه‌ک که‌سیی، شه‌ڕه‌نگێزی به خوێن تینوو.
2- هه‌ڵبژارده‌ی، میللی، گشتی، ئاشتیخوازی، خزمه‌تگوزاری مرۆڤدۆست.
ئه‌وه، میلله‌ته، که دیاری ده‌کات، کێ به‌ریوه‌ی به‌رێ، لهسویدیدا، حوکومه‌ت، ناوی به‌رێوه‌به‌ره...ده‌بێ هه‌میشه ئه‌م خاله گرنگه بڵێینه‌وه، که میلله‌ت رۆڵی سه‌ره‌کی له هێنان و بردنی حوکومه‌ته دیکتاتۆره‌کان و نا دیکتاتۆره‌کاندا هه‌یه...له کۆتایدا هه‌ر میلله‌ته که به‌زۆری به خواستی خۆی، مه‌کینه‌ی حوکومه‌ت ده‌گه‌ڕێنێ. نابێ پێمان وابێ ئه‌گه‌ر له‌م مه‌کینه‌یه نزیک که‌وتینه‌وه ده‌مانخوا، ده‌بێ ئه‌وه ئێمه بین، له رێگای ئه‌و نوێنه‌رانه‌وه که هه‌ڵیان ده‌بژێرین، ئه‌و ده‌زگایه‌ی که ناوی حوکومه‌ته به‌رێوه به‌رین، به پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌وه، راسته و راست مه‌کینه‌که ده‌مانخوات و قوتمان ده‌دا.
موچه‌ی مانگانه‌ی سه‌رۆک وه‌زیرانی سویدموچهی دیاری کراو بۆ سه‌رۆک وه‌زیرانی سوید (ده‌ستوری سوید دیاری ده‌کات)، 140,000 کرۆنی سویدییه که وه‌کو ووتمان 33%ده‌بێت وه‌کو زه‌کات بدات به حوکومه‌ت.
140,000 * 0,33 = 46,200 یانی فرێدریک ده‌بێت له‌و پاره‌یه‌ی وه‌ری ده‌گرێت، 46,200 کرۆن وه‌ک زه‌کات بداته حوکومه‌تێک که خۆی سه‌رۆکێتی....ئه‌وه‌ی ده‌مێنیته‌وه 93,800 ئه‌گه‌ر به دۆلار حسابی بکه‌ین که بۆ باشووری کوردستان باشتر لێی حاڵی ده‌بن ئه‌وا موچه‌ی مانگانه‌ی سه‌رۆک وه‌زیرانی ئێستای سوید فرێدریک رایێنفیلت ده‌کاته 13,400 دۆڵار، به زمانی رۆژانه‌ی خه‌ڵق ده‌فترێک و سی و چوار وه‌ره‌قه....
ئه‌مه ئه‌و موچه‌یه‌یه که سه‌رۆک وه‌زیرانی سوید له ماوه‌ی 6 ساڵی حوکمرانیدا وه‌ری گرتووه، یانی له ماوی 6 ساڵدا ئینجا گه‌یشتۆته ئه‌م ئاسته، له ساڵی 2006 وه هه‌ر ساڵیک 3,7% موچه‌ی سه‌رۆک وه‌زیران زیادی کردووه، تا گه‌یشتۆته ئه‌م راده‌یه.
راو بۆچوونی خه‌ڵک له‌سه‌ر موچه‌ی سه‌رۆک وه‌زیران:1- 3,7% هه‌ر ئه‌وه‌نده به‌رز بوونه‌وه‌ی موچه؟ به‌راستی مه‌ترسیداره، ئه‌مه سه‌یره که سه‌ره‌ک وه‌زیره‌که‌مان ته‌نها 140,000 کرۆنی هه‌بێت، له کاتێکدا به‌ڕێوه‌به‌ری کۆمپانیای گواستنه‌وه‌ی سوێدی (Svenska Jrnverket) که کورتکراوه‌که‌ی SJ یه ساڵی 2009 چوار ملێۆن کرۆن ده‌رامه‌تی بووه، یانی هه‌ر مانگی 330,000 کرۆن، دوو ئه‌وه‌نده‌ی موچه‌ی سه‌رۆک وه‌زیران زیاتر...
2- کاتێ مرۆڤ بیر له کاره‌که‌ی ده‌کاته‌وه، ئه‌وه دێته خه‌یاڵی که پاش ته‌واو بوونی کار، ئیتر له ماڵه‌وه بیر له ئیشه‌که‌ی ناکاته‌وه، له کاتێکدا که سه‌باره‌ت به سه‌رۆک وه‌زیران، باس باسی 40 سه‌عات کار/ له هه‌فته‌دا نییه، به‌ڵکو باسی کارێکه به‌رده‌وام، به درێژایی رۆژانی ساڵ و ئاماده‌بوونی (24) سه‌عاته.
(له سوید کاری ته‌واو کات، بریتییه له 40 سه‌عات کار له هه‌فته‌دا.)
فرێدریک خۆی و خیزانی و دوومنداڵ، خانوویه‌کیان هه‌بوو له تێبی Tby له شیوه‌ی ڤیللادا بوو، له‌م به‌ینه‌دا فرۆشتوویانه به 7,100000 کرۆن که ده‌کاته نزیکه‌ی یه‌ک ملێۆن دۆلار و خانویه‌کی بچوکتریان کریوه به 5,500000 کرۆن...
سه‌رچاوه‌ی ئه‌م ژمارانه رۆژنامه‌ی ئێکسپرێسن Expressen رۆژی 20120713 و گۆڤاری Hem & Hyra (ماڵ و کرێ) رۆژی 20110606 ....
له‌سه‌ر ئه‌و بنچینه‌یه‌ی که باوه‌ڕم پییه‌تی، که مرۆڤ له هه‌ڵبژاردن و بڕیاردان دا ئازاده، بۆیه قه‌زاوه‌ت کردنه‌کان سه‌باره‌ت به‌م، بابه‌تانه بۆ خوینه‌ران جێده‌هێڵم...
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست