کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


کۆمەڵ و یەکگرتوو لە نیوان کۆمەلکوژی نەتەوەیی بۆ (ڕۆژاوا) و ئایدیەلۆجی لە (میسر) دا

Thursday, 15/08/2013, 12:00


ئەو ئابلۆقە ئابوریەی پارتی بەسەر رۆژاوا ، هیرشی تیرۆریستان بۆ سەر ژن و منالی کورد لەرۆژاوا ، بۆتە هۆکاری ئەوەی تێروانینەکی نوێ بۆ کەرامەتی نەتەوەیی لەناو کۆمەلگای کوردی بەپارت و کەسایەتیەکانیەوە لێک بدەینەوە . چونکە وادەبینن دەیان پارتی بەناو" کوردستانی " لەهەموو بیروبۆچونەکان ، خەریکی کۆنگرە سازکردنی نەتەوەیین بە سەرپەرشتی پارتی و مەسعود بارزانی ، ئەو پارت و سەرۆکەی کەئابلۆقەی ئابوری خستۆتە سەر گەلەکەی !
ئەوا دەبینن لەژیر ئالای کوردستان ، داو دەرمان و خۆراک و نەخۆش لەکوردانی رۆژاوا دادەخرێ !؟

کاردانەوەی حزب و کەسایەتیەکان لەهەموو بیروبۆچونەکان یەکجار تارمایەکی رەش نیشان دەدا ، کەکورد بەگشتی ماوە فێرە ڕیزگرتن لەخۆی و کەرامەت و نەتەوەیی و مرۆڤ دۆستی بێ !
سەیرکەن ٤٠٠٠ بەناو کەسایەتی داوای کردوە بەشدار بێ بەلام هەموو ئەو نوسەر و کەسایەتیانەی ئیدانەی ئابلۆقەی ئابوری پارتیان کردوە ناگاتە ١٠٠ کەس لەگەل حزبی کۆمنستی کڕیکاری کوردستان و لیدوانی محمەد توفیق رەحێم بەناوی گۆران ، لەکاتیکدا ئیدانە لاوازترین هەلوێستە

بەلام بەهۆی ئەوەی ئیسلامیەکان خەریکی خۆپیشاندانن بۆ کۆمەلکوژیەکەی رۆژی ١٤ی ئەم مانگە ی میسر
بارەخنەیەکی جدیان لێ بگرین بەتایبەتی لەگەل
ئەو ئیسلامیانەی ئامادەی دیالۆگن ، رەخنە و رەخنەکاری هەزم دەکەن ، چونکە بەبیرورای من زمانی ئەنتی و رەتکردنەوە لەگەلیان خراپە ،چونکە لەناو ئەوئیسلامیانەش گروپ و تاکیان تیایە ، دەکرێ قسەیان لەگەل بکرێ

بەتایبەتی یەکگرتو و کۆمەل ، جونکە بەئاشکرا دیارە خەتی بزوتنەوەی ئیسلامی و مەلا کریکار هاوسۆزیەکی زۆریان لەگەل قاعیدە و گروپەکانی هەیە بۆیە لای ئەوان بەتەواوی اللە اکبر یەکەم و کۆتاییە ، ئازاری نەتەوەیەک کەوتۆتە دەرەوەی کارو کردەوەی ئەوان ، راستی ئەمەش بچنە سەر پەیجەکانی خەتی هەواداری مەلا کرێکار (دوربین) بزانن چۆن وەک نوێنەری بەرەی نەسرە دژ بەگەلەکەیان هەوال بلاو دەکەنەوە
ئەمرۆ لەهەوالەکان ئەوە راگەیەنرا کەدژی کۆمەلکوژیەکەی میسر ، یەکگرتوو کۆمەل خەریکی رێکخستنی خۆپیشاندانێکن ؟ . بۆیە بالێیان بپرسین ، هۆی چیە تا ئیستا بەراشکاوانە بەناوی حزبەکانتانەوە ئیدانەی داخستنی سنورتان لەلایەن پارتیەوە نەکردوە ، لەکاتیکدا ئیدانە لاوازترین هەلویستە !؟ ئایا بۆچی بۆ تاوانی بەرەی نەسرە دژ بەژن ومنالی کورد هەلویستێکی راشکاوانە لەئیدانەی بەرەی نەسرە ناکەن ، بەلام بەهەمان شیوە بۆ میسر وابەنیازن خۆپیشاندانی جەماوەری پیکەوە ساز بکەن !! ؟ دیارە هەموو مرۆڤێکی ئازادیخواز دەبێ دژ بەو کۆمەلکوژیەی میسر بێ ، بەلام بەهەمان شیوەش دەبێ دژ بەسیاسەتی سزای بەکۆمەلی گەلەکەی بێ ، لە برسی کردنی کوشتاری بەکۆمەلدا. هەرچەندە تاوان هەرتاوانە بەژمارە کەم و زۆر نیە بەلام ئایا ئەو تاوانەی کۆمەلکوژیەی کەواژنانی کورد دەگیرنەوە هی ئەوەی نەدەهێنا ئیدانەیەکی بەرەی نەسرە بکەن !؟. هەرچەندە برسیکردنی خەلک و کوشتنی بەکۆمەل ژنو منالی کورد بەهۆکاری نەتەوەیی تاوانی گەلکوژیە بەلام ئەوا سەیری راگەیاندنەکانتان بکەن بزانن تا هەوالێکی رۆژاوا دەبینیەوە ٢٠ هەوالی میسر بلاو دەکەنەوە ؟ بۆیە ئایا هەست ناکەن ئیوە مەسەلەی ئاینیەکەتان پلە یەک و کۆتایە لەچاو ئازارە نەتەوەیەکان !؟
ئاخر هەر ٢ سال لەمەوبەر بۆ سوتانی پەرێکی قورئان ١٠ هەزار کەستان هینایە سەر شەقام، بەلام بۆسەدان کێشە و ئازاری نەتەوەیی و ناعەدالەتی کۆمەلایەتی ئەو خەلکەتان ناهێنە سەر شەقام ، یان فێرتان نەکردون لایان گرنگ نەبێ !؟

https://www.facebook.com/photo.php?v=572659486109044

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە