داگیركەران لەسەر كەسەوە ناچن ..
Tuesday, 22/06/2010, 12:00
داگیركەران فێركراون و بێ دڵیش نەكراون دەست گیراون و هێندراون بۆسەر كوردستان بە تایبەتیش ئێران و توركیا لەسەر ئەوانە شەوە ناچن كە لە ژێردەسەڵاتەكەیانەوە هێرش بكرێتە سەریان ئینجا گرنگ نى یە هێرش كەرەكان ناویان پەكەكەو پەژاكە یان كۆمەڵەو دیمۆكراتە یان هەر ناوو لایەنێكى تر دەست گرو هێنەرەكانیان هەرچەندە هاوپەیمان و جوتن لە گەڵیاندا و بە هاوكارى و پشتیوانى و رەزامەندى ئەوانە هێرشى فڕۆكەو تۆپ و سوپاى فارس و توركان بۆسەر گوندنشیانى سەر سنورە دەست كردەكانى باشوورى كوردستاندا بەڵاًم هێرش كردنیشە بۆسەر دەسەڵاتى دەست گرو هێنەرەكانیان و وەهاش هەر بە هیچ نەزانینیانە گوندنشینانێكیش كە سەردەمانێًك قەڵاى پارێزەرو مانەوەى دەست گران و هێنەرانى داگیركەران بوون كورد گوتەنى لەبەرانبەر چاكە دانەوەدا ئەوەیە ئەمەكو پاداشتى نامەردان و هەڵگەڕاوان بە پێى پێكهاتن و پەیمان و بەڵێن و بڕیارى هەماهەنگى لە نێوان داگیركەران و دەست گران و هێنەرانى دا بۆ سەر باشوورى كوردستان و بۆ سەر لایەنى دیاریكراو، داگیر كەران ڕەوایى بە هەر چەشنە هێرشێك دەدەن و بە مافى رەواى خۆشیانى دەزانن و سنوور بە زاندنى دەوڵەتانیش هەرنى یەو پێشێل كردنى سەروەرى خاك و وڵاتانیش هەر نى یە و پێناسەى میلیشیاش بۆ دەستگران و هێنەرانیان پێناسەى یەكەم جارى داگیركەرانن بۆیان بەر لەوەى خۆشیان هەمان پێناسەى میلیشیا بوون بۆ خۆیان بكەن ئەوە پێناسەى ئاغا هێرش كەرەكانیانە كورد فەرمویەتى ئەگەر كوردایەتیش گرانە ناپاكى نەكردن ئاسانە واتا ئەگەر كوردانێك بە ئەركى نەتەوایەتى و نیشتیمانى و ئایینى و مرۆڤایەتى خۆشیان هەڵناستن و پاساوى جۆراو جۆریش دێننەوە بۆ خۆ بواردن و خۆدزینەوە لەو ئەركە بەڵام دەكرێت ناپاكى كەریش نەبن و دەست گرو هێنەرى دوژمنانى هەرەگەورەى گەل و وڵاتەكەشیان نەبن بۆ سەرگەلو وڵاتیان بۆ سەر یەكترى و بۆسەر هەركەس و هەرلایەنێكى رەگەزى خۆیان وە هەر كورد فەرمویەتى هەڵگرتنى بەردى گەورە نیشانەى پێ دانەدانەو دەسەڵاتدارانى باشورى كوردستان بەردى بچكۆلەیان هەڵنەگرتووە هەتا بۆ داگیركەرانى دابدەن ئینجا بەردى گەورەیان چۆن پێ هەڵدەگیرێ باشورى كوردستان وێرانەیى دەستى رەشى 19ساڵەیى خۆیانەو بەس . دەكرێت چیتر وێرانى نەكەن و ئاوەدانیشى بكەنەوە ئەگەر هەر بۆ مانەوەى دەسەڵاتى خۆشیان بێت هەر لە قازانجى خۆیانەو لە تواناشیان دا نى یە بارێكیان بەسەردا بدرێت و پێ یان بگوترێ ئەو هەموو هێزە چەكدارەشتان هەیە فەرموون پەلامارى داگیركەرانى ئێرانى و توركى و سورى بدەن، بەڵام خۆ دەبێت هەر دەسەڵاتەكەى خۆیان و ئەو بەشە گەل و خاكەیەى لە ژێر دەستیاندایە خزمەتى بكەن و بیپارێزن لە هەرلایەنێكى دەرەكى و چیتریش ئەو دەسەڵاتەیان بە دەسەڵاتى دوو خێڵى كۆمەڵایەتى و سیاسییان نەهێڵنەوە خۆیان گوتەنى دەیكەینە دەسەڵاتى گەل و وڵات خۆ كەسیان رێگرو ئاستەنگ لە پێش نى یە لە خۆیان نەبێت كە بەردى خڕى تێكدەرى هەر بناغەیەكن و ناگونجێن و هیچ كە سو هیچ لایەنێكى تر ئەو بەردە خڕەیە نى یە لە خۆیان نەبێ .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست