تۆ چەند جار كەرى؟
Thursday, 30/04/2009, 12:00
1287 بینراوە
خوێنەرى بەڕێز ئەم رووداوەى دەخوێنیتەوە راستیە و رووى داوە بە سەر گەنجێكى (كوران)ى شارى هەولێردا هاتووە كە ئێستا لە هەولێر بە نوكتە دەیگێرنەوە جا لێرە من وەك خۆى بۆتان دەگێڕمەوە كە بەم شێوەیەى لاى خوارەوەیە:-
رۆژێك كورێك ناوى سۆرانە دەچێتە ابراهیم خەلیل بە مەبەستى بەڕێ كردنەوەى خزمێكى كە بەسەفەر گەرابۆوە كوردستان لە یەك لە سەیتەرەكانى بادینانى پارتى داواى هەویەیان لێدەكەنكاتێ كە سۆران هەویەكەى دەداتە جەماعەتى سەیتەرە
كابراى سەیتەرە بە سۆران دەڵێت : تە دوو جار كەریت
سۆرانیش دەڵێت كاكە بۆ دوو جار كەرم؟
كابراى سەیتەرە: جارەكى لەبەر ئەوەى تە سۆرەى (سۆرانى) جارەكەى دى چونكە ناوت سۆرانە
سۆرانیش پێدەكەنێ و دەڵێ : ناوەڵا من سێ جار كەرم
كابراى سەیتەرە: كەرایەتیەكەى دى چى یە؟
سۆران دەڵێ : پارتیشم
*******************************************
بۆیە ئێستا لە هەولێر ئەگەر كەسێك بیەوێت لەكەسێك بپرسێ كە چ فیكرەیەكى هەیە دەڵێت : چەند جار كەری؟
لە وەڵامەكەى دەزانێت كە چ فیكرەیەكى هەیە