کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


پارتی چارەسەری؛ داواكارین لەهەر سێ سەرۆكایەتیەكەی هەرێم بەدەم بانگەوازیەكەی "یەپەگە" و "هەپەگە"وە بچن بۆ یەكێتیەكی پاراستنی

Monday, 04/08/2014, 12:00

1630 بینراوە


ئەندامی دەستەی كارگێڕی پارتی چارەسەری دیموكراتی كوردستان"حسین كەركوكی" لەلێدوانێكی تایبەتدا بۆ ماڵپەری پارتەكەی داواكارە چیدیكە حكومەتی هەرێمی كوردستان لەژێر بیانۆی جیاوازدا بەتایبەتی یاساكان خۆی لەراستیەكان نەدزێتەوە و بەفەرمی داوا لەهێزەكانی پاراستنی گەل بكەن هەتاكو بەهانی گەلەكەمانەوە لەباشوری كوردستان و بەتایبەتی شەنگاڵ بچن.
حسین كەركوكی لەدرێژەی لێدوانەكەیدا وێرای شەرمەزاركردنی پەلاماری گروپە تیرۆریستیەكانی داعش لەبەرامبەر بە گەلەكەمان لەشەنگاڵ و دەوروبەری و سەركۆنەكردنی هەڵهاتنی پێشمەرگە لەناوچەكە و بێ پاراستن هێشتنەوەی ئیزیدیەكان دەڵێت:"ماوەی دوو ساڵە ئەو گروپە تیرۆریستیە بەهەموو شێوەیەك دژ بەگەلەكەمان لەرۆژئاوای كوردستان شەڕ دەكات و فتوای حەلاڵكردنی سەروماڵ هاوڵاتیان كۆشتن و ڕژاندنی خوێنی بێتاوانی گەلەكەمان دەدەن و رۆڵە بەئەمەك و قارەمانەكانی گەلەكەشمان بەچەنگ و دەدان لەبەرخۆدانێیەكی بێ وێنە وقارەمانانەدان و لەپێناو سەرخستنی شۆڕش و پاراستنی دەسكەوتەكانی گەلەكەمان لەرۆژئاوای كوردستان بەسەدان شەهیدی داوە، كەچی لەملاشەوە دەسەڵاتداران بەتایبەتی پارتی لەباشوری كوردستان لەشوێنی ئەوەی ببێتە پشت و پەنایەكی بەهێز بۆ شۆڕشی رۆژئاوا و هاوكاریان بێت لەسەرخستنی ئەو شۆڕشە بەهەموو شێوەیەك هەوڵی دژایەتی و ناشیرینكردنی شۆڕشی رۆژئاوای داوە و بەهەڵسوكەوت و نزیكایەتی خۆی زیاتر زەمینەی بۆ پەلامارەكانی گروپە تیرۆریستیەكانی داعش دژ بەگەلەكەمان و دەسكەوتەكانی خۆش كردووە و تەنانەت لەئاستی بێرێزی كردن بەخوێنی شەهیدان و بێدەنگ بوون لەبەرامبەر بەكۆمەڵكوژیەكانی تەل حاسل و تەلبەراك و كۆبانێ وچاوپۆشی كردن لەكردەوە نامرۆڤانەیەكانی ئەم گروپە وای كرد كە رۆژبەرۆژ چەتەكانی داعش هێرشەكانیان بۆ سەر گەلەكەمان چڕتر بكەنەوە و ببنە هۆی گیان لەدەستدانی خەڵكی مەدەنی و شەهیدبوونی ژمارەیەكی زۆر لەشەرڤانانی یەكینەكانی پاراستنی گەل و پاراستنی ژنان"یەپەژە" و بەهەموو شێوەیەك هەوڵیاندا خۆیان لەپشتیوانی كردنی شۆڕشی رۆژئاوای كوردستان بدزنەوە و وانیشان بدەن كە ئەوان هیچ كێشەیەكیان لەگەڵ ئەم تاقمە تیرۆریستیەدا نییە. ئەم هەڵسوكەوتە وای كرد كە لەباشوری كوردستانیشدا هەم لەسەرئاستی كۆمەڵگا بێ خەمیەك بێ ئاراوە و هەمیش لەبەرەی پاراستن كە پێشمەرگە و هێزە ئەمنیەكان بن، هیچ بەرنامەیەكی پاراستنی پتەو دانەڕێژاروە و بگرە هەركەس بۆخۆیەو ئەمەش وای كردووە كە كەس خۆی بەخاوەنی پاراستنی گەل نەزانی و تەنیا لەئاستی راگەیاندن نەبێ لەواقعدا ئەوەی ئەمڕۆكە لەشەنگاڵ و زومار و رەبیعە و تەلعەفەر دەیبین ئەم راستیانە پشتڕاست دەكەنەوە و پێشمەرگە و هێزە ئەمینەكان بەبێ هیچ پاراستنێك خۆیان هەڵدێن و خەڵكیش بە بێ پاراستن دەهێڵنەوە، ئەمەش گەلەكەمان بەتایبەتی لەشەنگاڵ رووبەرووی مەترسی كۆمەڵكوژی كردۆتەوە و ئەگەر بەزۆترین كاتیش بەهانایای گەلەكەمان لەشەنگاڵ و دوروبەری نەچین ئەوا دیار نییە، فەرمانێكی تر لەدژی گەلەكەمان لەشەنگاڵ بەرێوە بچێت.
هەر بۆیە لەم كاتە هەستیارەدا ئەندامی دەستەی كارگێڕی پارتی چارەسەری دیموكراتی كوردستان داوا لەحكومەتی هەرێمی كوردستان، پەرلەمان و هەر سێ سەرۆكایەتیەكەی هەرێم و بەتایبەتی پارتی و یەكێتی دەكات بەپەلە بەدەم بانگەوازیەكەی یەكینەكانی پاراستنی گەل"یەپەگە" و هێزەكانی پاراستنی گەل"هەپەگە"وە بچن، بۆ ئەوەیە بەهاوكاری پێشمەرگە بەرەكی پاراستنی پتەو دژ بەپەلامارەكانی داعش پێكبهێندرێت و گەلەكەمان لەباشوری كوردستان و بەتایبەتی لەشەنگاڵەوە هەتا جەلەولا بپارێزن؛ چونكە بۆ هەموو لایەك روون بووەوە كە پێشمەرگە بەتەنیا و لەم كاتەدا ناتوانێت گەلەكەمان بپارێزێ و چی دیكە ئەم ئەركە نەتەوەیی و دیموكراتیە پشت گوێ نەخەن؛ چونكە لەئەگەری دواخستنی بڕیاردانێكی وەها؛ دیار نییە گەلەكەمان رووبەرووی كۆمەڵكوژی ببێتەوە.
ئەندامی دەستەی كارگێڕی پارتی چارەسەری دیموكراتی كوردستان لەكۆتایی لێدوانەكەشیدا بانگەوازی لەجەماوەری گەلەكەمان دەكات كە بەهەموو شێوەیەك گۆشار بخەنە سەرلایەنەكان بۆ پێكهێنانی ئەم بەرەی یەكگرتووەی هێزەكانی پاراستنی بۆ پاراستنی گەلەكەمان لەهەركوێ بن لەبەرامبەر بەهەر ئەگەرێكی نەخوازراو كە رووبەروومان ببێتەوە، هاوكاتیش حسین كەركوكی دەڵێتیش:"با جەماوەری گەلەكەمان لەپشت ئەم هێزەوە بێت و بەهەموو شێوەیەك هاوكار و پشتیوانیان بێ لەبەرەكانی شەڕدا و بەمەراسیمی جەماوەری و بەشكۆ پێشوازی لەشەهیدانی پاراستنی كەرامەت و روومەت و دەسكەوتەكانی خۆی بكات.

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)