کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بوجەى هەموان بۆ چەندان

Sunday, 17/06/2012, 12:00




ئەمەیەكەم جارو یەكەم ساڵ نیە كەبوجەى هەرێمى كوردستان لەلایەن حكومەتەوە دوادەكەوێت لەدواى ماوەى چەندان مانگ ڕەوانەى پەڕلەمان ئەكرێت وەلەپەڕلەمان گفتو گۆى لەسەر ئەكرێت وەدواجار بەزۆرینەى دەنگ لەلایەن دوولایەنە دەسەڵاتدارەكەى كوردستانەوە بەڕێ ئەكرێت لە كا تێكدا نەك كەسانى پسپۆڕ و شارەزالەبوارى دارایى وئابووری دا بەڵكو هەمووهاووڵاتیانى كوردستان هەست بەو هەمووكەموكوڕیەئەكەن كەلەبوجە هەرێمى كوردستاندا هەیە خۆئەتوانین بڵێن گەورەترین كەموكوڕى ئەوەیە كە ساڵ وا نیوەى ڕۆیشت بەڵام بوجەهێشتا لەپەڕلەمان پەسند نەكراوە تۆ بڵێى ئێمە پێوانەى ژمارەیمان شكاندبێن كە ئەمە بووجەى ساڵى 2013 بێت نەك بوجەى ساڵى 2012 بۆیە ئەتوانین بڵێن ئەمە گەورەترین كەمو كوڕیە كەلەبوجەى ئەم ووڵاتەداهەیە چونكە هەربەهۆى دواكەوتنەوە چەندان پڕۆژەوەستاوە وەك پێشینەى خانووبەرەى هاوڵاتیان وەهەروەها سولفەى هاو سەریەتى بۆئەوانەى كە ژیانى هاوسەریان پبَك هێناوە وەهەروەها تەواو نەبونى چەندا پڕۆژە بەهۆى ئەوەى كە بوجەى پێویستیان نیە ئەوەى كە پرسیارە ئەوەیە بۆهەمووساڵێك ئەم بوجەیە بەم دەردە ئەبردرێت لەكاتێكدائێمەلەكوردستان خاوەنى چەندان ساڵ ئەزموونى حوكمدارین بەڵام دواى ئەو ماوەیەزۆرە لە پرۆسەى حوكم وئیدارەى ووڵات تائەم ساتەوەختەش تەنها گرفتى دواكەوتنى بوجە چارەسەرنەكراوە وەبەرنامەى شیاو گونجاوى بۆ دانەرَێژرێت ئایا چاوەڕوانى چى لەم حكومەت و پەڕلە مانەبكرێت دواى ئەو هەموودواكەوتنەش ئەو هەموو كەمو كوڕیەى كەلەبوجەكەدایە كەلەلایەن ئەندا مانى پەڕلەمانەوە باس ئەكرێت وەیان ئەو هەمووژمارەسەیرو سەمەرانە كە لە لایەن كەناڵەكان و دەز گاكانى ڕاگەیاندنەوە باسى لێوە ئەكرێت وەپیشانى هاووڵاتیان ئەدرێت بۆیە ئەمە ئەوەبەهەمومان ئەڵێت كەلەم ووڵاتەدا نەك ئیرادەى چاكسازى نیە بەڵكو هەربیریشى لێ ناكرێتەوە بۆیە پێویستە هەمووتاكێكى ئەم هەرێمە هەڵوێستى خۆى هەبێت چونكە بوجەى ووڵات پەیوەندى ڕاستەو خۆو ناڕاستەو خۆى بەیەكەیەكەى تاكەكانى كۆمەڵگاوەهەیە كە بێدەنگ نەبن لەو هەمو كەمو كوڕى كە لێنە گەورانەى كەلەبووجەو داهاتى ئەم ووڵاتەداهەیە وە هەروەها ئەركى ئەندام پەڕلەمانەكان بەهەموولیست و فراكسۆنەكانەوە قورسترەو لە سات و كاتێكى پڕ بەرپرسیاریەتیدان چونكە ئەوان نوێنەرى لایەنەكانن بەڵام بەدەنگى هاووڵاتیانى ئەم هەرێمە چوونە ناوپەڕلەمان سەرئەو كور سیا نەوەلەیەكەم دانیشتنى پەڕلەماندا سوێندیان خوارد وە بەڵێنیان بە هاووڵاتیانى كوردستاندا كە داكۆكیكارو پارێزەرى تەواوى مافەكانیان بن باشە ئەوە دابین كردنى مافى هاووڵاتیانە كەدەیان نە خۆش بەهۆى هەژاریەوەناتوانن چارەسەر نەخۆشیەكانیان بكەن وەهەروەبە سەدان پیرو پەككەوتەى ئەم ووڵاتە لەبەرهەژارى و نەدارى لەسەرشەقامەكان بەقرچەى گەرماى هاوین بەدەست گێڕ شت ئەفرۆشن ساتەكانیان بەسەر ئەبەن بۆ پەیداكردنى چەند دینارێك بۆ بژێوى ژیانیان لەولاشەوە بەدیان وسەدان ملیۆن دینارو دولارى ئەم ووڵاتەدیارنیە وەیان لانى كەم هاووڵاتیانى ئەم ووڵاتە نازانن چۆن وەلەچیاسەرف ئەكرێت و ە بۆبەژەوەندى كێ یەو لەدژى كێ یە بۆیە پەڕلەمان تارە بەڕ ێزەكان داواكارین كە هەڵوێستى جدى بنوێنن لەبەر ژەوەنى هاووڵاتیە بێ نازەكانى ووڵاتەكەتان بۆیەوەك ئەركێكى نیشتمانى و ئینسانى وئاینى ئێوە لەئاستى بەرپرسیاریەتى دان بەوهیوایەى كە لەئاستى چاەِوانى هاووڵاتیاندابننەكە لەسەنگەرى بەرژەوەنى حیزبەكاندابن .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە